-->

بابەتەکان

کەسایەتییە ناودارەکان چ بۆنێک لەخۆیاندەدەن؟

کەسایەتییە ناودارەکان چ بۆنێک لەخۆیاندەدەن؟


 

بۆنى کەسایەتیە مێینەکان زۆر گرنگى پێدەدرێت، هەروەک چۆن شێوازی قژ و ڕوخسارت ئیلهام لە کەسایەتییە ناودارەکانەوە وەرگیراوە، ئایا دەزانی ناودارەکان کام بۆنە لەخۆیاندەدەن؟ لێرەدا دیارترین بۆنەکانی ناوداران لەم بابەتەی خوارەوەدا دەخەینەڕوو.

 


مێگان مارکل  Meghan Markle

ئەو بۆنی ڕۆژانەی Wild Bluebell لەلایەن کە لەلایەن(جۆ مالۆن لەندەن) بەرهەمهاتوە لە خۆى دەدات؛ لەبەر ئەوەی سووک و تازەگەرییە، یەکێکە لە دوو بۆنی "دڵخواز"ی، کە لە بلۆگی پێشووی خۆیدا بەناوی The TIG ئاشکرای کردووە. لە بۆنە ئێوارانەکاندا، خۆشەویستی خۆی بۆ Bvlgari Blv II هێناوەتەوە، جۆ مالۆن لەندەن وایڵد بلوبێڵ کۆڵن نرخی 110 پاوەندە.

 


کەیت میدلتۆن Kate Middleton

کاتێک شازادە کەیت میدلتن لە ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ شازادە ویلیام هاوسەرگیری کرد، White Gardenia Petals by Illuminum  لە خۆیدەدات. نرخی 110 پاوەندە.

 


شازادە دیانا

ئەو بەرهەمە جوانکاریانەی کە پێدەچێت شازادە دیانا بەکاری هێنابێت، میراتێکی تایبەت بە خۆیان گرتەبەر، دواى مردنشى هەر لەلایەن هەوادرەکانیەوە گرنگیان پێدەدرێت، بەتایبەتی بۆن، بەو پێیەی پێشتر بۆنێکی زۆری لەخۆیداوە، دیارترینیان بۆنەکانی هێرمێس ٢٤ فاوبۆرگ خۆشەویستترین بۆنەکانی دیانا بوو ، و نرخەکەی ١٢٥ پاوەندە.

 


بیۆنسێ

بیۆنسێ بۆنێکی Angels' Share by Kilian هەڵدەبژێرێت، کە بۆنێکی کلاسیکە لە ناونیشانى مەی هەڵگرتووە،تێکەڵەیەکە لە غۆرماند ڤانێلای گەرم و دارچین تێکەڵ دەکات لەسەر بنەمایەکی نەرمی دار سەندەل، ئەمەش وایکردووە بەڕاستی بۆنێکى سەرخۆشکەر بێت، لەلایەن کیلیان شێر پاریس ئەنجێڵز بەرهەمهاتووە، ١٨٠ پاوەند

 


سۆفیا ڕیچی گراینجی  Sofia Richie Grainge

سۆفیا ڕیچی کۆڵۆنی جۆ مالۆن لەندەنی لەگەڵ English Pear & Freesia  تێکەڵدەکات دەکات بۆ دروستکردنی بۆنێکی "هاوینی و بە تام" بە بڕی 110 پاوەند

 


هایلی بیبەر hailey bieber

 هایلی بۆنێکی تێکەڵە لە یاسمین و فاونیلا ڕەسەن لە خۆیدەدات لە بەرهەمى Ex Nihilo Fleur Narcotique. وە نرخەکەی ١٨٠ پاوەندە

 


ئەلیزابێس ئۆلسن  Elizabeth Olsen

ئەلیزابێس ئۆلسن، ئارەزومەندی چاودێری پێست، هاندەری بۆنە وردەکانە، بەتایبەتی فیلۆسیکۆسPhilosyko لەلایەن دیپتیکەوە Diptyque  بەرهەمهاتووە کە بۆنێکی کرێمیی هەنجیرە. نرخی 50 پاوەندە

 


ڕۆزی هەنتینگتۆن-وایتلی Rosie Huntington-Whiteley

پاش قسەکردنى لەسەر پلاتفۆرمی خۆی (ڕۆز ئینکۆ).  پێنج بۆنە دڵخوازەکانی خۆی بڵاوکردەوە. ئەو مۆدێل و خاوەنکارە جوانکارییە ئاماژەی  بەدڵخوازترینیان دا کە Byredo Gypsy Water EDP، نرخەکەى بە 140 پاوەند دەفرۆشرێت.

