-->

بابەتەکان

ئایا دەزانى سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک: بێشومارن؟

 

ئایا دەزانى سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک: بێشومارن؟



سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک زۆرن و سەرسوڕهێنەرن، جا بۆ پێست بێت، بۆ قژ یان تەندروستی، کەواتە ئەم سوودانە بەڕاستی چین؟ لێرەدا ڕێنمایی تەواو لەم بابەتەی خوارەوەدا دەخەینەڕوو.

سوودە ئەگەرییەکانی زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک چین؟ وە تایبەتمەندی و سوودەکانی ئەم زەیتە تایبەتە چین؟ لێرەدا گرنگترین زانیاری دەربارەی سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک دەخەینەڕوو:

 


لە گرنگترین و دیارترین سوودەکانی گوێزی هیندی ئۆرگانیک ئەمانەن:

 

1. سوودی جوانکاری

لێرەدا گرنگترین سوودى سەرسوڕهێنەر دەخەینەڕوو:

 

سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک بۆ قژ

زەیتی گوێزی هیندی چەندین سوودی هەیە بۆ قژ بەتایبەتی، گرنگترینیان بریتین لە:

 

  1. ڕێگریکردن لە خورانی قژو وروژانى پێستى سەر، و یارمەتیدان بۆ ئاسانکردنی شانەکردنی قژ و پاراستنی جوانێکەى لەکاتە دەرکەوتنیدا، چەورکردنى قژ بە بە زەیتى گوێزى هندى.
  2.  بەرەنگاربوونەوەی دروستبوونى کڕێش، لە کاتی گەرمکردنی کەمێک زەیتی گوێزی هیندی و لێدانی بە پێستی سەر و بەجێهێشتنی بۆ ماوەی 30 خولەک، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ تەعقیمکردنی پێستی سەر و کەمکردنەوەی کڕێش.
  3.  شێدارکردنى قووڵ بە قژ دەبەخشێت، بەو پێیەی زەیتی گوێزی هیندی تایبەتمەندە بە توانای چوونە ناو قژ و ڕێگری لە دەستدانى پڕۆتینەکانی قژ دەکات.
  4.  زیادکردنی بریقەیەکی زۆرجوان بۆ قژ، لەکاتی مەساجکردنی کۆتاییەکانى قژ بە بڕێکی زۆر کەم لە زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک.



سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک بۆ دەموچاو

زەیتی گوێزی هیندی چەندین سوودی سەرسوڕهێنەر و بەناوبانگی هەیە کاتێک بۆ پێستی دەموچاو بەکاردێت، گرنگترینیان بریتین لە:

  1. ماکیاژى دەم و چاو لادەبات، بە سادەیى سڕینى ماکیاژى دەموچاو بە پوتۆیەکى چەور بە کەمێک زەیت، ئەم زەیتە ئەوەندە بەهێزە کە ماکیاژ تێکبشکێنێت لابەرێت، هەروەها یارمەتی شێدارکردنەوەى پێست دەدات لە شوێنى ماکیاژ.
  2. شێدارکردنی پێستى بەشى خوارەوەی چاو، ئەگەر بەهەر هۆکارێک وشکبوبێتەوە.
  3. سکرابکردن و شێدارکردنی لێوەکان، بەوەی سەرەتا لێوەکان بە تێکەڵەیەک کە لە شەکری قاوەیی و هەنگوین و زەیتی گوێزی هیندی پێش خەوتن مەساج پێبکرێت پاشان شۆردنی لێوەکان، دواتر کەمێک زەیتی گوێزی هیندی بدە لە لێوەکان دوای سکرابەکە.
  4. شۆردنی دەموچاو و شێدارکردنی پێست، بە سڕینەوەی دەموچاو و مەساجکردنی بەبڕێک زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک، پاشان شۆردنی دەموچاو  بەغسولێکى ئاسایى.
  5. پاراستن لە تیشکی زیانبەخشی خۆر، بەو پێیەی زەیتی گوێزی هیندی وەک دژەخۆرێکی سروشتی کاردەکات.


سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک بۆ پێستی لەش

کاتێک باس لە پێستی لەش دەکرێت، زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک چەندین سوودی سەرسوڕهێنەر و گرنگی هەیە، گرنگترینیان بریتین لە:

  •  زەیتێکی نایابی مەساج کە یارمەتی ئارامکردنەوەی ماسولکەکانی جەستە دەدات.
  • شێدارکردنی پێستی دەستەکان، و نەهێشتنی هەر خوران و وشکبوونەوەیەک کە تێیدایە.
  • بەرەنگاربوونەوەی وشکبوونەوەی پێستی دەوروبەری نینۆکەکان و پاراستنی لە وشکبوونەوەە و خراپبوونى نینۆک.
  • جێگرەوەیەک بۆ کرێمی لێکردنەوەى مووى لەش، زەیتی گوێزی هیندی دەتوانرێت لە کاتی تاشینى مووی جەستەدا بەکاربهێنرێت، بەو پێیەی دژە بەکتریایە و خورانی پێست کەمدەکاتەوە.
  • سکرابێکی سروشتی پێستى جەستیە، یارمەتی ڕزگاربوون دەدات لە پێستی مردوو، ئەم سکرابە دەتوانرێت بە تێکەڵکردنی زەیتی گوێزی هیندی لەگەڵ شەکری قاوەیی و خوێ لەگەڵ زەیتێکی سروشتی تر دروست بکرێت.
  •  یارمەتیدان بۆ ڕزگاربوون لە نیشانانەى کە بەهۆى کشانی پێستى جەستە دروستدەبێ.

