-->

بابەتەکان

ئەو نهێنییدۆزرایەوە: کە بۆچی کەسانی قەڵەو هەست بە تێری ناکەن؟

 

ئەو نهێنییە دۆزرایەوە: کە بۆچی کەسانی قەڵەو هەست بە تێری ناکەن؟

ڕزگاربوون لە کیلۆی زیادەکان خواستێکی بەپەلە زۆرینەى ئەو کەسانەیە کێشی زیادەیان هەیە، ئەگەر هەمووى نەبێت، زۆربەیان هەوڵدەدەن جۆرە جیاوازەکانی خۆراک تاقیبکەنەوە بۆ ئەوەی بگەنە کێشی ئایدیاڵ یان هەوسەنگ، بەڵام زاناکان بۆیان دەرکەوتووە ئەو کێشەیەی کە دەبێتە هۆی قەڵەوی، کە دەگەڕێتەوە بۆ هەستکردن بە تێربوون، لە بنەڕەتدا کێشەیەکە کە کەسانی کێشی زیادە دەستیان تێدا نییە.

 


زاناکان هۆکاری نەبوونی هەستکردن بە تێربوون دەگەڕێننەوە بۆ خاوبوونەوەی میتابۆلیزم(زیندەکارلێک) بە شێوەیەکی بەرچاو، هەندێکی دیکەش باس لەوە دەکەن کە کێشی زیادە بۆ هەندێک بەکتریای ڕیخۆڵە دەگەڕێتەوە، وەک توێژەرانی فەرەنسی ڕایانگەیاندووە. بەڵام زانایانی بەشی دەروونناسی و زانستە دەمارییەکان لە سەنتەری مێشک و ڕەفتار و میتابۆلیزم (CBBM) لە زانکۆی لوبێک ئێستا ڕوونکردنەوەیەکی دیکەی ئەگەرییان بۆ نەبوونی تێربوون دۆزیەوە.

 

تیمێک بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر کیرستن ئۆڵتمانس لە زانکۆی لوبێک توانیان بیسەلمێنن کە پەیوەندی لە نێوان زیادبوونی کێشی جەستە و کەمبوونەوەی ڕێژەی وزەی مێشکی مرۆڤدا هەیە. تا ئێستا هۆکاری دابەزینى وزەى مێشک بە تەواوی ڕوون نەبۆتەوە. تا ئێستا کەس نەیدەزانی کە ڕێژەی بەرزی وزەی مێشک هەستی تێربوونى لێدەکەوێتەوە، لەکاتێکدا زۆرێک لە کەسانی کێشی زیادە باسلەوەدەکەن کە ئاگاداری تێربوون نین تێرنابن.

 

بە سەرپەرشتی دەروونناس ئیلێنا ک. ڤرۆدزنسکی و پرۆفیسۆر ئۆلتمانس، گروپێکی کاری فرە پسپۆڕی، توێژینەوەیەکیان لەسەر کەسانی کێشی زیادە و کێشی ئاسایی ئەنجامدا لە ڕێگەی گلوکۆزی ناو خوێنبەرەوە و بەم شێوەیەش شەکریان بۆ مێشک دابینکرد بۆ بەرهەمهێنانی وزە و دواتر پێوانەکردنی دۆخی وزەی مێشک. ئەمەش بە بەکارهێنانی سپێکترۆسکۆپی دەنگدانەوە موگناتیسیەکانی 31P .

لە گروپی کێشی ئاساییدا، هێزی مێشک ڕاستەوخۆ دوای دەرزی گلوکۆز زیادی کردووە، لەکاتێکدا هیچ گۆڕانکارییەک لە بەشداربووانی قەڵەوی توێژینەوەکەدا نەبینراوە. تەنها دوای زیادبوونی زۆرى شەکری خوێن بەهۆى دەرزیەوە زیادبوونی کەمیان لە مێشکی هەندێک لە بەشداربوو کێش زیادەکاندا بینى.

 ئەوەی جێگای سەرنجە، لێکچوون لە نێوان ئەم حاڵەتە و نەخۆشییە دەروونییەکاندا دۆزراوەتەوە کە کاریگەرییان لەسەر باری دەروونی و هەستەکان هەیە لە ڕووی کەمبوونەوەی ئاستی وزەی مێشکەوە. هەروەها ئەو کەسانەی خەمۆکییان هەیە، کەمبوونەوەی وزەی مێشکیان نیشان دەدەن.

 


زاناکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە هاوشێوەی نەخۆشییە دەروونییەکان، وا دیارە چارەسەری ڕەفتار دەکرێت چارەسەرێکى زۆر گونجاوتربێت لە پلانی خۆراک تەنانەت ڕەنگە سەرکەوتوو بێت لە چارەسەرکردنی قەڵەویدا. پڕۆفیسۆر ئۆلتمانس، لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی "هیل پراکسیس"ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: "ڕوونە کە باری دەروونی و میتابۆلیزمی وزەی مێشک و ڕێکخستنی کێشی جەستە پەیوەندییەکی نزیکیان هەیە، و دەبێت لەبەرچاو بگیرێت ئەگەر مرۆڤ بیەوێت کێشی بۆ هەمیشەیی دابەزێنێت هاوسەنگى بکات". .

 بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، قەڵەوی نزیکەی ٢.٢ ملیار کەسی پێگەیشتوو لە جیهاندا دەگرێتەوە و ٦٥٠ ملیۆنیان بەدەست فۆرمە زیادەڕەویەکەیەوە دەناڵێنن. سەبارەت بە گروپی تەمەنی نێوان 5 بۆ 19 ساڵ، 340 ملیۆن منداڵ و هەرزەکار بەدەست کێشی زیادەوە دەناڵێنن.

ليست هناك تعليقات