-->

بابەتەکان

ئاگادارى نێوان ڕاست و هەڵەبە... لەچەمکە باوەکان سەبارەت بە ڕەنگکردنی قژ!

 

ئاگادارى نێوان ڕاست و هەڵەبە... لەچەمکە باوەکان سەبارەت بە ڕەنگکردنی قژ!



ڕەنگکردنی قژ ڕێکارێکی زۆر باو و ئاساییە لە بواری جوانکاریدا، بەڵام بە کۆمەڵێک چەمکی جیاواز جیاواز دەورە دراوە. لە خوارەوە بزانە چی ڕاستە و چی درۆیە.

چونکە هیچ خانمێک نیە پەنا بۆ ڕنگکردنى قژ نەبات، ئیتر ئەگەر لە تەمەنى لاوێتیدا پێویستى پێنەبێت، بێشک دواى سى ساڵى هەردەبێت بیکات کاتێک ڕەنگى قژ بەرەو خۆڵەمێشى دەچێت بەهۆى تەمەنەوە دەبێت بیشارێتەوە. 

 


1- بەرھەمەکانی ڕەنگکردنی ھەمیشەیی زیان بە قژ دەگەیەنن:

هەڵە: جێڵی بەرهەمە ڕەنگاوڕەنگەکان بۆ قژ سەلامەتە، بەڵام هەر بەکارهێنانێکی خراپ یان زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی پێستی سەر بەرەو هەستیاری و ماندوێتی قژ دەبات. هەروەها گرنگە ئەرکی هەڵبژاردنی بۆیاخی گونجاو بسپێردرێت بە پسپۆڕانی چاودێری قژ کە دەزانن چۆن بەرهەمی ڕەنگکردن هەڵبژێرن کە پێکهاتەی قژ ئوپارێزێت و زیانی قورسى پێناگەیەنێ.

 


2- ڕەنگکردنی قژ دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ:

هەڵە: بەرهەمە ڕەنگاوڕەنگەکان نابێتە هۆی هیچ هەڵوەرینێکی قژ، هەربۆیە دەبێت بەدوای هۆکارەکانی تری هەڵوەرینی قژدا بگەڕێن کە ڕەنگە پەیوەندییان بە فشاری دەروونی، ماندوێتی جەستەیی، تێکچوونی هۆرمۆنەکان، یان تەنانەت گواستنەوە لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێکی ترەوە هەبێت. شایەنی باسە ڕۆژانە ئاساییە لەنێوان 50 بۆ 100 موودا لەدەست بدەیت، بەڵام ئەگەر لەدەستدانەکە لەوە زیاتر بوو، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پێست بکرێت، کە دەسەڵاتی ئەوەی هەیە چارەسەری گونجاو بۆ ئەم حاڵەتە بنوسێت کە ڕەنگە تا 6 مانگ درێژ بێتەوە.

 


3- ڕەنگکردنی ماڵەوە مەترسی لەسەر قژ دروست دەکات:

ڕاست و ناڕاست: مەترسی لەم بوارەدا جەستەیی نییە، بەڵکو دەرئەنجامی بەدەستنەهێنانی ئەنجامێکە کە لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا بێت لە ئەگەری داوای یارمەتی نەکردن لە کەسانی پسپۆڕ لە ڕەنگکردنی قژدا.

لە ئارایشتگادا دەتوانیت سوودمەند بیت لە ئامۆژگاری پیشەیی سەبارەت بە هەڵبژاردنی ڕەنگی گونجاو، هەروەها پرۆتۆکۆڵی ڕەنگکردنی پیشەیی پەیڕەو دەکرێت کە هەنگاوی ورد لەخۆدەگرێت بۆ پاراستنی زیندوویی ڕیشاڵی قژ و تەندروستی پێستی سەر.

 


4- دەتوانیت قژ بە هەر ڕەنگێک بتەوێت بۆیاخ بکەیت:

هەڵە: بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام، دەبێت ڕەنگی قژ بەڕێژەی ڕەنگی چاو و ڕەنگی پێست هەڵبژێردرێت، بۆ نموونە ڕەنگی کاستانەی پێستی ئەسمەر ياڕەنگى تۆخ و چاوی قاوەیی زیاتر لەگەڵ ڕەنگی زەرددا دەگونجێت.

