-->

بابەتەکان

سرکەی سێو.. چارەسەرێکی سادەی ماڵەوە بۆ نەهێشتنی ئاڵۆش و خوران!

 

سرکەی سێو.. چارەسەرێکی سادەی ماڵەوە بۆ نەهێشتنی ئاڵۆش و خوران!



خوران و ئاڵۆش یەکێکە لە بێزارکەرترین و ناڕەحەتترین شتەکان لە ژیانی ئەو کەسانەی کە ڕەنگە تووشی ببن بە تایبەت لە ناوچە هەستیارەکان کە زۆرکات لە شوێنە گشتیەکان ناتوانرێت بخورێنرێت. بەڵام ڕێگەیەکی زۆر سادە و کاریگەر هەیە بۆ کەمکردنەوەی، ئەوش بە بەکارهێنانی سرکەی سێوی “سیحراوی” کە دەوڵەمەندە بە سوودە تەندروستییەکان کاتێک بە باشترین شێوە بەکاردەهێنرێت.

 


سرکەی سێو یارمەتی کەمکردنەوەی خوران دەدات.

گومانی تێدا نییە کە تووش بوون بە خوران بۆ ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیهاندا باوە بەتایبەت ئەوانەی تووشی هەندێک نەخۆشی وەک حەساسیەت دەبن. لەگەڵ دووبارەبونەوەى خوران و ئاڵۆش، دەبێتە کێشەو بێزارکەر و ناڕاحەتى.

 


لە هەوڵێکدا بۆ ڕزگاربوون لەو خورانە یان لانیکەم کەمکردنەوەی، خەڵک پەنا بۆ خواردنی دەرمان و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی پزیشک دەبەن بەو هیوایەی دۆخەکە باشتر بێت. پێدەچێت کەمکردنەوەی خوران و چارەسەرى تەنها بە هەندێک دەرمان سنووردار نەبێت، بەڵکو بە هەندێک چارەسەری سادەی ماڵەوەش زۆر سوودبەخشن لەم بوارەدا، کەم مەسرەف و بە نزیکەی لاى هەموو کەسێکش بەردەستە لە ماڵەوە.

 


لەمبارەیەوە ماڵپەڕی "24 ڤیتا" ئاماژەی بەوەدا کە سرکەی سێو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ نەهێشتنی خوران و ئاڵۆش بەشێوەیەکی زۆر کاریگەر، بەو پێیەی بەسە بۆ ئەوەی کەمێکى بخرێتە سەر ئەو شوێنەی کە کەسەکە هەست بە خوران دەکات تا ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەست دەهێنێت.

 


  ئەو سایتە ئەڵمانییە ڕوونی کردەوە کە خوران هەمیشە بەرنجامى نەخۆشی نییە، بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەم خورانە سووک بێت یان درێژخایەن.

 


هەر لەو چوارچێوەیەدا پێگەی هەواڵی پزیشکی پراکسیس ڤیتا بڵاویکردەوە، سرکەی سێو چەندین تایبەتمەندی دژە بەکتریای بەهێزی هەیە و دەتوانێت خوران کەم بکاتەوە، هەروەها کاریگەرییەکی زۆر ئارامکەرەوەی لەسەر پێست هەیە.

لە ئەگەری ئەوەی ئەو کەسەی کە خورانی هەیە بەهەر هۆکارێک بێت نەیویستبێت لە ڕۆژێکدا چەند جارێک سرکەی سێو بخاتە سەر شوێنی خورانەکانى، ئەوە دەتوانێت بەڕێگەیەکى تر سرکەی سێو بەکاربهێنێت لەکاتی خۆشتندا، بەو پێیەی بەسە بڕێکی کەمى لێ بکرێتە ناو بانیۆکە کە ئاوى خۆشتنەکەى تێدایە، دوای پڕکردنەوەی لە ئاوی گەرم، دواتر کەسی تووشبوو بە خورانەکە لەناو بانیۆیەکدا دادەنیشێت بۆ ماوەی نێوان ١٥ بۆ ٢٠ خولەک.

 


 

ماڵپەڕی "24 ڤیتا" پێی وایە سرکەی سێو یەکێکە لەو چارەسەرە میللى یان ماڵیانەی کە لەچەند ڕووەوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەو پێیەی پاڵپشتی پرۆسەی میتابۆلیزم دەکات و بەرهەمهێنانی ترشی گەدە بەرز دەکاتەوە و ئەوانی تریش. هەروەها چەندین ڤیتامین وەک((B2 و (B6) و فۆلیک ئەسید و کانزاکانى پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسن و سۆدیۆم و چەندانی تری تێدایە. هەروەها هۆکارێکى یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێشی.


هەندێک زیانى لاوەکى

لە لایەکی ترەوە هەندێک کاریگەری لاوەکی هەیە لە بەکارهێنانی سرکەی سێو بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە لە هەوڵی دابەزاندنی کێشدا دەیخۆن.

بەپێی گۆڤاری "فۆکس"ی ئەڵمانی، زۆر خواردنەوەی سرکەی سێو کاریگەری لەسەر گەدە دەبێت و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی هەوکردن و برینی گەدە، هەروەها ترشەڵۆکی بەرزی دەبێتە هۆى زیان بۆ ددانەکان و کاریگەری و لاوازکردنی ددانەکانى هەیە.

ڕایتۆ لەم بارەیەوە چییە؟ ئایا دەکرێت پشت بە سرکە ببەستین بۆ هەندێک لەو کێشانە؟ هیوادارین ڕایخۆتمان پێبڵێیت

ليست هناك تعليقات