چالێنجەکەی شەربەتی ئەی بی سی.. تاقیکەروە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ، تا خاوەنى پێستێکى دروشاوە و کێشێکى تەندروست و سیستەمێکى بەرگرى بەهێزبیت
چالێنجەکەی شەربەتی ئەی بی سی.. تاقیکەروە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ،
تا خاوەنى پێستێکى دروشاوە و کێشێکى تەندروست و سیستەمێکى بەرگرى بەهێزبیت
شەربەتی ABC یارمەتیت دەدات پێستێکی درەوشاوە بەدەست بهێنیت بە شێوەیەکی سروشتی.. چالێنجەکەی شەربەتی ABC کە ماوەی ٣٠ ڕۆژە دەخایەنێت دەتوانێت یارمەتیت بدات لە دابەزاندنی کێش.
چالێنجەکەی شەربەتی ABC ناوبانگێکی زۆری لەنێو ئارەزومەندانی تەندروستیدا بەدەستهێناوە، هەروەها هۆکارێکی باشی هەیە، خواردنەوەیەکی بەهێزە کە لە تێکەڵەیەک لە سێو و چەوەندەر و گێزەر دروستکراوە، و پڕە لە ماددە خۆراکییە گرنگەکان کە دەتوانێت كارى سەرسوڕهێنەر بۆ جەستەت بکات. شەربەتەکە بە ناوی یەکەم پیتەکانی پێکهاتەکانی (سێو - چەوەندەر - گێزەر) بە زمانی ئینگلیزی ناونراوە، و لە ژێر ناوی ABC زۆر بەناوبانگ بووە.
بەپێی
ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان، پابەندبوون بە چالێنجەکەی شەربەتی ئەی بی سی بۆ ماوەی
٣٠ ڕۆژ واتە خواردنەوەی پەرداخێک لەم شەربەتە زیندووە ڕۆژانە، ڕێگە بە جەستە دەدات
سوودە تەواوەکانی هەڵبمژێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:
شەربەتی ABC: سێو - چەوەندەر - گێزەر
- ئای ستۆک
1ـ درەوشانەوەی پێست و چارەسەری زیپکە.
شەربەتی ABC یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی پێست
بە شێوەیەکی سروشتی درەوشاوە، چونکە گێزەر بێتا کارۆتین دابین دەکات کە یارمەتی
چاککردنەوەی خانەکانی پێست دەدات، لەکاتێکدا چەوەندەر سوڕی خوێن باشتر دەکات، وا دەکات
پێست درەوشاوە دەربکەوێت. سێو کە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، بەرەنگاریی تێکچوونی
پێست دەبێتەوە و دەرکەوتنی زیپکە کەمدەکاتەوە.
2ـ
دەرکردنی
ژەهرەکان لە لەش.
جەستە
ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ ژەهرەکان دەکات بەهۆی پیسبوون و هەڵبژاردنی خۆراکی ناتەندروست
و فشاری دەروونی. شەربەتی ئەی بی سی وەک خواردنەوەیەکی سروشتی بۆ پاککردنەوەی ژەهر
کاردەکات بە پشتگیریکردنی جگەر و گورچیلە لە دەرهێنانی ژەهرەکان. چەوەندەر بە تایبەتمەندی
پاککەرەوە ناسراوە، لە کاتێکدا سێو ڕیشاڵ دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی هەرسکردن.
3ـ دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی سروشتی.
چالێنجەکەی
شەربەتی ABC بۆ
ماوەی ٣٠ ڕۆژ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە چەوەندەر کالۆری کەمی
تێدایە، بەڵام ڕیشاڵی زۆرە، ئەمەش وا دەکات مرۆڤ بۆ ماوەیەکی زیاتر هەست بە تێربوون
بکات. گێزەر ئاستی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات و ڕێگری لە ئارەزووی خواردن دەکات. سێو
بڕێک شیرینی سروشتی زیاد دەکات لە هەمان کاتدا ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان دابین دەکات.
کاتێک لەگەڵ ڕێجیمێکی هاوسەنگ تێکەڵ دەکرێت، ئەم شەربەتە دەتوانێت یارمەتیت بدات کێشیت
بەشێوەیەکى
تەندروست دابەزێنیت بەبێ ئەوەی بچیتە سەر ڕێجیمێکی کراش.
٤ـ بەرزکردنەوەی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش.
لەگەڵ
گۆڕانی وەرزەکان، سیستەمی بەرگری لەشت پێویستی بە پشتگیری زیاترە. شەربەتی ABC پڕە لە ڤیتامینەکانی A و
C و E کە
بەرگری لەش بەرز دەکەنەوە و یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنەکان دەدەن. چەوەندەر
سوڕی خوێن باشتر دەکات، لە کاتێکدا سێو دژە ئۆکسێنەر دابین دەکات کە لە نەخۆشی دەپارێزێت.
چالێنجەکەی ٣٠ ڕۆژە دەتوانێت سیستەمی بەرگری لەشت بەرز بکاتەوە، ڕێگری لە هەڵامەت
و ئەنفلۆنزا و هەوکردن بکات.
٥ـ باشترکردنی تەندروستی هەرس.
لاوازی
کۆئەندامی هەرس دەبێتە هۆی ئاوسانی سک و دڵەکزێ و ناڕەحەتی. شەربەتی ئەی بی سی ڕیشاڵی
خۆراکی و ئەنزیمەکانی هەرس لەخۆدەگرێت کە تەندروستی ڕیخۆڵە دەپارێزێت. چەوەندەر یارمەتی
هەرسکردنی نەرم دەدات، گێزەر کێشەکانی گەدە کەمدەکاتەوە، سێو هاندەری مایکرۆبایۆمی
یان(سیستەمى ژیانى بەکتریاکانى ناو ڕیخۆڵە) تەندروستدەکات و تەندروستە بۆ ڕیخۆڵە.
٦ـ وزە و وریایی دەرونی باشتردەکات.
شەربەتی ABC وزەی سروشتی زیاد دەکات. شەکرە
سروشتییەکانی ناو سێو وزەی خێرا دابین دەکەن، لە کاتێکدا چەوەندەر دابینکردنی ئۆکسجین
بۆ مێشک زیاد دەکات، ئەمەش تەرکیز بەرز دەکاتەوە. گێزەر پاڵپشتی کارکردنی دەمارەکان
دەکات و ماندوێتی کەمدەکاتەوە.
ليست هناك تعليقات