-->

بابەتەکان

٥ بەکارهێنانی جوانکاری ئالۆڤێرا کە سەرسامت دەکات

 

٥ بەکارهێنانی جوانکاری ئالۆڤێرا کە سەرسامت دەکات



ئەم ڕووەکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A، BBBBBB12، C و E، هەروەها کانزاکانی وەک کالیسیۆم، فسفۆڕ، پۆتاسیۆم، ئاسن، سۆدیۆم، مەگنیسیۆم، کلۆر، مەنگەنیز، مس و کرۆمی تێدایە.

 ئالۆڤێرا بە ڕووەکێکی هەمەلایەنە دادەنرێت لە بواری جوانکاریدا، دیارترین بەڵگەی ئەمەش ئەم بەکارهێنانە نائاساییانەی ئەم ڕووەکە لە بواری چاودێری پێستدا.

 

بەکارهێنانی ئالۆڤێرا لە بواری جوانکاریدا زۆر کۆنە، وەک چۆن میسری و یۆنانی و ڕۆمانەکان لە کۆندا دەیانناسی. ئەم ڕووەکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A، BBBBBB12، C، و E، هەروەها کانزاکانی وەک کالیسیۆم، فسفۆر، پۆتاسیۆم، ئاسن، سۆدیۆم، مەگنیسیۆم، کلۆر، مەنگەنیز، مس، و... کرۆم. لە کاتی خواردنی ئالۆڤێرادا، دەکرێت سوود لە ئەنزیمەکانی دەوڵەمەند بە هاندەری بایۆکیمیایی وەربگرن، چونکە شەکرەکانی تێدایە کە سیستەمی بەرگری چالاک دەکەن، هەروەها ترشە ئەمینیەکان کە شێوەی پرۆتین وەردەگرن کە وزە دابین دەکەن و هاوسەنگی کیمیایی لە شانەکاندا ڕێکدەخەن. جێڵی ئالۆڤێرا، کە لەلایەن تاقیگەی جوانکارییەوە لەناو دەفرەکاندا پاکدەکرێتەوە بۆ ئەوەی ئامادەبێت بۆ بەکارهێنان، دەتوانرێت لەم بوارەدا بەکاربهێنرێت، یان دەتوانرێت ڕاستەوخۆ لە گەڵاکانی ئەم ڕووەکە وەربگیرێت.

 


بۆ چارەسەری خورانی پێست:

جێڵی ئالۆڤێرا تەنها چارەسەری سووتانی خۆر ناکات کە کاریگەری لەسەر پێست دەبێت، بەڵکو توانای چارەسەرکردنی خوران و خورانی بێزارکەری هەیە. بەسە کە گەڵایەکی ئالۆڤێرا وەربگریت و بە نەرمی بە شێوەی ڕاست بیبڕیت بۆ دوو نیوە بۆ ئەوەی بتوانیت ئەو جێڵە دەربهێنیت کە تێیدایە، بە مەرجێک ڕاستەوخۆ بدرێتە شوێنی خوران یان سووتاوی خۆر. ئەنجامەکانی لەم بوارەدا دەستبەجێیە، بەو پێیەی ئەم جێڵە دەبێتە هۆی ئارامکردنەوەی شوێنی تووشبوو و شێدارکردنی بە قووڵی.

 


 بۆ ڕزگاربوون لە خاڵەڕەشەکان(زیوانەکان):

ئامادەکردنی ماسکی سروشتی دژە زۆنەکان(یان خاڵی ڕەش) زۆر ئاسانە، بەسە کە کەوچکێک تۆزی خەڵوزی چالاککراو(دەتوانن لە دەرمانخانەکاندا بیدۆزنەوە) لەگەڵ کەوچکێک جێڵی ئالۆڤێرا تێکەڵ بکرێت. ئەم تێکەڵەیە بە فڵچە دەدرێت لەو شوێنەی کە بەزۆری خاڵەڕەشەکانى لێ دەردەکەوێت (ناوچەوان، لووت، چەناگە) و پاشان بۆ ماوەی ١٥ خولەک بەجێدەهێڵرێت پێش ئەوەی بە ئاوی شلوتێن بشۆرێت. ئەم ماسکە دەتوانرێت هەفتەی دووجار بەکاربهێنرێت بۆ ڕزگاربوون لە زیوان.

 


بۆ پێستی ڕوون:

بۆ پاککردنەوەی پێست لە ناوەوە، خواردنەوەیەکی بەیانیانی بەهێزکەر ئامادە بکە کە لەسەر بنەمای شەربەتی ئالۆڤێرا دروستکراوە. بەسە کە شەربەتی نیو لیمۆ و کەوچکێک جێڵی ئالۆڤێرا بخەیتە ناو کوپێک ئاوی گەرمەوە، پاشان پێکهاتەکان بەباشی تێکەڵ بکە و دەستبەجێ تێکەڵەکە بخۆرەوە. باشتر وایە هەفتەی چەند جارێک ئەم خواردنەوەیە بخورێتەوە بۆ بەرزکردنەوەی درەوشاوەیی پێست.

 


 جێڵی ڕیش تاشین:

دەتوانرێت جێڵی ئالۆڤێرا بکرێتە سابونى ڕیش تاشین. بیدەیت لەو شوێنانەی لەش کە مووی زیادەیان هەیە. تایبەتمەندی شێدارکەرەوەی ئەم جێڵە دەبێتە هۆی ئەوەی کە گوێزانى ڕیشتاشینەکە بەسەر پێستدا بخلیسکێت و لە بڕین دەیپارێزێت. هەروەها دەتوانرێت ئەم جێڵە بدرێت لە پێستی لەش دوای ڕیش تاشین بۆ ئەوەی بە قووڵی خۆراک و شێداری پێبدات.

 


بۆ چاودێریکردنی قژی وشک:

بۆ چاودێریکردنی قژی وشک و بێ گیان، واباشە جێڵی ئالۆڤێرا وەک دەمامک لەسەر قژی وشک دابنرێت و بۆ ماوەی نزیکەی نیو کاتژمێر بەجێی بهێڵرێت پێش ئەوەی بە باشی بە ئاو بیشۆرێت. ئەنجامەکەی لەم حاڵەتەدا دەستبەجێیە لەڕووی شێدارکردنەوەی قووڵی قژ و بەرزکردنەوەی بریقەی. ئەم ماسکە دەتوانرێت هەفتەی جارێک بەکاربهێنرێت بۆ پاراستنی زیندوویی قژ.

 

 


 

چەند سودێکى جیاوازترى ئالۆڤێرا

ليست هناك تعليقات