-->

بابەتەکان

چۆن پێست بپارێزین لە کەش و هەوای سارددا

چۆن پێست بپارێزین لە کەش و هەوای سارددا



(لەgoogle وە)

وشکبوونەوەی پێست دەتوانێت لە هەر کاتێکی ساڵدا ڕووبدات، بەڵام لە پاییز و زستاندا دەبێتە دیاریدە و پرسێکی زۆر باو. کۆمەڵێک هۆکار هەن کە دەتوانن کاریگەرییان لەسەر تەندروستی پێستت هەبێت کاتێک وەرزەکان وەرچەرخانێکی فێنکتریان بەسەردا دێت. بەڵام سوپاس بۆ خوا هەنگاو هەیە کە دەتوانیت بیگریتەبەر بۆ گەنجکردنەوە و پاراستنی پێستت لە کەشوهەوای سارددا.


 (لەgoogle وە)

نیشانەکانی وشکبوونەوەی پێست

چەندین نیشانەی جیاوازی وشکبوونەوەی پێست هەیە، جگە لەوەی پێستت بە سادەیی هەست بە وشکبوونەوە دەکات. دیاریکردنی ئەوەی کە تووشی کام نیشانە بوویت دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ دیاریکردنی هەنگاوە گونجاوەکان بۆ پاراستنی.

 

نیشانە باوەکانی وشکبوونەوەی پێست بریتین لە:

  1.  گرژبوون و هەستکردن بە توندی پێست.
  2. پێستى بەخوروو(ئاڵۆش)
  3. سووربوونەوە و هەوکردن (بەتایبەت لەسەر ڕوومەتەکانت)
  4. پێستی زبر و یان توێکڵاوی
  5. پێستی خۆڵەمێشی(ڕەنگى دەگۆڕێت بۆ ڕەساسى)
  6. دەرکەوتنى کونیلە وردەکان و چرچبونى پێست.
  7. بەربەستێکی وشکى ڕەق لەسەر پێست
  8. دەردانی چەوری کەم.
  9. ڕووپۆشێکى شێوە کڕێش

ئەگەر پێستت سوور بووەوە و توێکڵ بوو لە هەندێک شوێن (چرچبونى پێست وەکو چرچبونی چواردەورى لووت، برۆی چاو، هێڵی قژ و دەم)، بەڵام لە بەشەکانی تردا چەور بوو، لەوانەیە تووشی هەوکردنی پێستی سیبۆریک[1](Seborrheic ) بیت و پێویستە چارەسەری سیبۆریک پەیڕەو بکەیت.

 

(لەgoogle وە)

بۆچی لە پاییز و زستاندا پێستم هێندە وشک دەبێتەوە؟

گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا: پلەی گەرمی سارد، بارانێکی توند یان بەفر و بای خێرا دەتوانێت شێ لە پێستت دەربهێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی شوێنە کان یان پێستی پێشتر وشک خراپتر دەکات. ئەگەر هەنگاوی دروست نەنێیت بۆ پڕکردنەوەی شێی پێستت، بە تێپەڕبوونی کات زیاتر وشکتر دەبێتەوە.

 

