لە دانیشتنەکانی بانگکردنی ڕۆح یان جنۆکەدا چی ڕوودەدات؟
لە دانیشتنەکانی بانگکردنی ڕۆح یان جنۆکەدا چی ڕوودەدات؟
کۆمەڵێک ژن و پیاو بە دەربڕینی جددی و سەریان شۆڕکردۆتەوە لە دەوری مێزێکی بازنەیی دادەنیشن. ئەوان دەست دەگرن و لێکۆڵینەوە لە ڕۆحی مردووەکان دەکەن، پێیان وایە.
ئەمە شێوەى دیمەنی کەسانێکە کە بانگەشەی نێوەندگیرى ڕۆحی دەکەن، ئیدعاى ئەوەدەکەن کە دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ ڕۆحی مردووەکاندا بکەن و ئارەزوو و نیگەرانییەکانیان بگوازنەوە، هەر بەم شێوەیەش لە سینەما و لە بەرنامە دۆکیۆمێنتارییەکاندا نماشیدەکرێت، کە زۆرینەیان بۆ ڕیکلام و پارەپەیداکردنە.
ئەم دیاردەیە
لە سەدەی نۆزدەهەمدا لە ئەوروپادا بەربڵاوبوو، لە سەردەمی ئێمەشدا بەهۆى کاریگەرى
بەکارهێنانی ئامرازە مۆدێرنەکانی وەک تەلەفزیۆن و ئینتەرنێت بە شێوەیەکی بەهێز
بەربڵاو جارێکتر دەرکەوتۆتەوە کە چەندین ئامانجى سیاسى و ماددى و ئایدۆلۆجى و
چەواشەکارى لە پشتە، بۆ ڕێخۆشکردن بۆ
زیاتر بڵاوبونەوەى تەنانەت هەندێک وڵات ڕێگەیان بەو کەسانە داوە کە بە فەرمی کار
بکەن، یان لانی کەم هەراسانیان ناکەن ئەگەر چالاکییەکانیان ئەنجامدا تا لە ئەنجامدا
زیان بە کەسانی تر ناگەیەنن.
بەڵام زانست
ئامادەکردنی ڕۆح دەخاتە خانەی ئەفسانە و زۆرێک لە زاناکان چەندین جار لێکۆڵینەوەیان
لەسەر ئەم دیاردەیە کردووە، کە زۆرێک لە خەڵک باوەڕیان پێی هەیە و گەیشتوونەتە ئەو
ئەنجامەی کە هەموو ئەو شتانەی لە دانیشتنەکانی ئامادەکردنی ڕۆحدا ڕوودەدەن، جگە لە
وەهم و تەفرەدانى بیناییەکان هیچی تر نییە، ئەو کەسانەی سەیری دەکەن پشتگیریان دەکەن
، کە بە خۆفریودان ناسراوە .
کیمیازان و فیزیازانێکی
بەریتانی مایکل فارادای (١٧٩١-١٨٦٧)، پسپۆڕی بواری کارۆموگناتیسی، شایەتحاڵی دانیشتنێک
بوو کە خاوەنەکانی ئیدیعایان کرد کە ڕۆحەکان توانیویانە وا لە مێزەکە بکەن بە شێوەیەکی
ئۆتۆماتیکی بجوڵێت.. فارادای داوای لە بەشداربووانی ئەو کۆبونەوەیە کرد کە تاقیکردنەوەکە
دووبارە بکەنەوە. پارچە کاغەزەکانی بە بەرى دەستیانەوەکرد بە شریتێک بەستنیەوە پێکەوە.
ئەم زانایە وای گریمانە کردووە کە ئەگەر مێزەکە خۆکارانە بسووڕێتەوە، سەرەتا کارتەکان
دەجوڵێن و دەستی بەشداربووەکان لەگەڵیاندا ڕادەکێشێت. پێچەوانەکەی ڕوویدا و دەستی بەشداربووەکان
بە ئاراستەی جوڵەی مێزەکەدا دەجووڵان و کارتەکانیش نەجوڵان، ئەمەش دەریخست کە مێزەکە
بە دەستێوەردانی نائیرادی دەستی ئەوانەوە دەجووڵایەوە نەک شتێکتر بیجوڵێنێت.
