-->

بابەتەکان

داهێنانى ڕێجیمێکی نوێ و سادە بۆ دابەزاندنی کێش

 

داهێنانى ڕێجیمێکی نوێ و سادە بۆ دابەزاندنی کێش



تیمێکی توێژەران ڕێجیمێکی نوێیان ئاشکرا کرد کە "یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات بە گرنگیدان بە تەنها دوو ماددە خۆراکیەکان".

ئەم خۆراکە بە iDip ناسراوە، یان "بەرنامەی باشترکردنی خۆراکی تاکەکەسی"، کە لەسەر بنەمای پرۆتین و ڕیشاڵ دامەزراوە.

 


بڕی ئەو پرۆتین و ڕیشاڵانەی کە هەر کەسێک دەیخوات بەندە بە کێشی جەستەی و ئامانجەکانی.

 

یەکەمیان کە پرۆتینە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی گەدە ماوەیەکی زۆر بە پڕى بمێنێتەو، تەنانەت زیاتر لە چەوری و کاربۆهیدراتەکان بەرگەدەگرێت. تا دوای خواردنی ژەمێک زیاتر بە تێرى بمێنیتەوە، بە گشتی خۆراک کەمتر بخۆیت.

 

دووهەمیان بریتییە لە ڕیشاڵ، مادەیەکی خۆراکی پێویستە، زیادکردنی بڕێکی زۆر بۆ خۆراکەکەت زۆر گرنگە، چونکە نابێتە هۆى زیادکردنی کالۆری زیادە لە ژەمەکەتدا لە سەوزە و میوەدا بە ڕێژەیەکی بەرز هەیە، کە هاوکات ڤیتامینی پێویست بۆ لەش بۆ تەندروستی بەگشتى دابین دەکات. دەتوانێت یارمەتیتبدات بۆ ماوەیەکی زیاتر هەست بە تێری بکەیت، هاوشێوەی پرۆتین.

 میندی ئێچ لی، پسپۆڕی خۆراکی تۆمارکراو لە زانکۆی ئیلینۆیس دەڵێت: "ئێمە گروپەکانی ترى خۆراک بەدەرناکەین وەک پلانە کەمێک کاربۆهیدراتییەکان یان کەمێک چەورییەکان دادەنێن." بەرنامەی بەڕێوەبردنی بەردەوامی کێشی خۆیان”.

یەکەم تاقیکردنەوەی iDip کە لە ساڵی ٢٠١٧ ئەنجامدرا، یارمەتی نیوەی بەشداربووانیدا بۆ گەیشتن و پاراستنی ئامانجەکانیان بۆ دابەزاندنی کێش.

 


دووەم تاقیکردنەوەی iDip کە ئێستا لە گۆڤاری زانستی قەڵەوی و پراکتیکدا(Obesity Science and Practice) بڵاوکراوەتەوە، ٢٢ کەسی کێشی زیادەی تێدا بەشداربوون و داوای لێکردن کە بەشداری ١٩ ۆرک شۆپی جیاواز بکەن و ئەرکی ماڵەوە ئەنجامبدەن و هەفتانە پێوانەکردنی جەستە بکەن و لە ماوەی یەک ساڵدا بەشداری ڕاوێژکاری تاکەکەسی بکەن.

 

توێژەران دوای تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان بۆ ماوەی ساڵێک لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ بەشداربووان، بۆ ئەوەی بزانن ئایا دابەزاندنی کێشیان پاراستووە یان نا.

ئامۆژگارییان کردوون ئەو خۆراکانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و کەم کالۆری، وەکو شۆفان و سێو و برۆکلی. جگە لە خواردنی پرۆتینی زۆر وەکو مریشک و قەل و ماسی و فاسۆلیا.

 

لە کۆتایی تاقیکردنەوەکەدا، 41%ی بەشداربووان دابەزینی کێشی بەرچاویان بەدەستهێناوە، بە تێکڕا 12.9%ی بارستەی جەستەی سەرەتایی خۆیان لەدەستداوە.

 

ئەوانەی لە سێ مانگی یەکەمدا ئەنجامە ئومێدبەخشەکانیان بەدەستهێناوە، ئەگەری ئەوە زیاتر بووە کە لە کۆتایی تاقیکردنەوەکەدا کێشیان بەردەوامى لە دابەزاندندابێت.

 

بەڵام هەندێک دەستکاری پێویستە لە خۆراکەکەدا، بۆ ئەوەی بۆ هەموو کەسێک بەکاربهێنرێت، بەپێی توێژینەوەکە.

ليست هناك تعليقات