 


2. سوودی تەندروستی

زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک چەندین سوودی تەندروستی هەیە بۆ جەستە، گرنگترینیان بریتین لە:

 


چارەسەر و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی پێست

یەکێک لە سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک ئەوەیە کە یارمەتی چارەسەرکردنی کێشە جۆراوجۆرەکانی پێست دەدات بەتایبەت ئەمانەی خوارەوە: ئەکزیما، سەدەف، هەوکردنی پێست.

 


بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی سەدەف دەتوانرێت کەمێک زەیتی گوێزی هیندی بخرێتە ناو ئاوی خۆشۆردن و بۆ ماوەیەک تێیدا دابنیشێت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەکزیما دەکرێت کەمێک زەیتی گوێزی هیندی بدرێت لە شوێنەکانی خورانی پێست.

 


خێراکردنی چاکبوونەوەی برین و سووتاوی

بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک یارمەتیدەرە بۆ خێراکردنی چاکبوونەوەی برین و کەمکردنەوەی ئازار کە بەهۆی سووتانی جۆراوجۆرەوە دروست دەبێت، بەڵام باشتر وایە سەرەتا ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت پێش بەکارهێنانی زەیتەکان لەسەر سووتاوی بەگشتی.

 


چەورکەری سێکسی سروشتی

زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک و پاک و بێ پرۆسێسکراو چەورکەرێکی سێکسی سروشتییە کە زۆر بە دەگمەن کەسێک حەساسیەتی پێی هەبێت.

 بەڵام پێویستە وریا بیت کە زەیتی گوێزی هیندی لەگەڵ کۆندۆمی نێر یان مێ بەکارنەهێنیت، چونکە کاریگەری کۆندۆم کەمدەکاتەوە لە ڕێگریکردن لە دووگیانی.

 


باشترکردنی تەندروستی دەم و ددان

غەرغەرەکردن (شۆردنی دەم) بە زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک یارمەتی ڕزگاربوون لە دەم دەدات لە بەکتریا و هۆکارە جیاوازەکانی کۆبوونەوەی ڕەشى ددان ڕەشبوونەوە، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی ئەگەری هەوکردنی پووک دەدات.

 


بەرەنگاربوونەوەی گرژبوونی سەرئێشە

هەندێک لە لێکۆڵینەوە بچووکەکان لەم دواییانەدا دەستیان کردووە بە نیشاندانی ئەوەی کە یەکێک لە سوودە ئەگەرییەکانی زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک توانای بەرەنگاربوونەوەی کرژبوون و گرژبوونەکانی پەیوەست بە نەخۆشی سەرئێشەیە هەیە، بەتایبەتی لە هەندێک حاڵەتدا کە دەرمان بۆی کارناکات.

 


بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی بیرچوونەوە و زەهایمەر

بەکارهێنانی بەردەوامی زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک یارمەتی باشترکردنی تەرکیز و زانین دەدات، بەمەش یادەوەری باشتر دەکات و لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی یادەوەری دەپارێزێت، وەک نەخۆشی زەهایمەر و بیرچوونەوە.

 


سوودەکانی تری زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک

سوودە ئەگەرییەکانی زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک بریتین لە:

 

  • پاراستنی تەندروستی دڵ و سیستەمی سووڕی خوێن و کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ لە جەستەدا.
  • هاندانی دابەزاندنی کێشی زیادە و سووتاندنی چەوری لەش.
  • پاراستنی تەندروستی جگەر و گورچیلە و پەنکریاس.
  • کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە، و ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن لە سنووری ئاساییەوە.
  • پشتگیری و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش.
  • دابینکردنی وزە بۆ جەستە.


زانیاری سەرنجڕاکێش بۆ ئێوە سەبارەت بە زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک

زەیتی گوێزی هیندی ئۆرگانیک بریتییە لە زەیتی دەرهێنراو لە گوێزی هیندی، هەروەها بەرکەوتەی هیچ ماددەیەکی کیمیایی یان پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەبووە کە ڕەنگە پێکهاتەی سروشتییەکەی تێکبدات.

لە ئەگەری بوونی ئەم زەیتە لە پلەی گەرمی ئاساییدا، شەفاف و بێ ڕەنگ دەبێت، بەڵام کاتێک پلەکانی گەرما دادەبەزن بۆ خوار سنوورێکی دیاریکراو، ڕۆنەکە دەگۆڕێت بۆ بارستەیەکی ڕەقی سپی کە پێکهاتەیەکی کرێمیی هەیە.


ئایا تۆ هەرگیز ڕۆنى گوێزى هندى بەکاردێنیت بوارى جوانکارى یان تەندروستى؟ هیچ سوودێکت لێبینیوە لە هیچ یەکێک لەم بوارانەدا؟ دەتوانى ڕونێکى سروشتى بێ پرۆسیسکراوت دەستکەوێت"  دەکرێت سوود بەهاوڕێکانت بگەیەنى لەم بوارەدا.، بە بەشداریکردنت لە گفتوگۆکەدا
.

ليست هناك تعليقات