ئەم لیژنەیە،
دوای ئەنجامدانی چەندین تاقیکردنەوە، گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەوەی لە دانیشتنەکانی
ئامادەکردنی ڕۆحدا ڕوودەدات جگە لە ئەنجامی جوڵەی نائاگا یان فریودانی نائاگایانە
هیچی تر نییە و بەرکەوتن لەگەڵ ڕۆحی مردووەکان ئەفسانەیە.
لە تاقیکردنەوەیەکدا
کە لەلایەن دوو پسپۆڕی دەروونناسەوە لە ساڵی ١٩٩٧ ئەنجامدرا، داوا لە دوو گروپی بەشداربووان
کرا کە بچنە ناو باڵەخانەیەکى جێهێڵراوەوە. بە گروپى یەکەم گوترا کە بیناکە هیچ
کێشەیەکى نیە بۆ چاککردنەوە داخراوە، لە کاتێکدا گروپی دووەم ئاگادارکرانەوە کە ڕۆحەکان
یان جنۆکەکان لەو شوێنەدا نیشتەجێن کە سەردانی دەکەن.
گروپی یەکەم گەڕانەوە
و پشتڕاستیان کردەوە کە هەستیان بە هیچ شتێکی سەیر نەکردووە، لە کاتێکدا ئەندامانی
گروپی دووەم باسیان لە هەستکردن بە "بنەما سەیرەکان" ڕووداوى نامۆکردووە
لەناو بیناکەدا. ئەنجامەکەی ئەوە بوو کە ئاگادارکردنەوەی ئەندامانی گروپی دووەم لە
بوونی جنۆکە هەستەکانیان تیژتر دەکردەوە و خەیاڵەکانیان ئازاد، هەموویان لە ناخى
خۆیاندا هەر جوڵەو چرک و دەنگێکیان گەورەدەکرد لە خۆیان، چونکە مێشکیان خۆى بۆ
بینینى شتێک ئامادەکردبوو، نەک شتێک خۆى هەبێت لە بنەڕەتدا.
ئەندازیارێک بە
ناوی (ڤیک تاندی) لە تاقیگەکەیدا چاودێری لەرزینی ئامێرەکانی کرد و سەری سوڕما
تووشى ترسێکى زۆربوو. پێشبینى ئەوەیدەکرد کە جنۆکە لە تاقیگاکەیدا بێت، دواتر و
پاش پشکنینێکى ورد دەرکەوت کە تاقیگەکە بە پانکەیەکی بێدەنگ تەیار کراوە کە ئەو لەرزینە
بەهێزانە دروست دەکات کە هەستی پێدەکرد و دەیترسێنێت. کاتێک پانکەکەم ڕاگرت، ئامێرەکانی
تاقیگە نەجووڵان.
زاناکان پشتڕاستی
دەکەنەوە کە "وەهم"ی هەندێک کەس کە گوێیان لە گفتوگۆی مردووەکان دەبێت یان
جنۆکەکانیان دەبینن هەندێک جار بەهۆی کاریگەری کێڵگە موگناتیسییەکانەوەیە، هەندێکی
دیکەش بەهۆی ماددە زیانبەخشەکانی وەک ماددە کیمیاییەکانی ناوماڵ و قڕکەری مێرۆکان.
جنۆکە، هەندێک
کەس پێیان وایە دەیبینن، بەتایبەتی لە شوێن و بینا چۆڵەکاندا. زانایان باس لەوە دەکەن
کە کەرەستەی بیناسازی لەم وێرانەدا دەڕووخێن و خۆیان شیدەبنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی
دروستبوونی کەڕو و میکرۆب، کە بەهەڵمژینى لە ڕێگەهەناسەدان یان بەرکەوتنى بەپێست
چونى بۆناو سوڕى خوێن، جۆرە هۆرمۆنێک دەردەدات کە دەبێتە هۆی خەونبینین و وا لە هەندێک
کەس دەکات ئەو جۆرە وەهمە ببینن.
ليست هناك تعليقات