-->

بابەتەکان

سێ ڕێچکەی سمۆدی بۆ بەرزکردنەوەی تەندروستی و جوانی سروشتی!

 

سێ ڕێچکەی سمۆدی بۆ بەرزکردنەوەی تەندروستی و جوانی سروشتی!



خواردنەوەیەکی بەتام نابێت تەنها بە خۆشی و تامەکەیەوە سنووردار بکرێت، بەڵکو دەبێت پێش هەر شتێک بە سوودە تەندروستییەکانیش سنووردارکرێت. هەندێک شەربەت هەن کە بە "سمۆدی" ناسراون و بە تایبەتی کاریگەرن لە بەرگریکردن لە پیربوونی پێست و چستوچالاکى و وزە ناسراون. لێرەدا سێ ڕێچکەی سمۆدی دەخەینەڕوو.

 

   

سمۆدی بلوبێری و شیلک بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیربوونی پێست

 

هەستکردن بە باشی سەبارەت بە ڕواڵەتی دەرەکی و تەندروستی باش ئەوەیە کە هەمووان هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن. باشترین ڕێگە بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە بریتییە لە خواردنی خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ، و لەلایەکیتر وبە شێوەیەکی تر بە تام و چێژبەخش، ئەم خواردنەوەیەش بریتییە لە خواردنەوەى "سمۆدی".

 ئەم خواردنەوەیە زۆرجار لە سەوزە و میوەی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامین و کانزاکان ئامادە دەکرێت، کە لە بەرامبەردا یارمەتی باشترکردنی تەندروستی پێست دەدەن و میتابۆلیزم بەرەوپێش دەبەن و چەوری لەدەست دەدەن و ماسولکەکان دروست دەکەن.

 "سمۆتی" جۆرێکە لە شەربەتی سروشتی کە بە تێکەڵکەر(خلاط) ئامادە دەکرێت نەک بە پەستان، هەروەها جیاوازە لە شەربەتە تەقلیدییەکان بە پێکهاتەی ئەستوور و کرێمییەکەی ناسراوە، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ کە پرۆسەی هەرسکردن بەرز دەکاتەوە.

 

لێرەدا سێ ڕێچکەی سادە و کاریگەر دەخەینەڕوو:

 


  سمۆدی خۆراکییە سەوزەکان و ژەهر لابەرەکان

 ئەم سمۆدییە یان خواردنەوەیە ڕەنگی سەوزی نایابی خۆی لە سپێناخ و کەلەرم و خەیارەوە وەردەگرێت. هەروەها دەتوانرێت ئەڤۆگادۆی تێبکرێت، ئەمەش وا دەکات زیاتر کرێم بێت و لیمۆ و زەنجەفیل تامێکی تایبەتی پێدەبەخشێت. ئەم سمۆدییە زۆر گونجاوە بۆ هەر کەسێک کە دەیەوێت ژەمی ڕۆژانەی سەوزەکانی بە شێوەیەکی تەندروست بەدەست بهێنێت.

 


ئەڤۆگادۆ پڕە لە چەوری باش، کەلەرم و سپێناخ زیادکردنی ڤیتامینەکانی (سی و ئەی) زیاد دەکەن، ئاوی لیمۆ درەوشاوەیی جوان بە پێست دەبەخشێت، زەنجەفیلیش بۆ هەرسکردن و دژە هەوکردنە. بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی (ڤیم)ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە.

 


 سمۆدی توو دژی پیربوونی پێست

 ئەم سمۆدییە پڕە لە دژە ئۆکسێنەر بەهۆی تووەوە. شیلک و تووى کێوى و بلوبێری ڕەنگی جوانی خۆی بەم "سموتییە" دەبەخشێت، لەکاتێکدا ماستی یۆنانی وای لێدەکات کرێم بێت.

 

بلوبێری یەکێکە لە باشترین سەرچاوەکانی سروشت بۆ دژە ئۆکسێنەر، ئەمەش وایکردووە کە گونجاو بێت بۆ هەر کەسێک کە دەیەوێت بەرپەرچدانەوەی نیشانەکانی پیربوون دروسکات. ماستی یۆنانی پرۆتین و کالیسیۆم زیاد دەکات.

 


سمۆدی تو و چەوەندەر

 ئەم سمۆدییە پەمەییە جوانە ڕەنگەکەی لە شیلک و چەوەندەرەوە وەردەگرێت(دەتوانیت شیلک بە توو بگۆڕیت). شیری گوێزی هیندی تێدەکرێت، ئەمەش وا دەکات کرێمى دەرچێت و تامێکی خۆشی پێدەبەخشێت، لەکاتێکدا تۆوی شیا بڕێکی گونجاو پرۆتین و ڕیشاڵی بۆ دابین دەکات. بەم شێوەیە خواردنەوەیەکی دەوڵەمەند بە ڤیتامینەکانی وەک ڤیتامین سی و فۆلیک ئەسید و ڤیتامین (B6) بەدەست دەهێنیت.

 هەروەها کانزاکانی وەک ئاسن، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، هەروەها ڕیشاڵی تێدایە، کاریگەری دژە هەوکردنی هەیە و پاڵپشتی سیستەمی بەرگری لەش دەکات، ئەمەش لە بەرامبەردا لە تازەیی پێست و تەندروستی گشتیدا ڕەنگ دەداتەوە. بەپێی ئەوەی کە ماڵپەڕی ئەمریکی (تەندروستی ئافرەتان) بڵاوی کردووەتەوە.


ڕێچکەى جیاوازى سمۆدى کە هەرکەسەو بەگوێرە پێداویستیەکانى خۆى ئامادەى دەکات

  دەکرێت بە سادەترین هەرزانترین سەوزەکان ئامادەکرێت زۆرترین سوودشى هەبێتکە چاوەڕوانەکراوە.

ئایا لەم بواردەدا هیچ تاقیکردنەوەیەکت کردووە، هیچ کتێک بۆخۆت(سمۆدیکت) دروستکردەوە، یان ڕێچکەیەکى باوت تاقیکردۆتەوە؟ دەکرێت سوود بە هاوڕکانت بگەیەنیت بە بەژداریکردنت


















ليست هناك تعليقات