-->

بابەتەکان

٧ ڕێگەی سروشتی کاریگەر بۆ چارەسەری ڕێگرتن لەوەرینی قژ

 ٧ ڕێگەی سروشتی کاریگەر بۆ چارەسەری ڕێگرتن لەوەرینی قژ



کێ لە ئێمە قژێکی تەندروست و درێژ و بریقەدار و ئاوریشمی ناوێت، خەونی هەموو ئافرەتێک و پیاوانیش قژێکی تەندروستیان دەوێت.

بەڵام ئەمە تەنها بە پەیڕەوکردنی ڕۆتینێکی دروستی چاودێریکردنی قژ بەدەست دێت، و زانینی باشترین زەیت و چارەسەرەکان کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

بەپێی وتەی پسپۆڕان، 7 چارەسەری سروشتی کاریگەر هەیە بۆ چاودێریکردنی قژ و یارمەتی پڕبوون و ئەستوربونى دەدات، بەپێی ماڵپەڕی پزیشکی تایبەتمەند "onlymyhealth".

 

بە بەردەوامی قژ بشۆ

بۆ ڕزگاربوون لەو پیسی و تۆزەی کە لە پێستی سەردا گیربووە، زۆر گرنگە بە بەردەوامی قژ بشۆیت. پاک ڕاگرتنی پێستی سەر پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە زۆرێک کێشەکانی قژ وەکو کڕێش و هەڵوەرینی قژ.

بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەی قژ پێویستە لە هەفتەیەکدا دوو بۆ سێ جار قژ بە شامپۆیەکی سووک بشۆردرێت. بەسەرى پەنجەکانى دەستت بێ ئەوەى بهێڵیت نینۆکت بەر پێستەکە بکەوێ و بە ئاوێکى شلەتێن.

ئەگەر پێستی سەرت چەورە، ئەوا هەر دوو ڕۆژ جارێک شامپۆکە بەکاربهێنە. هەروەها دەتوانیت سکرابی پێستی سەر بەکاربهێنیت.

 

شامپۆیەکی بێ ماددە کیمیاییەکان

جگە لەوەش ماددە کیمیاییەکان زیانێکی زۆریان بۆ قژ هەیە و ئەم ماددانە کاریگەرییان لەسەر pH ی پێستی سەر هەیە و زیان بە قژ دەگەیەنن. بەکارهێنانی شامپۆ ئۆرگانیک و بێ کیمیاوی و بەرهەمەکانی تری چاودێری قژ دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە تێکچوونی ناپێویست بۆ قژ.

هەروەها دەتوانیت بەپێی جۆری قژت شامپۆ بکڕیت،  هەمیشە با شامپۆکەت کبریتات و پارابین تێدانەبێت و دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانیان ئەو شامپۆیانەى کە هەرزان بەهان و ئەماددانەى تێدایە.

جگە لەوەش ئەگەر پێت وایە هەندێک بەرهەم لەگەڵ تۆدا ناگونجێت، ئەوا واز لە بەکارهێنانیان بێنە.


شێدارکردنی قژ

هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا، کۆندیشنی قژ بە هەمان شێوەی شامپۆ گرنگە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی قژیان وشک و مات و ڕیشاڵییە.

کۆندیشنەرەکە یارمەتی نەرمکردن و کۆندیشنکردنی قژ دەدات بە پێکهاتە گرنگەکان بۆ پاراستنی قژ لە تێکچوون.

وە ئەگەر زۆرجار ئامرازەکانی ستایلکردنی قژ بەکاردەهێنیت، پێویستە بەردەوام قژت کۆندیشن بکەیت بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی گەرما لەسەر قژت بێلایەن بکەیت.

 

قژت بە هەواى سروشتى وشک بکەرەوە

باشترین ڕێگا بۆ وشککردنەوەی قژی تەڕت ئەوەیە کە بە هەواى سروشتى وشکی بکەیتەوە دوور لە وشککەرەوەى کارەبایى.

لەکاتێکدا شارەزایان ئامۆژگاری وشککردنەوەی قژ دەکەن ئەگەر پێویست بوو تەنها لەبەر ئەوەی زیانێکی زۆر بە قژ دەگەیەنێت ئەگەر بە بەردەوامی ئەنجام بدرێت. چونکە بەکارهێنانی گەرما زیان بە پێستی سەر و تاڵەکانی قژ دەگەیەنێت.

هەروەها پێشنیار دەکرێت قژ بە خاولی یان بە هەوا وشک بکرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی زیانەکانی. جگە لەوەش نابێت قژی تەڕ شانە بکرێت، بەڵکو چاوەڕێی وشکبوونەوەی بکرێت.

 

زەیتەکان بە دروستی بەکاربێنە

جگە لەوەش زۆر کەس زەیتی قژ بە کەم دەزانن. بەڵام ئەمە بەقەد شامپۆکردنی قژت گرنگە بۆ ئەوەی خۆراکی پێبدرێت.

باشتر وایە لەکاتی چەورکردندا پێستی سەر مەساج بکرێت بۆ ئەوەی سوڕی خوێن بەرەوپێش ببات. هەروەها ماسولکەکان ئارام دەکاتەوە و خۆراکپێدان باشتر دەکات و هانى گەشەی قژ دەدات.

باشترین زەیتەکان بۆ گەشەکردنی قژ بریتین لە زەیتی بادەم و زەیتی زەیتون و زەیتی گوێزی هیندی و زەیتی گەرچەکە.

 

شانەی ددان شاش و پان بەکاربهێنە

دوای شۆردنی قژەکە بە بەکارهێنانی شانەی ددانی پان شانەبکە، بەو پێیەی تاڵەکانی قژ لەکاتی تەڕبووندا لاوازن.

بەکارهێنانی شانەی ددان فراوان شکانی قژ کەمدەکاتەوە، هەروەها دەتوانیت شانەی نیم (دار) بەکاربهێنیت بۆ سوودی پزیشکی.

 

قژ بە بەردەوامی ببڕە

بڕینی قژ بەشێکی گرنگە لە چاودێریکردنی قژدا. بڕینی قژ بڕینی قژ نییە بەدرێژ زۆر، بەڵکو بڕینی سەرچڵى قژ بۆ ڕزگاربوون موخۆرکەو تاڵەدوکەرتبووەن.

هەروەها بڕینی بەردەوام لە ماوەی ٦-٨ مانگدا دەبێتە هۆی گەشەکردنی خێراتری قژ  زیاتر بخوێنەرەوە.

ليست هناك تعليقات