-->

بابەتەکان

هەندێ لە ڕاهێنان بیرەوەری باشتردەکەن

 

هەندێ لە ڕاهێنان بیرەوەری باشتردەکەن



ڕاهێنانی بەردەوامی مەعریفی لە تەمەنی گەورەییدا بۆ ماوەی ٢٠-٣٠ خولەک لە ڕۆژێکدا یارمەتیدەرە بۆ پاراستن و باشترکردنی یادەوەری.

 

پرۆفیسۆر (ئیرینا ڕۆشچینا) لە بەشی دەروونناسی دەمار و نەخۆشییە دەروونییە گەشەسەندووەکان لە فاکەڵتی دەروونناسی کلینیکی لە زانکۆی مۆسکۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (گازێتا.رو-Gazeta.Ru) وتی: لە نێو ئەم ڕاهێنانانەدا تەکنیکی فیبۆناچی هەیە، کە بریتییە لە کەسەکە بە خۆی لەمێشکى خۆیدا زنجیرەیەکی ژمارە دەنیشانکات، کە دواتر هەر ژمارەیەک نوێ کە بیرلێدەکاتەوە "ئەوە کۆی ژمارەکانی پێشووە بێت. تەکنیکی فیساگۆرس کاریگەرە. بەپێی میتۆدی فیساگۆرس، لە ئێواراندا پێویستە بە وردی هەموو ئەو ڕووداوانە بەبیر بهێنیتەوە کە بە درێژایی ڕۆژ ڕوویانداوە بەبێ ئەوەی ڕیزبەندییان تێکبچێت." مەشقەکەی تر بریتییە لە بیرهێنانەوەی زۆرترین ژمارەی وشەکان، کە بە هەر پیتێکی ئەلفوبێ دەست پێدەکەن."



پرۆفیسۆرەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ژمێریاری دەروونی و چارەسەرکردنی وشەی بڕاو و یارییەکانی دیکەی هاوشێوەی ئەمانەش کاریگەرن لە باشترکردنی بیرەوەریدا. هەروەها بیرهێنانەوەی وردەکارییەکانی ڕووداوەکانی ژیانی ڕابردوو یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی بیرەوەری.


ئەو دەڵێت: یادەوەری کارێکی ئاڵۆز و باڵاتری دەروونییە، کاریگەریی لە بیرکردنەوە پەیوەستە بە کۆمەڵێک هۆکارەوە: دۆخی تەندروستی جەستەیی و دەروونی مرۆڤ، ڕاهێنانی یادەوەری لە منداڵیدا گرنگییەکی زۆری هەیە، و ڕۆتینی ڕۆژانەی دروست، خەوتن و خۆراکیش گرنگن، مرۆڤ دەبێت زۆر بخوێنێتەوە، ئەوەی خوێندوویەتیەوە بیگێڕێتەوە، هەروەها بە دەست نووسین، خوێندنی زمانی بیانی، فێربوون و بیرهێنانەوەی ئەو شیعرانەی کە پێشتر فێری بووە.”

پرۆفیسۆر پێشنیاری پێویستی ڕاهێنانی ئەم ڕاهێنانانە دەکات بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و وازیان لێ نەهێنن و تەنها ئەو کاتە دەتوانرێت ئەنجامە خوازراوەکان بەدەست بهێنرێت.

ليست هناك تعليقات