-->

بابەتەکان

ئامۆژگاری پزیشکان - ئەو هەڵانەی کە پێویستە لە کاتی خۆشۆردندا ئەنجامینەدەیت

 

ئامۆژگاری پزیشکان - ئەو هەڵانەی کە پێویستە لە کاتی خۆشۆردندا ئەنجامینەدەیت



ئایا دەزانیت پێستی تەڕ لەکاتی خۆشتن زۆر هەستیارە، هەربۆیە دەبێت ئاگاداری وشککردنەوەی بە خاولی بیت؟ هەروەها بەکارهێنانی ڕیشتاشین لەکاتی خۆشتندا لەوانەیە ببێتە هۆی خورانی پێست و سووربوونەوە. لێرەدا کۆمەڵێک ئامۆژگاری بەسوود دەخەینەڕوو لەکاتی دوش گرتن.

خۆشۆردن خوویەک کە ڕەنگە ڕۆژانە ئەنجامی بدەین، لەگەڵ هەموو ڕۆژێکدا ئامۆژگاری نوێ دەردەکەون بۆ ئەوەی چێژ لە حەمامێکی تەندروست و سوودبەخش وەربگرین. ماڵپەڕی ئەڵمانی "چیپ" (chip.de) کە تایبەتە بە تەکنەلۆجیا، بابەتێکی دوورودرێژی لەسەر گرنگترین خووەکان بڵاوکردەوە کە پێویستە لە کاتی خۆشۆردن یان دوشدا لێیان دوور بکەویتەوە. ، و لێرەدا باسیان دەکەین:

باشتر وایە سابون لەسەر هەموو جەستە بەکارنەهێنرێت!

لەترسی وشکبوونەوەی پێست، لەکاتی بەکارهێنانی سابون لەکاتی خۆشۆردندا باشترە تەنها سەرنجت لەسەر ئەو شوێنانە بێت کە چەورن وەکو دەموچاو و ئەوانەی بۆنێکی ناخۆش دەردەدەن، وەکو چەناگە و ورگ و شانەکان و پێیەکان.

 



بە ئاوی زۆر گەرم یان بۆ ماوەیەکی زۆر دوش مەکە

خۆشۆردن بە ئاوی گەرم دەتوانێت زۆر چێژبەخش بێت، بەڵام ئاوی زۆر گەرم زەیتی سروشتی لەش بەتەواوەتى دادەماڵێت و دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست. بۆیە باشترە ئاوی شلەتێن بەکاربهێنرێت. ئەگەر قورس بوو بۆت واز لە بەکارهێنانی ئاوی گەرم بهێنیت، پێویستە دوای پێنج بۆ دە خولەک بەلۆعەکە دابخەیت چونکە جەستەی بەباشی پاکبۆتەوە دڵنیابە.



لفکەوە ئامرازەکانى حەمام شوێنی کۆبوونەوەی بەکتریاکانە

لفکە یان ئیسفەنجی حەمام یەکێکە لە گرنگترین شوێنەکان بۆ کۆکردنەوەی بەکتریا و دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پێست. بۆیە دەبێت لە حەمام دەربهێنرێت تا وشک دەبێتەوە. زۆر گرنگە ناوبەناو بیشۆیت کە پلەی گەرمی لە ٦٠ پلە کەمتر نەبێت. باشترە لە کاتی خۆیدا بگۆڕدرێت.

 

سابوونی بۆنخۆشی حەمامەکە بەکارمەهێنە

سابونە شلەکانی حەمام کە بۆنی خۆشى دەستکردی تێدایە زۆرجار شێ لە پێست کەمدەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی خوران و قڵیشانى پێست. بۆیە باشترە جێڵی دوش بێ بۆن بەکاربهێنیت.

 

لە دوشدا ڕیشتاشین ئەنجام مەدە

هەرچەندە ڕیشتاشین و لێکردنەوەى مووی جەستەت لە کاتى خۆشتندا گونجاوە، بەڵام نابێت لە کاتى خۆشتندا ڕیش بتاشی. ئەمەش دەبێتە هۆی کولبونى گوێزانى ڕیشتاشین کە لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی سووربوونەوە و خورانی پێست.


شامپۆ زۆر بەکارمەهێنە

شامپۆ لە بنەڕەتدا تەنها بۆ شۆردنی پێستى سەرە یان قژ لە ڕەگەوەیە، بەڵام بۆ خودی قژ، کۆندیشنەری هەیە. شامپۆکە دەتوانرێت بە کەمێک ئاو شل بکرێتەوە. ئەمەش نەرمترە لەسەر قژ باشترە.

 

لە کاتی وشککردنەوەدا پێست و قژ بە توندی مەشۆ

کاتێک ئاوبەخۆداکردن دەوەستێنین بۆ ئەوەی کۆتایی خۆشتنەکە دیاری بکەین، مەیلی ئەوەمان هەیە یەکسەر پێستمان بە خاولییەک بە بەهێزی لەجەستە و قژ بخشێنین بۆ ئەوەی وشکی بکەینەوە. بەڵام پێستی تەڕ زۆر هەستیارە و باشترە بە نەرمی وشک بکرێتەوە.

ليست هناك تعليقات