-->

بابەتەکان

چۆن و کەى سیرۆم ڤیتامین سى بەکاردێنێت بۆ دەموچاو؟

 

چۆن و کەى سیرۆم ڤیتامین سى بەکاردێنێت بۆ دەموچاو؟


(لەgoogle وە)

ڤیتامین سى یەکێکە لە ناودارترین و گرنگترین ڤیتامینەکان کە لەم ساڵانەى دوایدا شۆڕشێکى لە جیهانى جوانکاریدا ئەنجامدا، بەهۆى سودە زۆرەکەى لە بوارى تەندروستى و جوانیدا، کە ڕۆڵى کاریگەرى هەیە لە هێورکردنەوەى کارلێکى دروستبوونى میلانین لە پێستدا، کە ڕۆڵى سەرەکى هەیە لە بەخشینى ڕەنگى تێر و کاڵ بە پێست.


سوودەکەى هەر لەمەدا ناوەستێ، ڤیتامین سى چەکێکى کاریگەر دژ بە دەرکەوتنى چرچى دەموچاو و دەرکەوتنى، بۆ سوود وەرگرتن لە سیفەتە باشەکانى و هێشتەنەوەى پێست بەلاوى پێویستە سیرۆم ڤیتامین سى بەکاربهێنرێت لە تەمەنێکى گونجاودا بەڕاستیودرووستى.

  1.  سوودەکانى سیروم ڤیتامین سى:
  2.  هەڵدەسێت بە شێدارکردنى پێست بە قوڵى، ڕێگرتن لە وشکبوونەوە بەتێپەڕبوونى کات.
  3.  یارمەتیدەرە بۆ ئەوەى پێست بە شەوق و گەشاوەیى دەرکەوێت.
  4.  هەڵدەستێت بە یەکخستنى ڕەنگى پێست، لە ڕێگەى هێورکردنەوەى بەرهەمهێنانى میلانین، کە مادەیەکە لێپرسراوە لە دەرکەوتنى پێست بە تۆخى.
  5.  کۆلاجینى پێست بەهێزدەکات، کە بە هۆیەوە دەرکەوتنى چرچى و خەتە قوڵەکانى ناوچەوان کەمدەکاتەوە.
  6.  پێستى دەموچاو لە زیانەکانى تیشکى خۆر دەپارێزێ لە دەرکەوتنى پەڵەبۆیەکان وەک خاڵ و چرچەکان.

 

(لەgoogle وە)

 کەى پێویستە سیرۆم ڤیتامین سى بەکاربێنیت؟

بەکارهێنانى سیرۆم ڤیتامین سى لە تەمەنى 30 ساڵیەوە پێویستە، جۆرى پێستەکە هەرچیەک بێت، ئەمەش بۆ پاراستنى لە زیانەکانى تیشکى سەروو بنەوشەیى و شۆڕبونەوە و ڕەگە سەربەستەکان، لە هەمانکاتدا شێدەرکردنى بە قوڵى، لە هەمانکاتدا دژ بەچرچبوونى پێشوەخت دەوەستێتەوە، ئەگەر لە بیست ساڵیشەوە بەکاربێت زیانى نیە.


سیرۆم ڤیتامین سى لە بەیانیاندا بەکاربهێنە:

لە ڕاستیدا هیچ کێشەیەکى تێدانیە کە لە شەودا بەکاربهێنرێت، بەڵام باشترە لە بەیانیاندا بەکاربێت، تا سوودێکى زیاترت بداتێ بەتایبەتى کاتى چونە دەرەوە چونە بەرتیشکى خۆر، کاتێک بەکاریدێنیت ماوەیەک بوەستە لەسەرى تا بەتەواوەتى لەلایەن پێستەوە دەمژرێت.

 

چۆنیەتى بەکارهێنانى:

زۆر گرنگە بەشێوەیەکى ڕاست سیرۆم ڤیتامین سى بەکاربهێنیت.

پێش هەرشتى دەموچاوت باش بشۆ ئیتر بە پارچە پەڕۆیەکى تەڕ یان ئاوێکى شلتێن، دەکرێت پاکەرەوەیەکى مامناوەند بەکاربێنیت، دەموچاوت وشکەرەوە با تا ڕادەیەک شێدارى تیابمێنێت، دەکرێت تۆنەر بەکاربێنیتن دواتر بە سەرى پەنجە جوان سیرۆمکە بەدەموچاو و گەردندا بڵاوبکەرەوە جوان جوان مەساجى پێبکە، وازیلێبێنە بۆ ماوەى (3 تا 5) خولەک بۆ ئەوەى وشکبێتەوە، ئینجا دەبێت کرێمێک بەکاربێنیت با دژە خۆربێت باشتر، ئەم کارە دووجار ئەنجامدەى لە ڕۆژێکدا.

تێبینى: ئەگەر خاوەن پێستێکى هەستیارى جارێک ئەنجامیدە، لە کاتێکدا ئەگەر ڕەنگى سیرۆمەکە گۆڕا بۆ قاوەى خێرا لە ناویبەرە، زۆر ئاگاداربە با بە تەواوەتى پێست وشک نەبێتەوە دواى شتن بە تایبەتى ئەگەر تۆنەرت بەکار نەهێنا.

 

(لەgoogle وە)

بە بەرهەمێکى خاوەن چڕى کەم دەست پێبکە:

زۆرگرنگە بە گوێرە جۆرى پێستت چڕى ڤیتامین سى هەڵبژێریت، یەکەمجار بە چڕى(5%) دەستپێبکە و دواتر زیادیکە، ئەگەر پێستێکى هەستیار و وشکت هەیە، هەر لەسەر چڕى(5%) بمێنەرەوە بە تایبەتى ئەگەر زانیت پێستت توشى خۆرۆشان دەکات، بەڵام ئەگەر پێستێکى چەورت هەیە دەکرێت تا چڕى (15% بۆ 20%) برۆیت، باشتریشە پرس بە دکتۆر بکەیت تا ئەو لەسەرخۆ چڕێکەیت بۆ زیادکات بە گوێرەى ئەو کێشەیەى هەتە وەک بونى زیبکە یان هەستیارى.

ليست هناك تعليقات