-->

بابەتەکان

6 خۆراک بۆ زیادکردنی باڵای منداڵ بە شێوەیەکی سروشتی

 

6 خۆراک بۆ زیادکردنی باڵای منداڵ بە شێوەیەکی سروشتی

 




 پێنج خۆراک هەیە کە دەکرێت ئەگەر بەڕێژەیەکى گونجاو بدرێت منداڵ باڵای منداڵ بە شێوەیەکی سروشتی زیادبکات، بەو پێیەی زۆرێک لە دایکانێک هەن کە دەترسیان لە کورتە باڵایى  کوڕەکەیان هەیە خەمیانە باڵای پێویستیان نەبێت، هەروەها بۆ کۆنترۆڵکردن و دوورکەوتنەوە لەم کێشەیە، هەوڵبدە لەڕێگەى ئەم خۆراکانەوە یارمەتی زیادبوونى باڵای منداڵەکەت بە شێوەیەکی سروشتی بدەیت:

 


1ـ شێلم:

بە یەکێک لەو جۆرە خۆراکانە دادەنرێت کە دەوڵەمەندە بە هۆڕمۆنی گەشەکردن، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی باڵا. چونکە ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵی تێدایە کە هۆرمۆنەکانی لەش زیاد دەکەن و بەمەش باڵای منداڵ زیاد دەکەن.

 


٢- هێلکە:

دەوڵەمەندە بە پرۆتین، کە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە زیادکردنی باڵا، بۆیە دەبێت ڕۆژانە هێلکە بکەیتە بەشێکی سەرەکی لە خۆراکی کوڕەکەت، چونکە تەندروستی لەش دەپارێزێت و هاوکات یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی باڵا.

دەتوانیت هەموو ڕۆژێک لە بەیانیاندا هێلکەیەکی کوڵاو یان بەدەڵەمە بدەیت بە منداڵەکەت بۆ نانی بەیانی.

 


3ـ سپێناخ: .

بە یەکێک لە باشترین جۆرەکانی سەوزەی گەڵادار دادەنرێت، چونکە بەرگری لەشی منداڵەکەت بەهێز دەکات و باڵای زیاد دەکات، هەروەها کالیسیۆم و ئاسنی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی باڵای منداڵەکەت.

 


٤- میوەکان:

میوەکانی وەک مانگۆ و قۆخ و ئەوانی تر دەوڵەمەندن بە ڤیتامین (ئەی) کە یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی باڵای منداڵەکەت، هەروەها سیستمی بەرگری لەش باشتر دەکات و ماسولکەکانی لەشی منداڵەکەت بەهێز دەکات.

 


٥- ماست:

یەکێک لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و ڤیتامین D، کە یارمەتیدەرێکی زۆرباشە لە زیادکردنی باڵای منداڵەکەت و بنیاتنانی ماسولکەکانی لەشی.

 


٦- مریشک:

مریشک ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تێدایە، کە یارمەتی گەشەی لەش و دروستکردنی شانە و ماسولکەکان دەدات.

ليست هناك تعليقات