-->

بابەتەکان

چۆن قژت بە باشی دەشۆیت لەکاتی دوشدا؟

 

چۆن قژت بە باشی دەشۆیت لەکاتی دوشدا؟



هەرچەندە شۆردنی قژ هەنگاوێکی گرنگە بۆ گرنگیدان بە قژ، بەڵام هەندێک لە خانمان بە هەڵە ئەو کارە دەکەن.

لەم بابەتەدا بزانە چۆن قژت بە شێوەیەکی دروست لە دوشدا بشۆیت، لە هەمان کاتدا دەزانیت چۆن وشکی بکەیتەوە.

 




ئامۆژگاری بۆ شۆردنی قژ

زۆرجار کونیلەکانی پێستی سەرت بە ڕۆن و پیسی دەگیرێن و باشترین ڕێگە بۆ پاککردنەوەیان ئەوەیە کە حەمامى هەڵم بۆ قژت بکەیت، تەنها خاولییەک بخەرە ناو ئاوی گەرمەوە دواتر بیگوشە با ئاوە زیادەکەی دەرچێت، دواتر ئەم خاولییە بە دەوری سەرتدا بپێچە و بەجێی بهێڵە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک. دوای هەڵمکردن، بە نەرمی پێستی سەرت بە پەنجەکانت بۆ ماوەی چەند خولەکێک مەساج بکە، ئەمەش یارمەتی شلبوونەوەی پیسی و کۆبوونەوەی دەدات. قژت بە ئاوی فێنک یان شلەتێن بشۆ، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ داخستنی کونیلەکانى پێست و قفڵکردنی شێ تیادا، ئەمەش مووەکى قژى بریقەدارتر و نەرمترت پێدەبەخشێت. شامپۆی بێ(پارابین) بەکاربهێنە، چونکە پارابینەکان شێرپەنجە دروست دەکەن، بۆیە باشتر وایە شامپۆی ئۆرگانیک بەکاربهێنرێت کە دوور بێت لە SLS و پارابین. کاتژمێرێک پێش ئەوەی بیشۆیت، بە کەمێک زەیتی گوێزی هیندی، بادەم، یان زەیتون مەساج بۆ قژ و پێستی سەرت بکە، ئەم زەیتە دەچێتە ناو ڕەگى قژتەوە و لە ناوەوە خۆراکی پێدەدات بۆ دواتر قژێکی نەرمتر و بریقەدارتر و بێ شەپۆلت پێدەدات. دوای شامپۆکردنی خاولییەک جارێکیتر بە بە دەوری سەرتدا بپێچە بۆ ئەوەی هەموو ئاوە زیادەکان هەڵبمژێت و دواتر کۆندیشنەری لێبدە، کۆندیشنەر بە ئاسانی دەچێتە ناو قژەکەتەوە کە بە خاولی وشک کراوەتەوە و ڕێگری دەکات لە چرچبوون. دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە بەرهەمەکانی ستایلکردن دوای شۆردنی قژت، وەکو سپرای قژ و موس و جێڵ، چونکە کونیلەکانى پێستى سەر دادەخەن و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ. ماوەی شۆردنی قژت کەم بکەرەوە، چونکە تا قژت زیاتر تەڕ بێت، زیاتر لە دۆخێکی ناسک و شکاویدا دەمێنێتەوە.



هەنگاوەکانی شۆردنی قژ بە باشی

شامپۆکە تەنها لە پێستی سەر بدە

مەبەست لە شامپۆ پاککردنەوە و لابردنی پیسی و خانە مردووەکانی پێستى سەرتە و کۆبوونەوەی بەرهەمەکانى جوانکاریە لەسەر پێستی سەرت.

بۆیە تەنها بیدە لە پێستی سەرت، چونکە ئاگاداربە دانانی شامپۆ بۆ قژت زەیتە سروشتییەکانی لێدەسەنێتەوە و وشک و مات دەهێڵێتەوە.

 


لەکاتی شۆردنی قژدا بە نەرمی مەساج بکە

بە نەرمی پێستی سەرت بە پەنجەکانت بە جوڵەیەکی بازنەیی مەساج پێ بکە، ئەمەش بە ئاسانی پیسی پێستی سەرت پاکدەکاتەوە، هەروەها مەساجەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی سوڕی خوێن بۆ تاڵەکانی قژت و یارمەتی گەشەکردنی قژت دەدات.

 


خۆت بەدوور بگرە لە شۆردنی قژت ڕۆژانە

زۆربەی شامپۆکان مادەی کیمیایی تێدایە کە قژت لەڕادەبەدەر وشک دەکاتەوە، بۆیە باشتر وایە لە هەفتەیەکدا زیاتر لە دوو یان سێ جار قژت نەشۆیت بۆ ئەوەی قژت تەندروست بێت و لە ئاستی شێی گونجاودا بێت.

