-->

بابەتەکان

بۆ تەندروستی باشتر وخەوێکى قوڵ، لە ئێوارەدا دوور بکەوەرەوە لەم خواردنانە!

 

بۆ تەندروستی باشتر وخەوێکى قوڵ، لە ئێوارەدا دوور بکەوەرەوە لەم خواردنانە!



زۆر کەس ژەمی سەرەکی لە ئێواراندا وەرئەگرن، بۆیە شارەزایانی بواری تەندروستی و خۆراک ئامۆژگاری پێویستی گرنگیدان بەو ماددە خۆراکیانە دەدەن، کە لە کاتی ژەمی ئێوارەدا دەخورێن، بۆ ئەوەی دوربکەونەوە لە کێشەی تەندروستی یان لانی کەم توشی کەمخەوی نەبن، بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەى کە ڕۆژنامەی "کاتەکانی هیندستان".بڵاوکراوەتەوە.

 پێویستە هەمیشە ژەمی ئێوارە سووک بێت بۆ ئەوەی لەش بتوانێت بە باشی هەرسی بکات و کاریگەری لەسەر کوالێتی خەو نەبێت، بۆیە پسپۆڕان ئەو ماددە خۆراکیانەیان دەستنیشان کردووە کە پێویستە لە کاتی نانخواردنی ئێوارەدا دووربکەونەوە لە خواردنى:

 

1. ئەو خۆراکانەی چەوری زۆریان تێدایە

شارەزایان ئامۆژگاری دەکەن لە خواردنی خۆراکی چەور لە کاتی ژەمی ئێوارەدا دوور بکەونەوە، چونکە کاریگەری لەسەر هەرسکردن هەیە.

 


2. خواردنی سورکراوە

شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە خۆت بەدوور بگرێت لە خواردنی خۆراکی سورکراوە بۆ ئەوەی ترشەڵۆک لە جەستەدا نەگەڕێتەوە.

 


3. نیشاستە

ئەو خۆراکانەی کە نیشاستەیان زۆرە کاریگەرییان لەسەر ئاستی شەکر لە خوێندا هەیە و هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

 


4. خواردنی بەهارات

خواردنی خۆراکی بەهاراتى زۆرتێدابێت لە شەودا ئەگەری هەرس نەکردن و دڵەکزێ زیاد دەکات.

 


5. خواردنی خوێ

خواردنی خۆراکی سوێر یان خۆراکی پرۆسێس کراو کە پڕن لە خوێ، دەبێتە هۆی تێکدانی کۆئەندامی هەرس لە شەودا.

 


6. کاربۆهیدراتی سادە

پێویستە لە کاتی ژەمی ئێوارەدا لە کاربۆهیدراتی سادە وەک مەعکەرۆنی و پیتزا و نان دوور بکەویتەوە چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

 


7. سەوزەی ڕەق

کاتێکی دەوێت بۆ ئەوەی جەستە سەوزە ڕەقەکان وەک کەلەرم و برۆکلی و سەوزەی قەرنابیت و کەلەرم هەرس بکات، بۆیە باشتر وایە لە نیوەی ڕۆژدا بیانخۆیت.

 


8. شوکولاتە

تەنها خواردنی پارچەیەکی بچووکی شوکولاتە لە شەودا دەبێتە هۆی کەمخەوی یان کاریگەری نەرێنی لەسەر کوالێتی خەو.

 




9. شیرینی

شیرینی دەتوانرێت لە ژەمی ئێوارەدا بخورێت یان بە گشتی لە ئێوارەدا بخورێت تەنها ڕێنمایش ئەوەیە کەسەکە پێش خەوتن بە باشی ددانەکانی بشوات.

ليست هناك تعليقات