-->

بابەتەکان

ئەو خواردنانەی ژاپۆنییەکان خۆیان لێیان بەدوور دەگرن تەمەنێکی درێژ دەژین

 

ئەو خواردنانەی ژاپۆنییەکان خۆیان لێیان بەدوور دەگرن تەمەنێکی درێژ دەژین





بە

پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD)، ژاپۆن ئەو وڵاتەیە کە زۆرترین خەڵکى بەتەمەنى لە جیهاندا هەیە. دوایین داتاکانی ساڵی ٢٠٢٠ بە تێکڕا ٨٧.٧ ساڵ بۆ ژنان و ٨١.٦ ساڵ بۆ پیاوان، بەپێی ماڵپەڕی ئەڵمانی Das Wetter.com.

 ئەو هۆکارانەی کە بەشدارن لەم کارەدا بریتین لە: خووی پاکوخاوێنی، ئاسوودەیی دەروونی و هزرى، وەرزش و بێگومان جینەکان. بەڵام هەموو ئەوانەی سەرەوە هێندەی گرنگی سیستەمى خۆراک گرنگ نین. تەمەن درێژی ژاپۆنییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دەگەڕێتەوە بۆ خۆراکی دەوڵەمەند بە ماسی و ڕووەکى دەریایی و سەوزە و پەلەوەر، ئەمەش وا دەکات ژاپۆنییەکان تەندروستتر بن.

ژاپۆنییەکان زۆر کەم گۆشتی سوور دەخۆن و زیاتر سەرنجیان لەسەر ماسی و خواردنە دەریاییەکانی دیکەیە.


 

شەش خواردنی قەدەغەکراو لە ژاپۆن نیکى نابنەوە

پسپۆڕانی خۆراکی ژاپۆنی پێشنیاری خواردنی ئەو خۆراکانەدەکەن کە تایبەتمەندی دەرمانییان هەیە و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی تەمەن. لە لایەکی ترەوە ئەو خۆراکانە هەن کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنن و تەمەن کورت دەکەن؛ بەپێچەوانەوە تەمەنیان کەمدەکەنەوە، هەر بۆیە پسپۆڕانی خۆراک لە ژاپۆن ئەو خواردنانە قەدەغەدەکەن.

 


سۆس

 سۆسیس یەکێکە لە خۆراکە خراپە گەورەکانی خۆراکی مۆدێرن. سۆسیس گۆشتێکی پرۆسێس کراو کە ڕێژەیەکی زۆر خوێی تێدایە و چەوری تێر لەخۆدەگرێت، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمک زیاد دەکات. هەروەها (نیتریت و نیتراتی) تێدایە کە پێکهاتەی کیمیایین و دەبنە هۆی هەندێک جۆری شێرپەنجە.

 


هەمبەرگەر

بەرگر بڕێکی زۆر خوێ و چەوری گۆڕاو و چەوری تێر لەخۆدەگرێت، کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ LDL لە خوێندا.

بڕی چەوری گۆڕاو کە لە سۆسیس (سۆسیس)دا هەیە ئەوەندە زۆرە کە جەستەمان ڕەنگە تا ٥٠ ڕۆژ بخایەنێت تا پرۆسێسیان بکات و ئەم جۆرە چەورییە زۆرترین پەیوەندی بە کێشەکانی دڵ و قەڵەوی و شێرپەنجە و شەکرەوە هەیە.

 


خواردنەوە گازییە شیرینکراوەکان

خواردنی خواردنەوە گازییە شەکردارەکان ڕۆژانە بە ڕێژەی یەک بۆ دوو ژەم لە ڕۆژێکدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و قەڵەوی و بەرزی پەستانی خوێن و خراپبوونی ددان و هەوکردنی گەدە و تەنانەت شێرپەنجە زیاد دەکات. هەروەها ئەو خواردنەوە گازییانەی کە شیرینکەری دەستکردیان تێدایە کاریگەرییان لەسەر تەرکیز دەبێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی شەقیقە.

 


دانەوێڵەی بەیانیان تێکەڵ بە شیر

ئەم دانەوێڵانەی کە لە ڕووی پیشەسازییەوە بەرهەم دەهێنرێن ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە و ڕیشاڵی کەمیان تێدایە و ئەم شەکرە زیادەیە دەبێتە هۆی کێشەی پەستانی خوێن و زیادبوونی کێش و زیادبوونی هەوکردن و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە. بۆیە خۆت بەدوور بگرە لە خواردنی بۆ ژەمی بەیانیان، گرنگ نییە ئامادەکردنی چەند ئاسانە و بەتام بێت، لەجیاتیدا پەنیری سپی و میوە و ماست و ئاردى شۆفان.

 


پەنیری کرێمى

 هەرچەندە بەرهەمە شیرەمەنیەکان سەرچاوەیەکی باشی کالیسیۆم و پرۆتینن، بەڵام هەموویان وەک یەک ڕێژەی سوودیان بۆ جەستەت نییە. زۆربەی جۆرەکانی پەنیری کرێمى تەنها نزیکەی پێنج گرام پرۆتین دابین دەکەن و کالۆری زۆریان تێدایە. تەنها ٢٨ گرام پەنیری کرێمى دەکرێت ٢٧ میلیگرام کۆلیسترۆڵی تێدابێت.

 


شیرینی

پێویست ناکات لە هەموو جۆرە شیرینییەک خۆت بەدوور بگرێت. بۆ نموونە شوکولاتەی تۆخ دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەری بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی. بەڵام زۆرێک لەو شیرینیانەی کە شەکر و نیشاستەی گەنمەشامی تێدایە دەتوانن خراپ بن بۆ دڵ و مێشکت، هەمیشە سەیری ماڵپەڕی.


کلتورى ژاپۆنیەکان لەسەرتاسەرى جیهاندا جێگاى رێز و سەرسوڕمانە، ئایا لەلا تۆ ئەم کلتورە لەگەڵ کلتورى کوردەواری خۆماندا یەکدەگرێتەوە، ڕاى تۆ چییە؟

ليست هناك تعليقات