-->

بابەتەکان

3 چارەسەری ماڵەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە جوانکارییە چارەسەرنەکراوەکان

 

3 چارەسەری ماڵەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە جوانکارییە چارەسەرنەکراوەکان

چارەسەری هەندێک کێشەی جوانکاری پێدەچێت سەخت، ئازاربەخش بێت، یان تەنانەت چارەسەرنەکراو بێت، بەڵام هێشتا شێوازگەلێک هەن کە نەرم و نیانن لەسەر پێست، ئاسانە لە ماڵەوە بەکاریبهێنرێت، و چارەسەری کاریگەر و خێرا دابین دەکات کە زیاتر لە جاران پێویستمان پێیەتی وەک... نزیکبوونەوەی ئاهەنگەکانی ساڵ.

 

 لە(google)وە

  • ماسکی هەنگوین و دارچین بۆ زیپکە:

هەنگوین و دارچین لە پێکهاتە بەسوودەکانن بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانی پێست بەهۆی کاریگەری دژە بەکتریا و بەشدارن لە چاکبوونەوەی شوێنەوارەکان، لەکاتێکدا تێکەڵکردنی ئەم دوو پێکهاتەیە پێکەوە چارەسەرێکی کاریگەر بۆ زیپکە بێزارکەرەکان پێکدەهێنن. هەنگوین یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی پیسی پێست و هێورکردنەوەی ئەو خورانەی کە ڕەنگە تووشی ببیت، لەکاتێکدا دارچین کاریگەری دژە بەکتریا هەیە کە ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی زیپکە. بۆ ئامادەکردنی ماسکێک کە بەم دوو پێکهاتەیە چارەسەر کراوە، بەسە دوو کەوچکی چێشت هەنگوین لەگەڵ کەوچکێک تۆزی دارچین تێکەڵ بکرێت بۆ ئەوەی هەویرێکی ئەستوور بەدەست بهێنرێت کە دەکرێتە سەر تەواوی دەموچاو و بۆ ماوەی ١٥ خولەک بەجێی دەهێڵرێت پێش ئەوەی بە ئاو بە باشی بیشۆرێت. ئەم ماسکە بە خێرایی و بە شێوەیەکی کاریگەر زیپکە لەناو دەبات.

 

 لە(google)وە


  • ماسکی سپێنەی هێلکە و ئاوی لیمۆ بۆ زیپکە:

ئەم ماسکە زۆر گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی زیپکە یان هەر هەوکردنێک کە کاریگەری لەسەر پێست هەبێت، بەڵام باشترە لە حاڵەتی فریاگوزاریدا بەکاریبهێنرێت تەنها لەبەر ئەوەی بەکارهێنانی بەردەوام کاریگەری خۆی لەدەست دەدات دوای ئەوەی پێست ڕادێت لەگەڵیدا. ئەم تێکەڵەیە پشت بە بەکارهێنانی سپێنەی هێلکە دەبەستێت، کە دەوڵەمەندە بە ئەنزیمێک کە بەرەنگاریی پەڵەی پێست دەبێتەوە، ئەویش (لایسۆزایمە) کە کاریگەری دژە بەکتریا هەیە، ئاوی لیمۆ پێست پاک دەکاتەوە و یارمەتی لابردنی خاڵی ڕەش دەدات.

 

بۆ ئامادەکردنی ئەم ماسکە بەسە سپێنەی هێلکەیەک لەگەڵ نیو کەوچک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکرێت. میکسەری کارەبایی بەکاردێت بۆ گۆڕینی ئەم تێکەڵەیە بۆ کەفێکی سپی یەکگرتوو پێش ئەوەی بیدەیت بە پێست بۆ ماوەی ٥ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆرێت و پێستەکە بە شاشى بازنەی دەسڕدرێتەوە کە تەڕکرابێت بە ئاوی گوڵ(گوڵاو). باشتر وایە ئەم ماسکە بەکاربهێنرێت بۆ ڕزگاربوون لە زیپکە کە پێش بۆنەیەکی دیاریکراو دەردەکەوێت.

 لە(google)وە

  • زەیتی زەیتون و شەکر سکرابی ئارامکەرەوە:

قڵیشاندنی پێست بە شێوەیەکی ڕێکوپێک پێویستە بۆ ڕزگاربوون لەو خانە مردووانەی کە لەسەر ڕووی کۆبوونەتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی(سکرابە) قڵیشێنەرە بازرگانییەکان مەیلیان بۆ وشککردنەوەی پێست هەیە و هەربۆیە باشترە بە تێکەڵەی ماڵەوە بگۆڕدرێت، کە ئاسانترینیان تێکەڵەی زەیتی زەیتون و شەکرە ، کە زۆر کاریگەرە. بۆ ئامادەکردنی بەسە کەوچکێک زەیتی زەیتون لەگەڵ کەوچکێک شەکر تێکەڵ بکرێت، بەو مەرجەی تێکەڵەکە بە نەرمی و بە جوڵەی بازنەیی لەسەر پێستی دەموچاو بۆ ماوەی چەند خولەکێک مەساج بکرێت. دوای ئەوە پێستەکە بە باشی دەشۆردرێت، بۆ ئەوەی یەکسەر نەرمتر و تازەتر بێت. زیاتر بخوێنەرەوە

ليست هناك تعليقات