ئەو پێنج نیشانەیەی هۆشداری کەمی ڤیتامین D چین؟
ئەو پێنج نیشانەیەی هۆشداری کەمی ڤیتامین D چین؟
ڤیتامین D یارمەتی باشترکردنی تەندروستی و بوژاندنەوەی جەستە دەدات لەڕێگەی بەرزکردنەوەی تەندروستی ئێسک و بەرگری لەش، هەروەها میزاج ڕێکدەخات.
کەمی ڤیتامینەکانی خۆر بەهۆی ئەوەی ڕوودەدات کە نیشانەکانی هاوشێوەی ڕووداوەکانی تری ژیانی ڕۆژانەن، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان بڵاویکردووەتەوە.
زۆر کەس دەتوانن تووشی ئەم نیشانانەدەبن بەبێ ئەوەی بزانن پەیوەندییان بە کەمی ڤیتامین D هەیە، لە ماندوێتی بێ پاساو زۆر نەخۆشکەوتن،ا ئازاری ماسولکەکان و گۆڕانی باری دەروونی.
1ـ ماندوێتی
ماندوێتی
نائاسایی یان بێهێزی دوای خەوتنێکی باش دەکرێت نیشانەیەکی سەرەتایی کەمی ڤیتامین D بێت.
ئەم
حاڵەتە ڕەنگە کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی وزەی دروست لە لەشدا هەبێت و ببێتە هۆی
هەستکردن بە ماندوێتی، ئەمەش وا دەکات کە مانەوە لە ڕۆژدا بە وریایی و چالاکى قورس
بێت.
2ـ دووبارەبوونەوەی نەخۆشی
ئەگەر
کەسێک زۆرجار تووشی هەڵامەت یان هەوکردن یان پەتا بوو، لەوانەیە هۆکارەکەی کەمی ڤیتامین D بێت، چونکە توخمێکی سەرەکییە بۆ
کارکردنی دروستی سیستەمی بەرگری لەش.
کەمی
ئاستی دەبێتە هۆی لاوازبوونی لەش لە بەرگریی لە بەرامبەر ڤایرۆس و بەکتریاکاندا، هەروەها
دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە تووشی نەخۆشییەکان بێت.
3ـ ئازار و لاوازی ماسولکەکان
ئازاری
ماسولکەکان، گرژبوون، یان لاوازی ڕوون نەکراوە دەتوانێت نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D بێت کە پاڵپشتی کارکردنی ماسولکەکان
دەکات و زۆرجار نزمبوونەوەى ئاستى ئەم ڤیتامینە کارکردنی ماسولکەکان تێکدەدات و دەبێتە
هۆی ناڕەحەتی یان لاوازی.
4ـ ئازاری ئێسک یان ڕەقبوونی جومگەکان
ڤیتامین (D) پێویستە بۆ پاراستنی دۆخێکی تەندروست
و تەندروستی ئێسکەکان بە تایبەتى، کاتێک ئاستی کەمدەبێت، مرۆڤ تووشی ناڕەحەتی لە
جومگەکان یان ئێسکەکاندا دەبێت.
ئەمە
زۆرجار لەگەڵ پرۆسەی ئاسایی پیربوون تێکەڵ دەبێت، بەڵام ئاگاداربە ئازاری بەردەوام
یان ڕەقبوون لەوانەیە بەو مانایە بێت کە بەدەست کەمی ڤیتامین
D دەناڵێنێت، کە ئەمەش بۆ بەهێزی ئێسک و هەروەها جووڵە
زۆر گرنگە.
5ـ گۆڕانی باری دەروونی یان خەمۆکی
کەمی
ڤیتامین D پەیوەندی
بە گۆڕانی باری دەروونی و مەترسی تووشبوون بە خەمۆکییەوە هەیە. ڤیتامین D ڕۆڵی هەیە لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی
سیرۆتۆنین لە مێشکدا، ئەمەش بەشدارە لە باشترکردنی باری دەروونی و سەقامگیری سۆزداری.
ئاستی نزمى ئەم ڤیتامینە دەکرێت ببێتە هۆى دروستبوونى هەستەکانی دڵتەنگی یان خرۆشان
.
ڕۆژانە
بەشی پێویست ڤیتامین D
وەرگرتنی
ڤیتامین D ی
پێویست لە ڕێگەی تیشکی خۆری هاوینەوە سادەیە.
بەڵام
لە مانگەکانی زستاندا واتە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە تا مانگی ئازار، ئەستەمە ڤیتامین (D)ی پێویست بەدەست بهێنرێت، چونکە تەم
و مژێکی زۆر و کەمی تیشکی خۆر ڕێگری لە هەڵمژینی دەکات.
بۆیە
لە وەرزی سەرمادا پێویستە کاتژمێری زیاتر لە دەرەوە بەسەر بەریت بۆ ئەوەی کەمێک تیشکی
خۆر بەدەست بهێنیت.
بەرکەوتن
بە تیشکی خۆر بۆ ماوەی ١٠ بۆ ٢٠ خولەک لە بەهار و هاویندا دەتوانێت لە ئێستاوە بەس
بێت، بەڵام زستان لانیکەم پێویستی بە دوو کاتژمێر دەبێت. خواردنی ڤیتامین D ی پێشنیارکراوی ڕۆژانە 600 IU بۆ گەورەساڵانی خوار تەمەنی 70 ساڵ،
و 800 IU بۆ
ئەوانەی لە سەرووی 70 ساڵەوەن.
ليست هناك تعليقات