٨ پێکهاتەی سەرەکی جوانکاری لە ڕۆتینی ڕۆژانەی چاودێری پێستتدا بۆ پێستێکی بێ کەموکوڕی
٨ پێکهاتەی سەرەکی
جوانکاری لە ڕۆتینی ڕۆژانەی چاودێری پێستتدا بۆ پێستێکی بێ کەموکوڕی
هەر پێستێک بەپێی سروشتی خۆی پێداویستییەکانی خۆی هەیە، تەنانەت ئەگەر تووشی کێشەی وەک هەوکردن، زیپکە، زیانەکانی خۆر، چرچ و لۆچی و هتد بێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پێویستە هەموو خانمێک پێویستییەکانی پێستی خۆی بزانێت، بۆ ئەوەی بەرهەمە گونجاوەکانی بۆ هەڵبژێرێت لە ڕۆتینی جوانکاریی ڕۆژانەی یان خولیی خۆیدا.
سەرەڕای
ئەم ناوازەیە لە سروشت و پێداویستییەکانی پێستی هەموو ئافرەتێکدا، توخمگەلێک هەن کە
پێویستیەکی پێویستن بۆ نزیکەی هەموو پێستێک، بەتایبەتی بۆ پاراستنی تازەیی و درەوشانەوەی
لەگەڵ تەمەندا، هەروەها بۆ دوورکەوتنەوە لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون لەسەری.
ترشی هیالۆرۆنیک
بۆ
شێدارکردنەوەی قووڵ و پێدانی دیمەنێکی چەور بە پێستت، بۆ تایبەتمەندییە ناوازەکەی کە
ئاو زیاتر لە هەزار هێندەی کێشی خۆی دەهێڵێتەوە. دەتوانیت لە ڕۆتینی ڕۆژانەتدا لە ڕێگەی
سیرۆم یان شێدارکەرەوەی پێستەوە وەریبگریت.
ڤیتامین سی
دژە
ئۆکسێنەرێکی کاریگەری زۆر بەهێزە. درەوشانەوەی پێست و تۆنی پێست بە شێوەیەکی سروشتی
بەرز دەکاتەوە و بەرهەمهێنانی کۆلاجینی سروشتی بەرز دەکاتەوە. لە چەندین گیراوەى سیرۆمی
بەیانیان و ئێواران و کرێمی شێدارکەرەوە هەیە کە تێیدایە.
ڕێتینۆڵ
لە
ڤیتامین A وەرگیراوە،
زۆر کاریگەرە لە دەرخستن و باشترکردنی پێکهاتە و تۆنی پێست چونکە هاندەری بەرهەمهێنانی
کۆلاجین و کەمکردنەوەی هێڵە وردەکان و چرچ و لۆچی پێستە، هەروەها لاستیکی پێست باشتر
دەکات. دکتۆر کاپوور ئامۆژگاریت دەکات. پێویستە بیخەیتە ناو ڕۆتینی ئێوارانتەوە بۆ
ئەوەی زۆرترین سوودی لێ وەربگریت.
نیاسینامید
هەروەها
بە ڤیتامین B3 ناسراوە، چەندین
سوودی هەیە بۆ پێستت، لەوانە ڕێکخستنی دەردانی زەیتی سروشتی و بچووککردنەوەی کونیلەکان
و باشترکردنی پێکهاتە. هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دەرکەوتنى ڕەنگکردن
و خاڵ و گۆڕینی ڕەنگەکانی دەدات.
ڕۆنی
مەساج یا Rosehip
لە
گوڵ و خونچەى گوڵە کێویەکان دەرهێنراوە و دەوڵەمەندە
بە ترشە چەورییە گرنگەکان و دژە ئۆکسان و ڤیتامینەکان بەڕێژەى بەرزتێدایەو، خۆراک دەدات
بە پێستت و تازەیی و زیندوویی پێدەبەخشێت، بەتایبەتی بەهۆی پێکهاتە سووکەکەیەوە کە
خێرا هەڵدەمژێت.
ترشی گلایکۆلیک
لەنێو
ئەو ترشە ئەلفا هایدرۆکسیانەیە کە پێست دەکشێنێتەوە و لە خانە مردووەکان ڕزگاری دەکات
و زیندوویی و درەوشاوەیی سروشتی دەگەڕێنێتەوە و کاریگەرییەکانی ڕەنگکردن و هێڵە وردەکان
کەمدەکاتەوە.
دەرهاویشتەی(دەرهێنراوى) دار چای
تایبەتمەندی
دژە ئۆکسانی سەرسوڕهێنەری هەیە، پێست لە گۆڕانکارییەکانی ژینگە دەپارێزێت. سودی دژە
هەوکردن و هێورکەرەوەی هەیە بۆ پێست، سووربوونەوە کەمدەکاتەوە، گەنجی و زیندوویی پێدەبەخشێت.
پێپتایدەکان
زنجیرەیەکی
بچووکی ترشە ئەمینیەکانن کە کارکردنی کۆلاجینی سروشتی لە پێستتدا بەهێز دەکەن، لاستیکی
و ڕەقبوونی پێست باشتر دەکەن. ئەمەش کاریگەری چرچی و هێڵە وردەکان کەمدەکاتەوە و ڕەنگێکی
گەنجتر و درەوشاوەترت پێدەبەخشێت.
دڵنیابە
ئەم توخمانە لە ڕۆتینی جوانکاریتدا جێگیر بکەیت، هەروەها جوانی و تازەیی و درەوشانەوەی
سروشتی پێستت بپارێزە.
ئەمە ڕاى یەکێک لە ناودارترین دکتۆرەکانى بوارى پێستە، لە جیهاندا، ئایا تۆ هیچ لەم گیراوانەت بەکارهێناوە؟ هیچ سوودێکت لێبینیون؟ هیوادارین ڕایخۆتمان پێبڵێت.
ليست هناك تعليقات