 


کاتی شۆردن دیاری بکە

قژت لە کاتی تەڕبووندا لە ناسکترین ئاستیدایە، بۆیە پێویستە لە ماوەی ١٥ خولەکدا قژت شامپۆ و کۆندیشنی بکەیت بۆ ئەوەی بەرزترین ئاست زیان و شکان کەم بکەیتەوە.

 


هەنگاوەکانی بەکارهێنانی کۆندیشنەری قژ بە شێوەیەکی دروست

دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی کۆندیشنەر بۆ پێستی سەر

بەکارهێنانی کۆندیشنەر لەسەر پێستی سەر دەبێتە هۆی کۆبونەوەی لەسەر پێستی سەرت و کونیلەکانى دادەخات، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی گەشەی قژ و هەڵوەرینی قژ بەڕێژەیەکى زیاتر.

بەڵام لەدۆخێکدا ئەگەر پێستی سەر وشک بوو، کۆندیشنەرەکەی لەسەر دابنێ، بەڵام دڵنیابە کەدواتر بە ئاوی شلەتێن زۆر باش بیشۆیت.

 


دوور بکەوەرەوە لە جێهێشتنی کۆندیشنەرەکە بۆ ماوەیەکی زۆر

ئەگەر پێت وایە جێهێشتنی کۆندیشنەر لەسەر قژت بۆ ماوەیەکی زیاتر دەبێتە هۆی شێدارکردنەوەی قژت بەڕێژەیەکى زیاتر، ئەوا هەڵە دەکەیت.

کۆندیشنەر دەستبەجێ کاردەکات کاتێک توێکڵی موکانى قژ تەڕو ئاوساوە و کراوە بێت، بەجێهێشتنی کۆندیشنەر بۆ ماوەیەکی زۆر دەتوانێت قژت چەور دەکات.

 


دوو هەفتە جارێک کۆندیشنەرەکە بەکاربهێنە

پێویستە بەلایەنی کەمەوە هەر دوو هەفتە جارێک قژت بە قووڵی کۆندیشن بکەیت، بەتایبەتی ئەگەر قژت لوول بێت، چونکە ئەم جۆرە قژانە زۆر بە خێرایی وشک دەبنەوە.

 


دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی بڕێکی زۆر

زۆر بەکارهێنانی کۆندیشنەر دەبێتە هۆی زیادکردنى کێشی قژت و وای لێدەکات زۆر چەور دەربکەوێت، هەروەها ئەستەمە دوای خۆشتن قژت بەشێوەیەکی ڕاست ڕابگریت ڕێکبخەیت.

 


یەکلاکردنەوە

دوای دانانی مادەی کۆندیشنەری قژ، شانەی ددان فراوان بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بە ئاسانی هەموو گرێ و ئاڵۆزییەکان لاببەیت.

 


دوای وشککردنەوەی قژت کۆندیشنەرێکی جێهێشتن بدە لە قژت

دوای وشکبوونەوەی قژت کەمێک کۆندیشنەری جێهێشتن یان سیرۆمی نەرمکەرەوە بەکاربهێنە بۆ کەمکردنەوەی بونبەهەڵمى زیاتر لەسەر قژت، هەروەها دڵنیابە لە بەکارهێنانی بەرهەمێکی بێ کحول، چونکە کحول زیاتر قژت وشک دەکاتەوە.

 




ئامۆژگاریەکان قژ دوای شۆردنی وشک بکەرەوە

خاولی مایکرۆفایبەر بەکاربهێنە

خاولی لە لۆکە دروستکراو شێی قژت هەڵدەمژێت و ئاوی هیچ پێوەناهێڵێت، بەمەش بە وشکی دەمێنێتەوە، هەروەها پێکهاتەی ئەم خاولیانە قژت شەپۆلاویدەکات و دەبێتە هۆی شکاندنی.

باشترین بژاردە بەکارهێنانی خاولی مایکرۆفایبەر یان کراسێکی پەتۆیە.

 


دوور بکەوەرەوە لە خوراندنى قژت بە توندی لەکاتی وشککردنەوەیدا

زۆربەی خانمان بە توندی قژیان وشکدەکەنەوە بۆ وشککردنەوەی قژیان دوای دوش، ئەمەش ڕێگەیەکی کارەساتبارە چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی گرێ و چرچ و لۆچی و شکان.

 شێوازی دروست ئەوەیە کە تیشێرتێکی پەتۆ یان خاولییەکی مایکرۆفایبەر بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی بە نەرمی دەست لە قژت بدەیت هەوڵبە  و با بە هەواى سروشتى وشک بێتەوە.

 


دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ووشککەرەوەی قژ

گەرمای ووشککەرەوەی قژ زیان بە قژت دەگەیەنێت و دەببێتە هۆی موخۆرکە یان شکانى کۆتاییەکانى مووکان بە هەمان شێوەی کە ئامرازەکانی تری ستایلکردنی قژ درووستى دەکەن.

باشترە خۆمان لە بەکارهێنانی ووشککەرەوەی قژ بەدوور بگرین یان لە پلەی گەرمی نزمدا بەکاری بهێنین.

 

 

ليست هناك تعليقات