-->

بابەتەکان

چەند خواردن بەسە بۆ ئەوەی هەست بە تێری بکەیت؟

 چەند خواردن بەسە بۆ ئەوەی هەست بە تێری بکەیت؟

تێربوون ئەو هەستەیە کە مرۆڤ هەستی پێدەکات کاتێک واز لە چێژوەرگرتن لە خواردنی خۆراکی زیاتر دێنێت، بەڵام ئەستەمە بۆ هەندێک کەس لەم هەستە تێبگەن، هەربۆیە زۆر خواردن دەخۆن، تاوەکو توانای قووتدانیان نامێنێت ئینجا دەستهەڵدەگرن (ئەمەش هەستکردن نییە بە تێربوون). بەڵکو زیادخۆرییە، ئەمەش هاوسەنگی جەستەیان تێکدەدات، چونکە ئەو خۆراکەکانین کە بەرپرسن لە زیادبوونی کێش، بەڵکو کالۆری زیادە.کانى زیادخۆرییەکەیە



ئامۆژگاری خۆراکی بۆ خواردن و هەستکردن بە تێری بەبێ ئەوەی خۆراکی زیاتر بخۆیت:

  1. پەرداخێکی گەورە ئاو بە هێواشی بخۆرەوە، ١٠ خولەک پێش ئەوەی لەسەر مێزی نانخواردن دابنیشیت.
  2. لە شوێنێکی ئارام و دوور لە سەرقاڵکردنەکان نان بخۆ.
  3. ئەگەر بڕیارە لە دەرەوە نان بخۆیت، هێلکەیەک یا سێوێک بخۆ، یان هەر شتێکی سروشتی کە ئارەزووی خواردنت سەرکوت بکات ٢٠ خولەک پێش ئەوەی بچیتە دەرەوە، بۆ ئەوەی خۆرى نەکەیت.
  4. تەرکیز لەسەر شۆرباکە بکە، چونکە یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی هەستی تێربوون بەهۆی کاریگەرییەکەی وەک سەرکوتکەری ئارەزووی خواردن، بەمەش کەمتر لە خواردنە سەرەکییەکە دەخۆیت.
  5. کاتێک خواردنی سەرەکی پێشکەش دەکرێت، کاتت بۆ تامی هەموو لقەجۆراوجۆرەکانى تەرخان بکە، چونکە هەستکردن بە تێربوون ١٥-٢٠ خولەک دوای خواردن دێت. ئەگەر خێرا نان بخۆیت زیاتر دەخۆیت تا هەست بە تێری تەواو دەکەیت. ناوبەناو کەلوپەلی خواردن دوور بخەرەوە.
  6. خواردن لەگەڵ پرۆتین (گۆشت و ماسی و پەلەوەر و پاقلەمەنیەکان) قاپێکى گەورەی سەوزەی کوڵاوبخۆ. سەوزەواتەکان وەک شۆربای گەدە پڕ دەکەنەوە، بۆیە کالۆری کەمتر بەکاردەهێنیت. ئەگەر هێشتا هەست بە برسێتی دەکەیت، سەوزە بخۆ.

 

 لەکاتی خواردندا سەیری خۆت بکە!

 ئایا هەست دەکەیت وەک باقی خێزانەکەت نان دەخۆیت، بەڵام تاکە کەسیت کە کێشت زیاد دەکات؟

 ئەگەر ئەمە وابێت، ئەوە بزانە پێویستی وزەی ڕۆژانە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، چونکە هەر کەسێک سیستەمی میتابۆلیزمی(زیندە کارلێک)ى تایبەتی خۆی هەیە و ئەمەش بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەستە بەو خواردنەی دەیخوات و شێوازی ژیانی و ئەو چالاکییانەی کە پراکتیزەی دەکات و تەندروستیی.