  1.  گەرمکەرەوەی ناوماڵ: لەگەڵ ساردبوونەوەی کەشوهەوا زۆربەمان لە باکوور گەرمکەرەوەکەمان داگیرسێنین. بەڵام ئەوە دەتوانێت پێستت بە شێوەیەکی نەرێنی وشک بکاتەوە، چونکە گەرمکردنی ناوەندی ناوماڵ شێی هەوا کەمدەکاتەوە. 
  2. ـ دوشى گەرمتر یان( حەمامى گەرم) : بە هەمان شێوە لەگەڵ حەزی داگیرساندنی گەرمکەرەوە، لەوانەیە خۆت ببینیتەوە کە لە مانگە ساردەکاندا حەمامى گەرمتر یان دوشێکی گەرمتر دەکەیت. بەڵام شۆردن بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی لابردنی ئەو ڕۆنە سروشتییەى کە لەلایەن پێستەوە دەردەدرێت، بەمەش پێست بەبێ دژە ژەهر و بەرگری سروشتی دەکەوێتە ژێر کاریگەرى وشکبوونەوەوە.
  3.  کەمی تیشکی خۆر: توانای بەدەستهێنانی ئاستی دروستی ڤیتامین D بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە، بەهۆی کەمی تیشکی خۆر لە وەرزی پایز و زستاندا. ڤیتامین دى یەکێکە لەگرنگترین پێویستیەکان بۆ تەندروستی پێست، هەروەها سیستەمی بەرگری، هۆرمۆنەکان، تەندروستی دەروونی، دڵ و ڕژێنەکانی غودەی دەرەقی – هەموو ئەمانەش دەتوانن کاریگەرییان لەسەر پێستمان هەبێت.
  4. ـ چاودێری پێست بە مادەی دەستکرد یان کیمیایی دەستکاریکراو: زۆرێک لە بەرهەمەکانی چاودێری پێست ئەو ماددانەیان تێدایە کە پێست وەک سروشتی نایناسێتەوە و بەو هۆیەوە لەسەر ڕووی پێست دەمێننەوە. ئەم چینە دەستکردە ڕەنگە وات لێبکات باوەڕت بەوە هەبێت کە پێستت خۆراکێکی باشی هەیە، بەڵام تەواو پێچەوانەکەی ڕاستە. بەهۆى ئەم ڕووپۆشە کیمیاییەوە پێست ناتوانێت بە دروستی هەناسەبدات و کاتێک ئەم ماددانە لێدەکرێتەوە بەهۆى شۆردن یان سڕینى  دەردەکەوێت پێست لە پێشووتر وشکتر دەبێتەوە.
  5. ـ زیادەڕۆیی لە سڕینى پێست لە کاتی پاککردنەوەدا: سڕینى یان شتنى پێستت بە لفکەى زبر یان هەرشتێکى تر، هەموو ڕۆژێک لە کاتی ڕێوڕەسمی پاککردنەوەکەتدا دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ڕووپۆشى هایدرۆلیپیدی(ئاوى) و وا دەکات پێستت ئامادە بێت بۆ زیانێکى دەرەکی وەک کەشوهەوای سەخت و کەشوهەوای ساردتر.
  6.  حاڵەتەکانی تری پێست: کەشوهەوای سارد دەتوانێت وا لە پێستمانکات هەست بە لاوازی بکات و کەمتر بەرگری لە حاڵەتەکانی تری پێستی هەبوو یان خەوتووی هەبێت. چەندین حاڵەتی پێست هەن کە دەبنە هۆی وشکبوونەوەی پێست وەک کوپێرۆز(پێستى پەمەیى) و ڕۆزاسیا و ئەکزیما و زۆر شتی تر. هەر بۆیە لە هەموو کاتێک گرنگترە لە کەشوهەوای سارددا پێستت چارەسەر بکەیت و بیپارێزیت بە ڕۆتینێکی کاریگەر بۆ چاودێریکردنی پێست.

 

(لەgoogle وە)

چۆنیەتی چارەسەرکردن و خۆپاراستن لە وشکبوونەوەی پێست لە کەشێکی سارددا

1ـ ئاوی شلەتێن بەکاربهێنە بۆ ئەوەی زەیتی سروشتی پێستت بمێنێتەوە، ڕانەماڵرێت لەگەڵ شتندا.

 2ـ پارێزگارى لە پێستت بکە شتە سروشتیی و ئۆرگانێکان بەکاربهێنە کە پێستت پڕ دەکاتەوە، نەک بەکارهێنانى ئەو ماددانەی کە سابوونی وشککەرەوە و ماددە کیمیاییەکانی تێدایە وشککردنەوە خێراتردەکەن.

 3ـ پاککەرەوەیەکی نەرم بەکاربێنە کە مادەی سابونی تێدا نەبێت بۆ لابردنی پیسی و ماکیاژ و پیسکەرە زیانبەخشەکان، لە هەمان کاتدا بەربەستی پاراستنی سروشتی پێستت بپارێزیت.

 4ـ هەمیشە هەوڵبدە خواردنێکى هاوسەنگ کە دەوڵەمەندبێت بە ترشە چەورییە پەیڕەوکەى وەک زەیتی تۆوی میوەکان، زەیتی ئەڤۆگادۆ، کەرەی شیا و کەرەی کاکاو بخەیتە ناوەوە.

 5ـ بیر لەوە بکەرەوە کە ئەو ڕووەکانە زیاد بکەیت کە بە شێوەیەکی سروشتی ڤیتامین C یان تێدایە بۆ ڕۆتینی چاودێری پێستت بۆ گەڕاندنەوە و پاراستنی شێداری و لاستیکی پێست.

  6ـ گرنگی زیاتر بەو شوێنانەبدە کە زۆرترین جار بەر توخمە ساردەکان دەکەون، وەک دەست و دەموچاو و لێوەکانت.  بەڵام بیرت نەچێت گرنگی بە باقی جەستەت بدەیت، چونکە پێستی وشکی شوێنەکانى ترى جەستە کاریگەری لەسەر پێستی دەموچاوت دەبێت. هەوڵبدە سابونێکی زۆر کەم بەکاربهێنیت لەکاتی شۆردنی جەستەتدا بۆ ئەوەی بەربەستی پارێزەری پێستت بپارێزیت لە شەودا بە زەیتی شێدارکەرەوەى قووڵ پێستت شێدارکەرەوە.



[1] ـ هەوکردنێکى بڵاوە، زیاتر توشى پێستى سەردەبێت، تووشى پەڵەى کڕێشاوى ڕەق و ڕەنگ سووربوونەوە، هەندێکجار تووشى ناوچە چەورەکانیش دەبێت، دەموچاو تەنیشت کونى لوت، برۆکان، سنگ.

ليست هناك تعليقات