-->

بابەتەکان

٨ سیفەت کە دڵخۆشتر و دڵخۆشترت دەکەن.. تاقییان بکەنەوە!

 

٨ سیفەت کە دڵخۆشتر و دڵخۆشترت دەکەن.. تاقییان بکەنەوە!


کاتێک کەسێک هەست بە خۆشی و بەختەوەری دەکات، کەسانی تر هەستی پێدەکەن، هەستی خۆشی ئەوەیە کە زۆرێک لە ئێمە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەین لە ژیاندا چونکە حاڵەتێکی خۆشگوزەرانی و دڵخۆشی و ئارامی دەروونی پێکدەهێنێت.

هەروەها دەتوانرێت مرۆڤە دڵخۆشەکان لە دووری کیلۆمەترێکەوە دەستنیشان بکرێت، بەو پێیەی وزەیان جیاوازە لەو کەسانەی هەست دەکەن ژیان ئامانجی ئاوڕژاندنیانە و هەموو شتێک قورسە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن هاکسپیریتەوە بڵاوکراوەتەوە، 8 تایبەتمەندی هەیە کە مرۆڤە دڵخۆشەکان جیادەکاتەوە کە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:


 

لە(google)وە

  •  گلەیی نەکردن

کەسانی دڵخۆش کاتەکانیان بە گلەیی بەسەر نابەن، چۆنکە دەزانن وزەی نەرێنی(نێگەتیڤ) لە دەوروبەریان بڵاودەکاتەوە.

کەواتە، مرۆڤە دڵخۆشەکان لەبری ئەوەی گلەیی بکەن و بەدوای نەرێنییەکانی ژیاندا بگەڕێن، هەوڵدەدەن ئەرێنییەکان بدۆزنەوە. بە گەڕان بەدوای باشییەکان لە دۆخێک سەختەکانیشدا، تەنانەت کاتێک ڕووبەڕووی ناخۆشی دەبنەوە، ئەوان هەمیشە بەشە جوانەکە و ڕاستەکە دەبینن.

پێدەچێت هەر ئەمەش بێت کە زۆر کەس حەزیان لە بەسەربردنی کاتە لەگەڵیاندا.

 لە(google)وە

  • . دەربڕینی سوپاسگوزاری

مرۆڤە دڵخۆشەکان لە ناخی دڵەوە سوپاسگوزارن بۆ سادەترین و بچوکترین شتی ژیانیان.

ئەوان سوپاسگوزارن بۆ خواردنەوەی کوپێک قاوە لە بەیانیاندا، بۆ جووتێک گۆرەوى کە پێیەکانیان گەرم دەکاتەوە، هەروەها بۆ خۆر لەسەر دەموچاویان. ئەوان بێ کۆتا سوپاسگوزارن! ئەو سوپاسگوزارییەی کە مرۆڤە دڵخۆشەکان هەستی پێدەکات زۆر ڕاستەقینە و لە دڵەوەیە، دروستکراو و نمایش نییە.

لە(google)وە

  • . زەردەخەنەی هەمیشەیی

مرۆڤە دڵخۆشەکان هەمیشە زەردەخەنە دەکەن بە شێوەیەکی دڵسۆزانە و گەرم.

مرۆڤە دڵخۆشەکان ڕۆژەکەیان بە زەردەخەنە دەستپێدەکەن، زەردەخەنە بۆ خەڵک دەکەن کاتێک دەچنە سەر کارەکانیان.

زەردەخەنە سیفەتێکی درمییە بەو پێیەی زەردەخەنەی کەسانی دڵخۆش وا لە کەسانی بەرامبەر دەکات ئەوانیش زەردەخەنە  بەرامبەر بکەن، ئەمەش وایان لێدەکات هەست بە دڵنیایی و دڵخۆشی بکەن.

 لە(google)وە

  • - لە ساتەوەختدا دەژین

مرۆڤە دڵخۆشەکان لە ساتەوەختی ئێستادا دەژین، واتە هەوڵی دەربازبوون یا ڕاکردن نادەن لە ساتەوەختی ئێستا.

هەروەها لە ڕاستیدا دڵخۆشن کە لە ساتەوەختی ئێستادان و مرۆڤە دڵخۆشەکان دەتوانن لە ئێستادا چاکە و جوانى و خۆشەویستى بدۆزنەوە، تەنانەت ئەگەر لە بنەڕەتدا بیانەوێت شتەکانی ژیانیان بەو شێوەیەش نەبێت کە ئێستا هەیە هەرپێى رازین و ناڕەزایى دەرنابڕن.