 

لە کاتی ژەمەکاندا نابێت وەکو ئەوانەی لەسەر مێزەکەن لەگەڵتان و نادەخۆن تۆش وا بخۆێت، بەڵکو بەپێی ئارەزووی خواردنت. ئەگەر چیتر هەست بە برسێتی ناکەیت، ئەوە جەستە ئاماژەیەک دەنێرێت، کە ئاماژە بەوە دەکات کە تێربووە، ئەمەش مانای ئەوەیە لە ئێستادا کالۆری پێویستی وەرگرتووە، و ئیتر دەبێت بسوتێنرێت، بۆیە بەردەوامبوون لە خواردن، لە ژێر هەر شتێکدا دەبێتە شتێکی گاڵتەجاڕانە زیادڕەویکردنە لە خواردن گوێ لەکەس مەگرە، لاسایى کەس مەکەرە با هاوسەنگى جەستەت لەدەستنەدیت.

 

 ئەگەر بەردەوام بیت لە خواردن لە ژەمەکانت لەگەڵ ئەوە چیتر هەست بە برسێتی نەکەیت، ئەوە کێشت زیاد دەکات تەنانەت ئەگەر ژەمەکە هاوسەنگش بووبێت، چونکە تەنها شتێک کە کێشت زیاد دەکات ئەوە نییە کە دەیخۆیت بەڵکو کالۆرییە زیادەکانە، بەو پێیەی هیچ خواردنێک ناتوانێت قەڵەو یا تەنکت بکاتەوە ، بەڵکو ئەو کالۆریانەی کە بەکاری دەهێنیت، و بە تایبەتی ئەو کالۆریانەی کالۆری زیادە بە بەراورد بە پێویستی وزەی ڕۆژانەت.

 جگە لەوەش دەبێت گوێ لە جەستەت بگرێت، و هەستی برسێتی و تێربوونی. ئەمە باشترین نیشانەیە بۆ خواردن بەپێی پێویستی وزەی ڕۆژانەت، بەڵام بەو پێیەی گوێگرتن لە جەستە بۆ هەموو کەسێک ئاسان نییە، ئێمە بەشە پێشنیار کراوەکانی ڕۆژانەمان بۆ ئێوە داناوە.

  

 

بەشە خۆراکییە پێشنیار کراوەکان:

 

ئافرەتان

 ئەو خانمانەی چالاکییان کەمە:  1800 کالۆری.

 ئەو خانمانەی چالاکیی وەرزشی مامناوەندیان هەیە: ٢٠٠٠ کالۆری.

 ئەو خانمانەی چالاکیی وەرزشی چڕیان هەیە: ٢٢٠٠ بۆ ٢٤٠٠ کالۆری.

  

پیاوان

ئەو پیاوانەی کە چالاکیی کەمیان هەیە: ٢١٠٠ کالۆری.

ئەو پیاوانەی چالاکیی وەرزشییان مامناوەندە: ٢٥٠٠ کالۆری.

ئەو پیاوانەی چالاکیی وەرزشی چڕیان هەیە: ٣٠٠٠ بۆ ٣٥٠٠ کالۆری.

 

هەرزەکاران

هەرزەکاران: ٢٣٠٠ بۆ ٢٤٩٠ کالۆری.

هەرزەکاران: ٢٩٠٠ بۆ ٣٠٠٠ کالۆری.

 

ئەم بەهایانە وەک نیشاندەری ئاسایى تەماشاکە، چونکە بەشەکانی ڕۆژانە دەگۆڕدرێن، ئەمەش لە ئەنجامی هۆکارە جیاوازەکانی کە ڕووبەڕووتدەبنەوە وەک فشار(سترێس)، گۆڕانی هۆرمۆنەکان (کاتێک سوڕی مانگانەت نزیک دەبێتەوە، پێویستە ٥٠٠ کالۆری زیاتر لە ئاسایی بخۆیت) یان لە کاتی چالاکییە جەستەییە یان هزرییە چڕەکاندا زیاتر بخوێنەرەوە .

بۆ زانیارى زیاتر سەردانى فیسبوک بکەhttps://www.facebook.com/people/%D8%AE%D8%A7%D9%86%D9%85%D9%89-%D8%AC%D9%88%D8%A7%D9%86/100088149315467/


ليست هناك تعليقات