چی وایکردووە ئەڤۆگادۆ ببێتە پێکهاتەیەکی جوانکاری ناوازە و بە تایبەت؟
چی وایکردووە ئەڤۆگادۆ ببێتە پێکهاتەیەکی جوانکاری ناوازە و بە تایبەت؟
ئەڤۆگادۆ درەوشانەوەی پێست بەرز دەکاتەوە، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییە گرنگەکان کە تەندروستی پێست دەپارێزن و خانەکانی زیندوو دەکەنەوە.
میوەی ئەڤۆگادۆ بە دەوڵەمەندی بە ڤیتامین و ماددە خۆراکیەکان جیا دەکرێتەوە کە سوودبەخشن بۆ تەندروستی و جوانی، لەوانە ترشە ئەمینیەکان کە پێست شێدار دەکەن و خۆراک پێدەرین بە قووڵی، هەروەها دژە ئۆکسێنەرەکانی وەک ڤیتامین E کە پێست لە پیربوونی پێشوەختە دەپارێزێت و گەنجییەکەی بەرز دەکاتەوە ، کەواتە چۆن مرۆڤ دەتوانێت سوود لەم تایبەتمەندیانە وەربگرێت؟
ئەڤۆگادۆ کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی درەوشانەوەی پێست،
بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییە گرنگەکان کە تەندروستی پێست دەپارێزن و خانەکانی
زیندوو دەکەنەوە. هەروەها یارمەتی هێورکردنەوەی خورانی پێست و سووربوونەوەی پێست
هەستیارى دەدات، هەروەها تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە. ئەو ڤیتامین و ترشە چەورییانەی
لە ئەڤۆگادۆدا هەن، یارمەتی چاکبوونەوەی برین و پەڵە دەدەن لەڕێگەی هاندانی بەرهەمهێنانی
کۆلاجین.
چۆن سوود لە تایبەتمەندییەکانی وەربگرین؟
ئەڤۆگادۆ دەتوانرێت بەشێوازی جیاجیا لەسەر پێست بەکاربهێنرێت،
وەک لێدانی بەشێوەی ماسک یان زەیت و لە چوارچێوەى سیستەمى ڕێجیمدا زیادبکرێت بۆ ئەوەی
سوود لە تایبەتمەندییەکانی لە بواری چاودێری پێست لە ناوەوە وەربگیرێت.
بەکارهێنانی زەیتی ئەڤۆگادۆ لە بواری جوانکاریدا زۆر
باوە، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ جگە لە پۆتاسیۆم و لێسیتین و ڤیتامینەکانی A و
D, و E. هەروەها
دەتوانرێت وەک زەیتی مەساجکردنی پێست و ماسکی دەموچاو بەکاربهێنرێت و کەمێکى
بکرێتە کرێمی جوانکاری، یان ناو جێڵی(شامپۆى) خۆشتن، یان زەیتی حەمام. بەسە کەمێک لەم
زەیتە لە نێوان لەپى دەستەکاندا گەرم بکرێت، پاشان بە نەرمی مەساجی بۆ دەموچاو یان
لەش بکرێت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بچێتە ناو بەربەستی پێستەوە، بەمەرجێک بدرێت لە پێستی
کەمێک شێدار بۆ ئەوەی کاریگەرییەکەی باشتر بێت.
باشترە زەیتی ئەڤۆگادۆ لەسەر پێستی پێگەیشتوو و وشک
بەکاربهێنرێت، چونکە بۆنێکی ناسکی هەیە و توانای خێرای چوونە ناو بەربەستی پێستی هەیە،
چونکە خۆراک دەدات بە پێست بە قووڵی و یارمەتی نوێبوونەوەی دەدات. هەروەها ئەم زەیتە
پێست نەرم دەکات و لاستیکییەکەی باشتر دەکات هەروەها لە شەڕانگێزی دەرەکی دەیپارێزێت.
بۆ سود وەرگرتن لەم تایبەتمەندیانە بەسە چەند کەوچکێک زەیتی ئەڤۆگادۆ بخەیتە ناو ئاوی
حەمامەکەوە بۆ ئەوەی پێست نەرم بێت.
چاودێری قژ
زەیتی ئەڤۆگادۆ تایبەتمەندی هەیە لە بواری چاودێریکردنی
قژدا، بەو پێیەی بریقەی بەرز دەکاتەوە و هاندەری گەشەکردنی دەبێت، هەروەها خۆراک و
شێدارکردنی قژ بە باشی دەدات. لە حاڵەتی وشکبوونەوەی قژدا بەسە ئەم زەیتە لە ڕەگی قژدا
بدەیت و دواتر مەساجی پێستی سەر بکەیت پێى بۆ هاندانی گەشەکردنی. ئەم زەیتە دەتوانرێت
بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەسەر قژ بمێنێتەوە دوای پێچانی قژ بە خاولی، دوای ئەوە قژەکە
بە شامپۆ دەشۆردرێت.
پێشنیار
دەکرێت زەیتی ئەڤۆگادۆی ئۆرگانیک و ساردی پەستاندار هەڵبژێریت بۆ پاراستنی تایبەتمەندییەکانی.
بەڵام ئەگەر حەزت لە فۆرمولەی چەوری ئەم پێکهاتەیە نییە، دەتوانیت سوود لە تایبەتمەندییەکانی
ئەڤۆگادۆ وەربگریت بە هەڵبژاردنی کرێمی چاودێری کە دەرهاویشتەکانی تێدایە و کاریگەرییەکی
قووڵی شێدارکەرەوە و خۆراکی هەیە.
ليست هناك تعليقات