-->

بابەتەکان

بەستنی نان پێش خواردنی... سوودێکی زۆرى هەیە بۆ جەستە

 

بەستنی نان پێش خواردنی... سوودێکی زۆرى هەیە بۆ جەستە



پزیشکێکی دەستەى خزمەتگوزارى تەندروستى نیشتمانى بەریتانی (NHS) سوودە نادیارەکانی بەستنی نان ئاشکرا دەکات.

 دکتۆر (چینتال پاتەل) ڕوونیکردەوە کە چۆن بەستن و جارێکیتر گەرمکردنەوەى نان کاریگەری لەسەر نیشاستەى ناوەوەى نانەکە دەبێت و بەم شێوەیەش چۆن کاریگەری ئەرێنى  لەسەر ڕیخۆڵەکان دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: بەستنی نان بۆ ماوەی شەوێک و دواتر گەرمکردنەوە یان برژاندنی، پێکهاتەی گەردیلەی نیشاستە دەگۆڕێت بەجۆرێک کە دەبێتە خۆراکی زۆرباش بۆ بەکتریاکانی ڕیخۆڵە و یارمەتی دروستکردنی مایکرۆبایۆمێکی تەندروست دەدات تێیدا، هەروەها ئەمەش ڕێژەی گلایسیمیک کەمدەکاتەوە.

 لە درێژەی قسەکانیدا ڕوونیکردەوە کە بەستنی نان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی گلایسیمیک بە ڕێژەی لەسەدا ٣٠%، هۆکارێکى بۆ گۆڕینى نیشاستەى نانەکە کە لەلایەن ئەو بەکتریانە بەئاسانى بەکاردەهێنرێت سوودى زۆریان پێدەگەیەنێت.

 ئیندێکسی گلایسیمیک، یان (دیاریکەرى ڕێژەى شەکر)، سیستەمێکە بۆ پۆلێنکردنی ئەو خۆراکانەی کە کاربۆهیدراتیان تێدایە لەسەر پێوەرێک لە نێوان ٠-١٠٠، بەپێی ئەوەی کە چەندە ئاستی شەکری خوێن (گلوکۆز) بەرز دەکەنەوە کاتێک دەخورێن.

 مایکرۆبایۆم کۆمەڵەیەکی هەمەچەشنی بەکتریایە کە لە جەستەماندا دەژین، بەتایبەتی لە ڕیخۆڵەکاندا، دەرکەوتووە چەندین سوودى گەورە بە مرۆڤ دەگەیەنن، تێکچوونى ژینگەو ژیانى ئەم بەکتریانە بەتەواوەتى ژیانى مرۆڤ تێکدەدات تەنانەت لە ڕووى دەروونیشەوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، تەنانەت دانانی نان لەناو سەلاجەدا سوودێکی هاوشێوەی هەیە، چونکە پرۆسەی ساردکردنەوە بەگشتی ئەوەیە کە دەبێتە هۆی گۆڕینی فۆرمولەی نیشاستەکە.

ليست هناك تعليقات