  • . قبوڵکردنی ڕاستی و بارودۆخ

مرۆڤە دڵخۆشەکان لەوەدا تایبەتمەندن کە بارودۆخی خۆیان و بارودۆخی کەسانی دیکەی دەوروبەریان و ئەو بارودۆخانە قبوڵ دەکەن، ئەوەش قبوڵدەکەن کە ناتوانن یا لە توانایاندا نیە کۆنتڕۆڵی بکەن.

ئەوان دەزانن هیچ سوودێکی نییە کە سەرنجیان لەسەر ئەو شتانە بێت کە ناتوانن بیگۆڕن.

بە واتایەکی تر مرۆڤە دڵخۆشەکان ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویداوە قبوڵى دەکەن، لەگەڵ بڕیارەکانیان ئارامن. ئەوان تێدەگەن کە هیچ سوودێکی نییە نیگەرانی یان گلەییکردن لەو شتانەی کە ناتوانن هیچیان لێبکەن.

 

  • - باشترینەکان لە کەسانی تردا بدۆزەرەوە

مرۆڤە دڵخۆشەکان بەدوای باش و ئەرێنیدا دەگەڕێن لە کەسانی تردا.

بە سادەیی مرۆڤە دڵخۆشەکان هەوڵ نادەن عەیب لە کەسێکی تر بدۆزنەوە. بەڵکو ئەو شتانە دەدۆزنەوە کە حەزیان لێیە و شایەنی ئەوەیە ئاهەنگى بۆ بگێڕن دەربارەی کەسێکی تر.

بێگومان کاتێک مرۆڤێک بە تەواوی ناشرین و خۆپەرستن، کەچى لە زۆربەی کاتەکاندا، کەسێکی دڵخۆش توانیویەتى شتێکی ئەرێنی لە ئەوی دیکەدا بدۆزێتەوەو تاڕادەیەکى باش بیخاتە ژێرکاریگەری خۆیەوە لەگەڵ هەموو خراپێکانیشدا. مرۆڤی دڵخۆش زیاتر ئاماژە بە شتێکی ئەرێنی دەکات لە کەسێکی تردا، بە بەراورد بە کەسێک کە ڕەشبینە یان توڕەیە و تەنها نەرێنیەکان لە خۆی و کەسانی دیکەدا دەبینێت.

لە(google)وە

  • . هاوسۆزی لەگەڵ کەسانی تر

زۆرجار کەسێکی دڵخۆشتر هەستی هاوسۆزی زیاتری بۆ کەسانی دیکە هەیە.

کاتێک کەسێک دڵخۆشە، کاتەکانی بە بیرکردنەوە بەسەر نابات کە ژیاندا چەند بەدبەختە یان بەخت ڕەشە یان چەندە بێزارو دڵتەنگە، بەڵکو هەستێکی خۆشی هەیە بۆ ژیان و خۆی، هەربۆیە، زیاتریشیان هەیە بیبەخشن بە کەسانی تر.

هاوسۆزی دەتوانێت تەنها کردەوەی بچووکی میهرەبانی بێت، وەک دروستکردنی کوپێک چا بۆ کەسێک یان ناردنی نامەیەکی کورت بۆ کەسێک بۆ ئەوەی بڵێیت قەدری بەهرە یان کردارەکانی دەزانێت و شانازی دەکات.

 لە(google)وە

  • . ئاگاداری خۆت بە

مرۆڤە دڵخۆشەکان بێبەشن لە شتی نەرێنی وەکو قسەکردن لەسەر کەسانی تر، هاوکارى بۆ دۆزینەوەی هەڵە، یان پیلان دانان بۆ زیانگەیاندن بە کەسانی تر، مرۆڤە دڵخۆشەکان کاتەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە خۆیان و پێشخستنی خۆیان تەرخان دەکەن، هەرگیز بیر لەوە ناکەنەوە کە بەرامبەرەکەیان چى لەبارەوە دەڵێت چۆن بیردەکاتەوە لەبارەیەوە، هەرگیز زۆر بایەخ بەقسەى خەڵک نادەن.

مرۆڤە دڵخۆشەکان هەموو ڕۆژێک ئاگاداری خۆیان دەبن، لە چۆنیەتی خەبەربوونەوەیان لە بەیانیاندا، تا ئەو ساتەی دەچنە سەر جێگاکەیان.

ڕاستکردنەوەی مێشکیان لە پێشینە دادەنێن، یان هەر بیرکردنەوەیەکی نەرێنی بەتاڵ بکەنەوە بۆ ئەوەی باری دەروونی و جەستەیی خۆیان باشتر بکەن. کەسانی دڵخۆش لە گرنگی ئەنجامدانی ئەو کارانە تێدەگەن کە وایان لێدەکات هەست بە باشی بکەن بۆ ئەوەی بتوانن باشترین بن.

ليست هناك تعليقات