-->

بابەتەکان

١٠ خووی ڕۆژانە کە ژیانت دەگۆڕێت!

 

 ١٠ خووی ڕۆژانە کە ژیانت دەگۆڕێت!

لەنێویاندا تەحەداکردنی خۆتە لەڕووی فیکرییەوە... فێربوون پرۆسەیەکی تەواوی ژیانە و حیکمەت لەگەڵ تەمەندا دێت.



لەلای هەندێک لە دوای تەواوکردنی خوێندن تێڕوانینێکی هەڵە هەیە، کە ڕۆژانی فێربوون کۆتایی هاتووە. شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەگەر ڕۆژانی خوێندنیش وەک ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر دەرکەوێت، مانای ئەوە ناگەیەنێ مرۆڤ ناتوانێت شتی نوێ فێربێت و گەشە بکات، ئاماژە بەوە دەکەن کە فێربوون پرۆسەیەکی تەواوی ژیانییە و حیکمەت و دانایى لەگەڵ تەمەندا دێت.

ڕاپۆرتێک کە لەلایەن هاک سپیریتەوە Hack Spirit 10 بڵاوکراوەتەوە ١٠ خوو دەخاتە ڕوو کە دەبێت وەربگیرێن بۆ ئەوەی ببیتە کەسێکی زیرەکتر.

 


1- بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جا چ ڕۆمان بێت، یان ڕۆژنامەکان بێت، چ گۆڤاری زانستی، یان لە بلۆگەوە بێت، هێزی وشەی نووسراو نکۆڵی لێناکرێت. شارەزایان ئامۆژگاری ئەوەدەکەن، هەرکەسێک دەیەوێت زانستی خۆی فراوانتر بکات، پێویستە بەبەردەوامى پەرە بە خوێندنەوەى ڕۆژانە بدات. هەروەها پێویستە ئەو بابەتانە هەڵبژێردرێن کە بیرۆکە و دیدگای نوێ دەخەنە ڕوو. فێربوون پرۆسەیەکى بەردەوامە بەدرێژایی تەمەن.

 


2ـ لە کاتێکدا ڕاستە کە مێشکی گەنج زۆرترین وەرگرتنی زانیاری نوێ هەیە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە لەگەڵ چونە تەمەنەوە بیرۆکەی فێربوونی شتی نوێ و فراوانکردنی ئاسۆی دەروونیی و ڕۆشنبیریت دەتوانرێت وازی لێبهێنرێتن دەبێت بەردەوام بیت.

 


3. فێربوونی زمانێکی نوێ

فێربوونی زمانێکی نوێ تەنها بەدەستهێنانی کارامەیییەکی نوێ نییە، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کارکردنی مەعریفی و بیرەوەری، تەنانەت نەخۆشی بیرچوونەوەش لەگەڵ تەمەندا دوادەخات.

 


4. فێری ژەنینی ئامێری مۆسیقا

هەرگیز درەنگ نییە بۆ فێربوونی ژەنینی ئامێرێکی مۆسیقا، هەرچەندە مرۆڤ لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا نەتوانێت ببێتە پیانۆژەنێکی پیشەگەر، بەڵام دەتوانێت فێری خوێندنەوەی نۆتەی مۆسیقا بێت و چۆن ئامێرەکە دەنگێکی نایاب دروست بکات. توانای ژەنینی ئامێرێکی مۆسیقا یارمەتی زیادکردنی کارکردنی مەعریفی دەدات و کاریگەری ئەرێنی دیکەی لەسەر مێشک هەیە.

 


5. خۆڕاهێنان پشتبەستن بە تەکنەلۆجیا

زۆرێک هەن مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانیان نزیکەی بۆ هەموو شتێک بەکاردەهێنن، لە گەڕان لە گووگڵ بۆ هەر شتێک و هەموو شتێک، تا پشکنینی ڕێنووسی و ئەنجامدانی بیرکاری سادە. بەڕاستی تەکنەلۆژیا زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە، بەڵام نابێت بهێڵیت ئەمە ببێتەهۆى مێشکت تەمبەڵ بکات. پشت بەخۆبەستن لە هەندێک بابەتی سادەدا مومکینە، بۆ نموونە کاتێک مرۆڤ پێویستی بە حیسابکردنی شتێک بوو، دەتوانێت هەوڵی ئەوەبدات لە سەری خۆیدا بیکات و ئەگەر حیسابکردنەکە زۆر ئاڵۆز بوو، دەتوانێت کاغەز و قەڵەم بەکاربهێنێت.


 

6. بەشداری گفتوگۆی مانادار بکە

دەبێت ئاگاداری ئەوە بێت کە بازنەی هاوڕێیان فراوانتربکرێت بۆ ئەوەی لانیکەم دوو ڕۆشنبیر لەخۆ بگرێت. قسەکردن لەگەڵ کەسانێک کە شتگەلێک دەزانن کە نایزانیت، ئیلهامت پێدەدەن بە بیرۆکەی نوێ، یان تەحەداتدەکەن لە ڕووی فیکرییەوە یارمەتی هاندانی مێشکت دەدات و ئاستی زیرەکیت زیاد دەکات.

 


7. تەحەدای خۆت لە ڕووی فیکرییەوە

چەندین بژاردە لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی مرۆڤ لەڕووی فیکرییەوە تەحەدای خۆی بکات وەک یاری شەترەنج و ئەنجامدانی مەتەڵ و سودۆکو و کێبڕکێى هزرى و یاریکردنی یاری ستراتیژی، بۆ ناوهێنانی چەند یارییەک، کە هەموو ئەمانە دەتوانن دەروون هان بدەن و بەم شێوەیە ئاستی زیرەکی بەرز بکەنەوە.

 


8. کنجکاوی بۆ زیادکردنی زانست

کنجکاوی و پرسیارکردن دوو لەو هۆکارانەن کە منداڵان دەتوانن زۆر شت فێربن. کنجکاوی سووتەمەنی تینوێتی مەعریفە، ئەگەر مرۆڤ نەترسێت لە پرسیارکردن بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی زانستەکەی و بەرزکردنەوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، ئەوا چێژ لە بیرکردنەوەی گەشەکردن و ئاسۆیەکی فراوان وەردەگرێت.

 


9. بەشداری خولێکی ئۆنلاین بکە

بەشداریکردن لە خولێکی ئۆنلاین دەتوانێت لە بوارێکی پەیوەندیدار بە کارەوە بێت یان بە تەواوی پەیوەندی بەوەوە نەبێت. چەندین خولی بێبەرامبەر هەیە کە دەتوانێت یارمەتی بەشداربووان بدات بۆ پەرەپێدانی کارامەیی و زانیاری.

 


10. سەردانی مۆزەخانەکان

لە هەموو وڵاتێکدا مۆزەخانە زۆرە. سەردانی مۆزەخانە، مێژووی سروشتی، یان شوێنەوار دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە زیادکردنی زانیاری و هاندانی دەروون و بەرزکردنەوەی زیرەکی.

ليست هناك تعليقات