هۆکارێک بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت و لە هەمان کاتدا درێژتر بژیت!
هۆکارێک بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت و لە هەمان کاتدا درێژتر بژیت!
زۆرینەمان کاتێک بیر لە ڕابردوو دەکەینەوە هەستێکى زۆر ناخۆش و دڵتەنگى داماندەگرێت، زۆر بیرى ئەو ئەوڕۆژانەدەکەین، کە لەگەڵ ئەوەى لە ڕووى ماددى و سیاسى زۆر شتیکەوە زۆر خراپبوو، کەچى پەیوەندیە بەهێزە کۆمەڵایەتیکە جێگاى هەموو ئەو کەموکورتیانەى پڕکردبوە، تەنانەت هەندێک جار بۆ ئەو ڕۆژانە دەگرین کەنایەنەوە، کەچى لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا زانست دەریخستوە کە پەیوەندیى کۆمەڵایەتى چستوچالاکەکان زۆرشت بۆ مرۆڤ پڕدەکاتەوە تەنانەت تەمەنش درێژدەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی ٨٥ ساڵەی زانکۆی هارڤارد دەریخست کە پەیوەندییە ئەرێنییەکان مرۆڤەکان دڵخۆشتر و تەندروستتر دەکەن و تەمەنیان درێژتر دەبێت بەبێ نەخۆشی.
لە
ساڵی ١٩٣٨ توێژەرانی زانکۆی هارڤارد دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوەیەکی دەیان ساڵە بۆ ئەوەی
بزانن: چی مرۆڤ دڵخۆش دەکات لە ژیاندا؟ توێژەران تۆماری تەندروستییان لە 724 بەشداربوو
لە سەرانسەری جیهان کۆکردەوە و پرسیاری وردیان لەسەر ژیانیان کرد بەپێى چەندین
کاتى جیاواز کە لە نێوان دووساڵ دوو ساڵدا بوو.
یەکەم کلیلی بەختەوەری
پەیوەندییەکان
کاریگەری لە جەستەیی مرۆڤ دەکەن. هەندێک کەس هەست بە ئاسوودەیی دەکەن کاتێک پێیان وایە
کەسێک بەڕاستی لە کاتی گفتوگۆیەکی باشدا لێیان تێگەیشتووە؟ لە پەیوەندییە سۆزدارییەکاندا،
ڕەنگە هەندێکیان هەندێکیان ئەوەندە بوروژێن بەهۆی حەماسەتێکی زۆرەوە خەویانلێکەوێت.
کەواتە، بۆ دڵنیابوون لەوەی کەسێک چێژ لە پەیوەندییە تەندروست و هاوسەنگەکان وەردەگرێت،
گرنگە کە 'چستوچالاکى کۆمەڵایەتی' پراکتیزە بکات.
هەندێک کەس مەیلیان هەیە بیر لەوە بکەنەوە کە کاتێک هاوڕێیەتی و پەیوەندییەکی بەهێزیان دامەزراند، دەتوانن چێژ لە هاوڕێیەتیکى سەرنجڕاکێش وەربگرن. بەڵام لە ڕاستیدا ژیانی کۆمەڵایەتی سیستەمێکی زیندووە کە پێویستی بە پراکتیک و چاودێری هەیە بۆ ئەوەی گەشە بکات و بژی.
چستوچالاکى
کۆمەڵایەتی پێویستی بەوەیە کە پەیوەندییەکان بەهایان پێبدرێت، کەسێک ڕاستگۆ بێت لەگەڵ
خۆی سەبارەت بەوەی کە کاتەکانی لە کوێ تەرخان دەکات و ئایا ئەو پەیوەندیانە پەروەردە
دەکات کە یارمەتیان دەدەن بۆ گەشەکردن.
هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکان
مرۆڤ
بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە و هەموو تاکە مرۆڤێک ناتوانێت هەموو شتێکی پێویستی بۆ خۆی
دابین بکات. بۆیە مرۆڤ پێویستی بە کەسانی دیکە هەیە بۆ ئەوەی کارلێکیان لەگەڵدا بکەن
و یارمەتیان بدەن، هەروەها پێویستی بە هەڵسەنگاندنی ئەرێنی و بەهێزی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی
لە ژێر ڕۆشنایی ٥ پایەی بنەڕەتیدا هەیە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- سەلامەتی و ئاسایش: ئەگەر مرۆڤ پرسیاری
ئەوە بکات، ئەگەر لە نیوەی شەودا بە ترسەوە لە خەو هەڵسا، پەیوەندی بە کێوە دەکات؟
یان لە ساتێکی قەیراندا ڕوو لە کێ بکەین بۆ پشتیوانی؟ ئەو دەزنێت چ کەسێک هەیە کە پەیوەندی
پێوەبکات کە هەستی سەلامەتی و ئاسایشی پێببەخشێت.
2- فێربوون و گەشەکردن: دەستنیشانکردنی
کەسێک کە هانی مرۆڤ دەدات بۆ تاقیکردنەوەی شتی نوێ و دەستبەسەرداگرتنی دەرفەتەکان و
بەدواداچوون بۆ ئامانجەکانی ژیانی، یارمەتی دەدات بۆ پەرەپێدان و بەڵگەنامەکردنی پەیوەندییەکەى
کە بەرەوباشتر دەڕوات.
4ـ
دووپاتکردنەوەی شوناس و ئەزموونی هاوبەش: لە ژیانی زۆر کەسدا کەسێک هەیە کە ئەزموونی
زۆریان لەگەڵدا هاوبەش دەکات و یارمەتیان دەدات هەستی ناسنامەیان بەهێز بکەن. پەیوەندیکردن
لەگەڵ کەسێک کە ئەم تایبەتمەندیانە دابین دەکات یارمەتیدەرە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەوتی
ژیان بە سەقامگیری و متمانەوە.
5ـ
یارمەتی (زانیاری و پراکتیکی): ئەو هەستە دەبەخشێت کە کەسێک هەیە کاتێک پێویستی بە
هەندێک ئەزموون یان یارمەتی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی پراکتیکی، چاککردنی پەیوەندی
(وای فای) یان وەرگرتنەوەی بەڵگەنامەیەکی ونبوو لە مۆبایل یان کۆمپیوتەرکەیا .هەستێکی
ئاسایش دەبەخشێت و ڕەنگدانەوەی متمانەی بە ئەویترە، کە هەستێکیواى لادروستدەکات ئەو
شەرم نەکات لەبەردەمیدا نیشانیبدات کە شتێک هەیە لێی نازانێ یان شارەزا نییە
تیایدا.
ليست هناك تعليقات