-->

بابەتەکان

کارێک هەزاران ساڵ لەمەوبەر بەکارهاتووە سەرهەڵدەداتەوە

 

کارێک هەزاران ساڵ لەمەوبەر بەکارهاتووە بۆ جوانکردنى پیست سەرهەڵدەداتەوە
سوودە گەورەکانی نوقمکردنی دەموچاو لە ئاوی سەهۆڵین

 

لە(google)وە


ئاوی سەهۆڵین(ئاوى زۆر سارد) کونیلەکانی پێست لەبەردەم خۆڵ و پیسکەرەکاندا دادەخات، بەمەش دەرکەوتنی زیپکە کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەى ئەم تەکنیکە هەزارن ساڵ لەمەوبەر لە لایەن، میسرییە فیرعەنیەکان بەکارهاتووە، کەچى وا خەریکە جارێکتر سەر هەڵدەداتەوە، بەوتەى شارەزایان زۆر بەسوودە بۆ پێست و ئارامکردنەوەى دەروون.


 

لە(google)وە

یۆنانی و میسرییە کۆنەکان نوقمکردن لە ئاوی ساردیان بەکارهێناوە بۆ نەهێشتنی گرژی ماسولکەکانی دەموچاو و خورانی پێست و پزیشکی پێستی کەنەدی(گیتا یاداڤ) ئەمڕۆش شوێنپێی ئەوان هەڵدەگرێت و هەوڵدەدات شێوازێکی چارەسەری سەدان ساڵە زیندوو بکاتەوە.

کلیپی نوقمکردنی دەموچاو لە ئاوی سەهۆڵاویدا لەم دواییانەدا لەسەر ئەپڵیکەیشنی “تیک تۆک” بڵاوبووەوە، ئەمەش پرسیاری لەسەر ئەگەری ئەم تاقیکردنەوە دروستکرد، سەرەڕای ئەو لەرزەی کە لە بەیانیاندا دروستیدەکات.

ئەو بیرۆکەیە - کە مۆدێلی ئەمریکی بە ڕەچەڵەک فەلەستینی(بێلا حەدید) بانگەشەی ئەوە دەکات کە "خێراترین ڕێگایە بۆ لابردنی ئاوسانی دەموچاو" ، هەر لەمبارەیەوە پسپۆڕی بڕوانامەدار (لیز کێلی لیکسۆ) دەڵێت: " قاپێک پڕکەن لە ئاوی سەهۆڵین بۆ نوقمکردنی تەواوی دەموچاو تێیدا، ئەو دەڵێت: هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە و هەناسەت بگرە. نزیکەی ٢٠ چرکە دەموچاوت لە ئاوەکەدا بهێڵەرەوە، پێش ئەوەی جارێکی تر هەستێتەوە، هەموو بەیانیەک بۆ ماوەی هەفتەیەک ئەوە دووبارە بکەرەوە”، بەپێی وتەی ئەو.

بەڵام لیکسۆ پێشنیاری ئەوە دەکات - لە هەمان کاتدا - سەردانی پزیشک بکرێت "لە ئەگەری هەر نیگەرانییەکی تەندروستی یان کێشەیەکی دڵ"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەزموونەکە ڕەنگە بێبەش نەبێت لە نیشانە ڕاگوزەرەکان، وەک لەرزین، سەختی هەناسەدان و سووربوونەوەی ڕوو هەر دیاریدەیەکى تر.


سوودەکانی نوقم کردنی دەموچاو لە ئاوی سەهۆڵین

هەرچەندە ڕەنگە ئەمە بۆ هەندێک کەس قورس بێت، بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، بەڵام شارەزایان لەسەر ئەوە کۆکن کە چەند سوودێکی هەیە، گرنگترینیان ئەمانەن:

ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ دەستپێکردنی ڕۆژەکەت.

دکتۆر یاداڤ دەڵێت، “تەڕکردنی دەموچاوت لە ئاوی سەهۆڵین ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ دەستپێکردنی ڕۆژەکەت، لە خەو هەڵدەستیت و سترێسەکەت هێور بکەیتەوە”. ئەمەش لەلایەن دکتۆر ڕۆبەرت گلاتەر، لە نەخۆشخانەی(لینۆکس هیڵ) لە نیویۆرک پشتڕاستکراوەتەوە و دەڵێت "ئاوی سارد لەسەر دەموچاوت تاکتیکێکی کاریگەرە بۆ ئارامکردنەوەی خۆت لە دڵەڕاوکێ". ڕێک وەک ئەوەی لە سینەمادا ڕوودەدات، کاتێک پاڵەوانەکە دەموچاوی خۆی بە ئاوی سارد دەشوات بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە، دوای شەڕکردن یان وەرگرتنی هەواڵی ناخۆش، بە گوتەی لیکسۆ، "باشترین ڕێگە بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانە سۆزدارییەکان، نوقمکردنی ڕوخسارە. لە ئاوی سەهۆڵاوی، بەجۆرێک لێدانی دڵت کەم دەبێتەوە و باری دەروونیت باشتر دەبێت."

مێگان ڕایس، چارەسەرکەری بڕوانامەدار دەڵێت: "شۆکی گۆڕینی پلەی گەرمی نوقمکردنی دەموچاو لە ئاوی سارددا تەکنیکێکی ئیسراحەتکردنی ماسولکەکانە کە بەسوودە بۆ تێپەڕاندنی ساتەکانی ناڕەحەتی".سوود لەم بابەتەوەرگرە

ليست هناك تعليقات