-->

بابەتەکان

ئایا فڵچەی گونجاو بۆ جۆری قژت بەکاردەهێنیت؟

 

ئایا فڵچەی(شانە) گونجاو بۆ جۆری قژت بەکاردەهێنیت؟



ڕەنگە شانەی قژ وەک هەنگاوێکی ئاشکرا لە ڕۆتینی چاودێری ڕۆژانەدا دەرکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی قژ، گرنگترین شتیش تیایدا ئەوەیە هەڵبژاردنى شانەیەکى درووستە لەم کارەدا، کە گەرەنتی زیندوویی و نەرمی و درەوشاوەیی قژ دەکات.

 

شانەی قژ ئاسانترین هەنگاوە بۆ پاراستنی تەندروستی و جوانییەکەی، بەو پێیەی دەیپارێزێت لە تێکەڵبوون و شکاندن، هەروەها تایبەتمەندیی دیکەی هەیە، دیارترینیان بریتین لە یارمەتیدانی هەواگۆڕکێی قژ و ڕزگارکردنی لە پیسی، بەرزکردنەوەی قەبارەى بە بەرزکردنەوەی ڕەگەکانی، و بەرزکردنەوەی بریقەی بە دابەشکردنی ئەو دەردراوە چەوریانەى کە دەریدەدات بە درێژایی درێژیەکەی. هەروەها تێپەڕاندنی فڵچە یارمەتیدەرە بۆ مەساجکردنی پێستی سەر، هەروەها کاریگەری ئارامکەرەوەی هەیە، هەروەها دەستڕاگەیشتن بە ئۆکسجین بۆ پێستی سەر بەرز دەکاتەوە، کە سوڕی خوێنی چالاک دەکات و بەشدارە لە خێراکردنی گەشەی قژ. بەڵام بەدەستهێنانی ئەنجامی کاریگەر لەم بوارەدا پەیوەستە بە هەڵبژاردنی فڵچەیەکی کوالیتی باش و گونجاو لەگەڵ جۆری قژ.

 


چۆنیەتی هەڵبژاردنی فڵچە

هەڵبژاردنی فڵچەی قژ ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە جۆرەکەیەوە هەیە و ئەو فڵچەی کە لە پێکهاتەیەکى موى سروشتی دروستکراوە بە باشترین دادەنرێت لەم بوارەدا چونکە ڕێز لە سروشتی قژ دەگرێت. بە شێوەیەکی ڕێک و پێک شانەی دەکات و یارمەتی بەرزکردنەوەی بریقەی دەدات، ئەمەش بەهۆی ڕێژەیەکی زۆری کیراتین لە قژیدا.

 لە ئەگەری بەردەست نەبوون، دەکرێت پەنا بۆ فڵچەی نایلۆن ببرێت، دەتوانێت لەم بوارەشدا سوودی هەبێت.



لە حاڵەتی قژ ئەستووردا

کاتێک قژی ئەستوورت ناڕێکوپێکت هەبێ، پێویستە بە فڵچەیەکی گەورەی شێوەی هێلکەیی یان چوارگۆشە فڵچە بکرێت، باشترە ڕیشاڵی سروشتی بێت.

 هەروەها دەتوانرێت فڵچەیەک بەکاربهێنرێت کە نینۆکی نایلۆنی تێدایە کە دەچێتە ناو چڕی ئەم قژە و بە نەرمی تێکەڵاوی بکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی دەردانی چەوری بە درێژایی تاڵەکانی دابەش دەکات.

 



لە حاڵەتی قژی تەنکدا

فڵچەی ئایدیاڵ لەم حاڵەتەدا فڵچەیەکە لە موى سروشتی یان ئاوریشم دروستکراوە، بەو پێیەی نەرمە و کارەبای ئیستاتیک بێلایەن دەکات ەتاڵدەکاتەوە. لەم حاڵەتەدا ئامۆژگاری دەکرێت دووربکەونەوە لەو فڵچەی نوکى سەرەکانیان ڕەقە، وەک ئەوانەی لە پلاستیک و حەیزەران دروستکراون. چونکە گرێکان شل ناکەنەوە و دەبنە هۆی شکاندنی ئەم جۆرە قژە کە لە ڕاستیدا خۆى تەنکە. باشتر وایە لە کاتی شانەی ئەم جۆرە قژەدا سەر ئاراستەی خوارەوە بکرێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی قەبارەی قژ.

 



لە حاڵەتی قژی ساف و خزدا

ئەو فڵچەیەی کە لەگەڵیدا دەگونجێت پان و لاکێشەیە و تەختە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بە نەرمی لە شانەبکرێت و ئاسانکاری لە شانەکردن. باشتر وایە هەموو جۆرە قژێک لە نووکەوە تا ڕەگەکانی شانە بکرێت.

 


لە حاڵەتی قژی شەپۆل و لوول و درشت

تەحەداکە لە پاراستنی شەپۆلە جوانەکاندا دوای شانەی ئەم قژە، شارەزایانی ئەم بوارەش ئامۆژگاری ئەوە دەکەن هەوڵبدرێت ئەم جۆرە قژە بەوشکى شانە بکرێت، پێش ئەوەی بیشۆیت. فڵچەی گونجاو لەم بوارەدا بە تەواوی لە موى سروشتی دروست دەکرێت یان ئەوانەی کە موى سروشتیان تێدایە تێکەڵ بە نایلۆن دەکرێت، بە مەرجێک موکان دووربن لە یەکترەوە.

 ڕێگری دەکات لە گڤبوونەوەى قژ و پارێزگاری لە لوولەیە سروشتییەکەی دەکات، دوای شۆردنی ئەم جۆرە قژە، باشترە لەکاتی تەڕبوونیدا شانەی بکرێت، بە بەکارهێنانی شانەی دار کە ددانێکی پان بێت. یارمەتیدەرە بۆ شلبوونەوەی قژ بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی شکانی.

 


کام فڵچە باشترینە بۆ ستایلکردنی قژ؟

فڵچەی تەخت باشترین گونجاوترینە بۆ ڕاستکردنەوەی قژ لەکاتی بەکارهێنانی وشککەرەوەی کارەبایی یان ئوتوى سیرامیک، ئەگەر دەتەوێت شێوازی قژێکی زیندوو بەدەست بهێنیت، پێویستە فڵچەی خڕ بەکاربهێنیت کە تیرەکەی بەپێی درێژی قژت زیاد دەکات.

 


وە قژی کورت بە هەمان شێوەى قژى درێژ پێویستی بە شانەکردن هەیە، چونکە ئەم هەنگاوە ڕزگاری دەکات لەو پیسیانەی لەسەری کۆبوونەتەوە، جگە لەوەی پێستی سەر هاندەدات و ئەو ئۆکسجینەی بۆ دابین دەکات کە پێویستی پێیەتی.

ليست هناك تعليقات