ڕەنگی سروشتی قژ دەتوانێت بژاردەکان لەم بوارەدا سنووردار بکات، بەو پێیەی ناتوانرێت لە ٣ پلە زیاتر سووک بکرێت یان کاڵبکرێتەوە. ئەگەر دەتەوێت زیاتر کاڵیبکەیتەوە دەبێت بە هەنگاوی لابردنی ئەو ڕەنگە سروشتییەکەى تێپەڕیت کە زۆر توندە لەسەر قژ.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕەنگی گونجاوی قژ پەیوەندی بە کەسایەتی و شێوازی جلوبەرگەوە هەیە، هەربۆیە باشترە ڕاوێژ بە پسپۆڕانی ڕەنگ لە ئارایشتگا بکرێت بۆ دیاریکردنی ڕەنگی گونجاو لە نێو ئەو پێشنیارانەی کە پێشکەشی دەکەیت یان باشترین ڕەنگتان پێشکەش دەکات بۆ ئێوە.

 


5-پێویستە لەکاتی وەرگرتنی ڕەنگی هەمیشەیی، هەموو دوو هەفتە جارێک جارێک قژ ڕەنگکەى نوێ بکرێتەوە:

هەڵە: ڕەنگکردنی هەمیشەیی بە تێپەڕبوونی کات لە قژ دوورناکەوێتەوە، بەڵکو کەمێک کاڵ دەبێتەوە و درەوشاوەیی خۆی لەدەست دەدات. لە لایەکی ترەوە گەشەی ڕەگەکان بە دەرکەوتنى ڕەنگی سروشتی قژ کە سپیە، نزیکەی ٤ هەفتەی دەوێت تا بە تەواوەتى دەربکەى تا ڕادەیەک ناشرین دەرکەوێت، بۆیە بەرواری دووبارە ڕەنگکردنی ئەو... قژ بەندە بە توانای تۆ بۆ بەرگەگرتنى ئەو دەرکەوتنانە یان ئارەزووی شاردنەوەی.

 


6- پێویستە شامپۆیەکی تایبەت بۆ قژی بۆیاخکراو بەکاربهێنیت:

ڕاست: ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی درەوشاوەیی ڕەنگی قژ، بەتایبەتی کە بەکارهێنانی شامپۆ و کۆندیشنەرێکی تایبەت بۆ قژی بۆیاخکراو ئاگاداری ڕیشاڵی قژ دەبێت و ڕێگری دەکات لە ماتبوونی ڕەنگەکەی. هەروەها ئەم بەرهەمانە کاریگەری خۆراکییان لەسەر ڕیشاڵی قژ هەیە بەبێ ئەوەی قورسایی بخاتەسەر.



7- چوون لە قژی زەردەوە بۆ قژی قاوەیی ئاسانترە لە بەپێچەوانەکەى:

ڕاستە: ڕەنگکردنی هەمیشەیی ناتوانێت ڕەنگی قژ بە زیاتر لە ٣ سێبەر سووکتر یان کاڵتر بکات، سەبارەت بە گۆڕینی ڕەنگی قژ لە قاوەییەوە بۆ زەرد، سەرەتا پێویستی بە گۆڕینی تەواوەتی ڕەنگی سروشتی قژ هەیە، ئەمەش پرۆسەیەکی ناسکە کە تەنها کەسانی پسپۆڕ دەتوانن بۆ قژ ئەنجامی بدەن.

 




8. قژی زەرد درەوشاوەیی بۆ ڕەنگی پێست زیاد دەکات:

هەڵە: سێبەری تۆنەکانى زەرد زۆرن، شارەزایان جیاوازی دەکەن لە نێوان زەردى سارد، زەردى گەرم، و زەردى خۆڵەمێشی... هەڵبژاردنی زەردى گونجاو بۆ ڕەنگی پێست یارمەتی بەرزکردنەوەی درەوشاوەیی دەدات.

 


9- خەنە یارمەتی پاراستنی قژ دەدات لە شەڕانگێزیەکان:

هەڵە: خەنە جێگرەوەی بەرهەمەکانی ڕەنگکردنی قژ نییە، بەڵام دەتوانێت ڕەنگی سروشتی قژت بەرز بکاتەوە. قژ لە پیسبوون و تیشکی خۆر و گەرمی ئامێرەکانی ستایلکردن ناپارێزێت، وەک ئەوەی باوەڕی باو هەیە، بەڵام توانای ڕووپۆشکردنى قژی هەیە بە چینێکی پارێزەر و بەهێزکردنى چڕییەکەی.

ليست هناك تعليقات