-->

بابەتەکان

10خووی بەیانیان کە ڕێگریت لێدەکات لە دابەزاندنی کێش

 

10خووی بەیانیان کە ڕێگریت لێدەکات لە دابەزاندنی کێش



هەندێک کەس هەوڵی زۆر دەدەن بۆ دابەزاندنی کێشیان یان زیاد نەکردنی کیلۆی زیادە لە کێشیاندا، هەندێکجاریش ئەنجامە خوازراوەکان بەدەست ناهێنرێت. هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە ڕەنگە هۆکارەکە بۆ خووەکانی بەیانیان بێت کە کاریگەری لەسەر میتابۆلیزم یان ئاستی شەکری خوێن و ڕێژەی کەڵەکەبوونی چەوری لە درێژخایەندا هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی زی نیوز هیندستان، ئەم ١٠ خووی بەیانیانە دەتوانن هەوڵەکانی دابەزاندنی کێشت لە ڕێڕەو دەربهێنن:

 

1. نەخواردنی نانی بەیانی

وازهێنان لە ژەمە سەرەکییەکان، بەتایبەتی نانی بەیانی، دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە خواردن لە ڕۆژدا و بەم شێوەیە میتابۆلیزمت خاو دەکاتەوە.

 

2. ڕێجیمێکی ناتەندروست

زیادەڕۆیی لە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە کالۆرییان زۆرە و خۆراکی ناتەندروست دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش بە شێوەیەکی کەڵەکەبوو.

 


3. خواردنەوە وزەبەخشەکان و سۆدە

خواردنەوەکانی وەک سۆدە و شەربەتی میوە و خواردنەوە وزەبەخشەکان کالۆرییەکی زۆر بۆ خۆراکەکە زیاد دەکەن بەبێ ئەوەی ئاگاداربن.

 

4- خواردنی خواردنە خێراکان

هەندێک کەس لە بەیانیاندا خواردنی بێسوود دەخۆن و زۆرجار خواردنی پرۆسێس کراو لەخۆدەگرێت کە پڕن لە چەوری و شەکر و کالۆری ناتەندروست، ئەمەش وادەکات دابەزاندنی کێشی لەش قورس بێت.

 


5. خواردنی ژەمەسووکەکان

هەندێک کەس لە بەیانیاندا خواردنی کەم دەخۆن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەو خۆراکانە دەخۆن کە کالۆری زۆریان تێدایە، وەکو چپسى پەتاتەو خواردنە خێراکان.

 

6. خواردنی بەشە گەورەکان

خواردنی زیاتری ئەو خۆراکانەی ڕێژەى کالۆری بەرزیان تێدایە لەبری خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕیشاڵی زۆریان تێدایە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

 


7. نەبوونی پرۆتین

نەخواردنی پرۆتین لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی هەستکردن بە برسێتی خێرا پێش نیوەڕۆ، بەدیاریکراوى پێش کاتی نانخواردنی نیوەڕۆ، ئەمەش دەبێتە هۆی پەنا بۆ ژەمێکى سووک بەریت و کە دەبێتە هۆى خاوبوونەوەی میتابۆلیزم.

ليست هناك تعليقات