کولەکە یان کەرەوز...کامیان باشترە بۆ دابەزاندنی کێش و ڕزگاربوون لە چەوری ورگ؟
کولەکە یان کەرەوز...کامیان باشترە بۆ دابەزاندنی کێش و ڕزگاربوون لە چەوری ورگ؟
لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێ لە چەند هەفتەیەکدا و ئەگەر کەسێک پلانی دابەزاندنی کێشی لەشی دانابێت، دوو خواردنەوە گرنگ هەن کە دەتوانن سوودی زۆریان هەبێت لەڕووى خۆراکیەوە و پێکهاتەیەکبن کە دەتوانرێت زۆر بە سادەیی لە چێشتخانەدا بدۆزرێتەوە. ئەوانیش بریتین لە شەربەتی کولەکە و ئاوی کەرەوز، کە بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی کاتاکانی هیندستان بڵاویکردووەتەوە، دەوترێت یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش و ڕزگاربوون لە چەورى ورگ.
بەڵام کامیان باشترە؟
شەربەتى کولەکە:
هەرچەندە
کەم کەس ئەو زانیارییەى هەیە کە کولەکە وەک میوەیەکی سادە دەردەکەوێت، بەڵام پڕە لە
ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان. هەروەک تۆوەکەی (ناوکە کولەکە)، کولەکەش سوودی ئەفسوناوی
هەیە. ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین A و C لەخۆدەگرێت کە پێویستە بۆ پاڵپشتی
تەندروستی چاو و بەرزکردنەوەی بەرگری لەش.
پسپۆڕانی
خۆراک بەزۆری شەربەتی میوە بەباش دانانێن، چونکە زۆرێکیان کالۆرییان زۆربەرزە، بەڵام
بۆ شەربەتی کولەکە، کالۆری کەمە. بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا، یەک
ژەمێکی 100 گرامی کولەکە 26 کالۆری تێدایە، بۆیە دەتوانیت چێژ لە خواردنی وەربگریت
بەبێ بێخەم و سوودەکانی بچنیتەوە لەنێویاندا دابەزاندنی کێش.
شیرینی
سروشتی کولەکە ئارەزووی خواردنى شەکر بە ڕێژەیەکی بێ زیان تێر دەکات، بەو پێیەی کولەکە
دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، لەوانە بێتا کارۆتین، کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن
دەدات و بەم شێوەیە پاڵپشتی دابەزاندنی کێش دەکات. هەروەها ڕێژەی ڕیشاڵی ناو کولەکە
یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن دەدات.
شەربەتى کەرەوز
کەرەوز
بەهۆی بۆن و بوونى بەها خۆراکییە دەوڵەمەندەکەى، ماوەیەکی زۆرە بەشێکە لە سیستەمى
خۆراکى مرۆڤ. ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە وەک یەکێک لەو خۆراکانەى کەمترین کالۆری
تێدایە، نزیکەی ١٦ کالۆری لە هەر کوپێکدا هەیە، ئەمەش وایکردووە شەربەتى کەرەوز
خواردنەوەیەکی ئایدیاڵ بێت بۆ دابەزاندنی کێش. زۆرێک لە کەسانی هۆشیاری تەندروستی ڕۆژەکەیان
بە خواردنەوەی شەربەتی کەرەوز بە سکی بەتاڵ هەموو بەیانیەک دەستپێدەکەن. بەو پێیەی
کەرەوز ڕێژەیەکی بەرزی ئاوی تێدایە کە نزیکەی ٩٥%یە، خواردنەوەیەکی شێدارکەرەوە و
تازەگەرییە بۆ دەستپێکردنی ڕۆژەکە بە...
کەرەوز
دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان، وەکو ترشی فۆلیک و پۆتاسیۆم و مەنگەنیز و ڤیتامینەکانی A و
C و K. هەروەها
سەرچاوەیەکی باشی ڕیبۆفلاڤین و ڤیتامین B6 و ترشی پانتۆتینیک
و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و فسفۆرە. ئەم ماددە خۆراکیانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە
پاراستنی تەندروستی گشتی. ڤیتامین K پێویستە
بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسک و مەینبوونی خوێن بە شێوەیەکی دروست. فلاڤۆنۆیدەکان یارمەتی
کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و شێرپەنجە دەدەن. هەروەها
ماددە خۆراکییە ڕووەکییەکانی ناو ئاوی کەرەوز کاریگەری دژە هەوکردنیان هەیە.
دابەزاندنی کێش
خواردنەوەی
ئاوی کەرەوز دەبێتە هۆی باشترکردنی تەندروستی ڕیخۆڵە، بەهۆی ڕێژەی ڕیشاڵ و ئەنزیمە
سروشتییەکانی. کاتێک تەندروستی ڕیخۆڵە باشتر دەبێت، هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان و نەهێشتنی
پاشماوە بە شێوەیەکی کارا ڕوودەدات، ئەمەش لە بەرامبەردا یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی
کێش.
ليست هناك تعليقات