 


ئادێل  Adele

یەکێک لەو شتانەی کە وادەکات ئەدێل زۆر خۆشەویست بێت، ڕەسەنایەتییەکەیەتى، هەر بۆیەش لە تەمەنی هەرزەکارییەوە خاوەنی بۆنێک بووە، Dior's Hypnotic Poison. لە ڤانێلا و عەنبەر پێکهاتووە، نرخی ٩٧ پاوەندە

 


سینثیا ئێریڤۆ Cynthia Erivo

سینتیا ئێریڤۆ بۆنی Jo Malone London Myrrh & Tonka  بەکاردێنێ، تێکەڵیەکە لە ڤانێلاو بۆنى ناوکى تونکاو بنێشت سروشتى، بە بۆنێکی ئایدیاڵ دادەنرێت بۆ ئێوارانی پاییز، نرخەکەی ١٣٥ پاوەندە




ئەنجیلینا جولی Angelina Jolie

بۆنەکەی Histoires de Parfums's 1969 جێگەی خۆی بەدەستهێناوە وەک یەکێک لە بۆنە خۆشەویستەکانی ئەنجلینا جۆلی. بۆنێکی یەک ڕەگەزییە و نۆتەکانی کردنەوەی شەربەتی هەیە کە جێگەی خۆی بە قۆخ و مێخەک دەدات و شوێنپێیەکی درێژ و خۆشی شوکولاتەی تۆخ و قاوە بەجێدەهێڵێت، نرخەکەی ١٦٧ پاوەندە

 


جۆدی کۆمەر Jodie Comer

خانمە ئەکتەرە لیڤەرپودلییەکە باسی لەوە کردووە کە بۆنی دڵخوازىتەنها Le Labo Santal 33 کە بە 157 پاوەند دەفرۆشرێت.

 


ئیما ستۆن Emma Stone

ئیما ستۆن بۆنی Les Exclusifs de Chanel Gardenia لە کۆمپانیای شانێل لەخۆیدەدات و پێش ئەوەی بچێتە سەر جێگاى خەوتن دەیڕژێنێتە ناو جێگاکەیەوە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ خەوێکى قووڵ، هەروەها پێکهاتووە لە بۆنی گوڵی سپی و سەوزی گوڵی پرتەقاڵ و گاردینیا و توبرۆز، و نرخەکەی 200 پاوەندە

 


نائۆمی کامپبێل Naomi Campbell

ئەو خانمە مۆدێلە بۆنی کلاسیکی دیۆر دیۆریسیمۆی لە خۆیدەدات، کە لە ئاهەنگی خەڵاتی دامەزراوەی بۆنەکانی ساڵی ٢٠١٨دا لەخۆیداوە، کە لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا ڕایگەیاندووە کە لە کە لەۆنى گوڵى زەمبەقەو بۆنەکەى بدرێژایى شەودەمێنێتەوە نرخەکەى دەگاتە 114 پاوەندە.

 


ڤیکتۆریا بێکهام Victoria Beckham

ڤیکتۆریا بێکهام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خۆشەویستی خۆی بۆ بۆنەکە لەگەڵ هەوادارانیدا باسکردووە و بە "بەرزترین شیکێتى" وەسفی کردووە، کە بۆنى ویسفى و تووی ڕەش لەگەڵ بنەمایەکی میسکی تێکەڵ دەکات و نرخی 185 پاوەندە.

 




ڕیهانا

لەم دواییانەدا ئاشکرا بوو، بۆنی دڵخوازی ڕیهانا، Love ، Don't Be Shy  تێکەڵەیەک لە گوڵی پرتەقاڵ و مارشمالۆ، و نرخی 195 پاوەندە.


ليست هناك تعليقات