-->

بابەتەکان

بۆ ئەوەی تا ١٠٠ ساڵ تەندروست بژی.. ئەم خواردنە ئەفسوناویانە بخۆ

 

بۆ ئەوەی تا ١٠٠ ساڵ تەندروست بژی.. ئەم خواردنە ئەفسوناویانە بخۆ



بیرۆکەی تەمەنی درێژتر پرسێکی گرنگە بۆ زۆر کەس لە سەرانسەری جیهان، بۆیە دەبینین زۆرێک بەدوای باشترین ئامرازدا دەگەڕێن بۆ بەدەستهێنانی ئەمە لەڕێگەی وەرزشکردن و خواردنی خۆراکی تەندروست و بەسوود و لەنێو ئەو خواردنە "سیحراوییانە"دا پاقلەمەنێکان ناسراوە بۆ دەوڵەمەندییان بە کانزا و ڤیتامینەکان.

پاقلەمەنێکان کە بریتییە لە فاسۆلیا، نیسک و نۆک، بە خۆراکێکی پڕ بەهاوو تێرکەر دادەنرێت. بەڵام چۆن خێزانی پاقلەمەنێکان دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ ئەوەی درێژتر بژین؟

 

هەموو ئەندامانی خێزانی پاقلەمەنێکان پڕن لە ماددە خۆراکیەکان، لەوانە مس، ئاسن، مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، ترشی فۆلیک، زینک، لایسین، ترشێکی ئەمینی پێویست و بڕێکی زۆر لە پرۆتین و ڕیشاڵ.

 نووسەر و خاوەنکار (دان بیتنەر)، کە دەیان ساڵەی بەسەر بردووە لە نووسین و ڕاپۆرت ئامادەکردن لەسەر "ناوچە شینەکان"، کۆمەڵگە ناوازەکان لە سەرانسەری جیهان کە مرۆڤەکان تیایدا تەمەنێکی درێژ و تەندروست دەژین، تا تەمەنی 100 ساڵ، بەپێی ڕاپۆرتێکی سی ئێن ئێن، سوودەکانی پاقلەمەنێکانى خستۆتە ڕوو.

 بیتنەر دەڵێت: "ڕیشاڵ پاداشتت دەداتەوە بە بەکتریا تەندروستەکانی ڕیخۆڵە و کەمبوونەوەی هەوکردن و باشترکردنی کارکردنی بەرگری لەش"، ئاماژەی بەوەشکردووە "تەنها 5% بۆ 10%ی ئەمریکییەکان ئەو ڕیشاڵەیان دەستدەکەوێت کە پێویستیانە".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هەر جۆرە فاسۆلیایەک تایبەتمەندی خۆراکی جیاوازی هەیە، بۆیە ڕەنگە باشتر بێت جۆرەها فاسۆلیا بخورێت.

 


فاسۆلیا سوورەکان

بۆ نموونە ئادوکیAduki، یان فاسۆلیا سوور، ڕیشاڵی زیاتری تێدایە لە زۆرێک لە جۆرەکانی تر، لەکاتێکدا صویا پڕە لە دژە ئۆکسێنەری لوتین.

 فاسۆلیا ڕەش و سووری تۆخ پڕە لە پۆتاسیۆم، نۆکیش بڕێکی زۆر مەگنیسیۆمی تێدایە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، فاسۆلیا پڕە لە پرۆتینی سەوزە، ئەمەش تەندروستترە، چونکە مادەی خۆراکی زیاتری تێدایە و کالۆری کەمتری تێدایە بە بەراورد بە پرۆتینی ئاژەڵ.

 


ئاماژەی بەوەدا کە بە جووتکردنی فاسۆلیا لەگەڵ دانەوێڵەی تەواو، هەموو ئەو ترشە ئەمینیانە بەدەست دەهێنیت کە پرۆتینێکی تەواو پێکدەهێنن لە ڕووی خۆراکییەوە، هاوشێوەی ئەوەی لە گۆشتدا هەیە.

هاوتەریب، بیتنەر وتی، توێژینەوەکان ئاماژە بە سوودە تەندروستییەکانی فاسۆلیا دەکەن، کە پشتگیری لەوە دەکەن کە خەڵکی ناوچە شینەکان لە مێژە دەیزانن.

 


کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ و ڕێگریکردن لە نەخۆشی شەکرە

وە ئەو ڕیشاڵی تواوەی لە فاسۆلیادا هەیە دەتوانێت کۆلیسترۆڵ کەم بکاتەوە و یارمەتی ڕێگریکردن لە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بدات بە جێگیرکردنی شەکری خوێن.

لە کاتێکدا، توێژینەوەیەکدا لە ساڵی ٢٠٠١دا دەرکەوتووە کە خواردنی فاسۆلیا چوار جار لە هەفتەیەکدا نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی ٢٢% کەمدەکاتەوە. وە توێژینەوەیەکی تر ساڵی ٢٠٠٤ دەریخستووە کە مرۆڤەکان نزیکەی هەشت ساڵ زیاتر دەژین بەهۆی خواردنی ٢٠ گرام پاقلەمەنى ڕۆژانە کە نزیکەی یەک ئۆنسە ئەکات.

جگە لەوەش فاسۆلیا یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش، وەک لە ساڵی ٢٠١٦ توێژینەوەک کرا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لە ماوەی شەش هەفتەدا ڕۆژانە تا ٩ ئۆنسە فاسۆلیا دەخۆن، سێ لەسەر چوار کیلۆ زیاتر لە ئەو کەسانەی فاسۆلیایان نەخواردووە کێشیان کەمیکرد.

جگە لە هەموو ئەم سوودانە، فاسۆلیا و ئامۆزاکانیشی هەرزانن و دەتوانرێت لە باخچەى ماڵەکاندا لە خاکی جۆراوجۆردا بچێنرێن، ئەمەش وایکردووە کە خۆراکێکی تەواو بێت بۆ یارمەتیدانی دانیشتوانی کەمدەرامەت لە ڕووی ئابوورییەوە بۆ ئەوەى ماوەیەکی زیاتر بژین.

ليست هناك تعليقات