-->

بابەتەکان

چارەسەری سادەی ماڵەوە بۆ پێوەدانی مێشوولە

 

چارەسەری سادەی ماڵەوە بۆ پێوەدانی مێشوولە



پێوەدانی یان گەزتنى مێشوولە بۆ هەمووان بێزارکەر دەبێت، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا. بەڵام پسپۆڕان هەندێک ڕێگە دەخەنە ڕوو کە دەتوانرێت ئەم گەزتنە بە ئامرازی سادە و خێرا لە ماڵەوە چارەسەر بکرێن.



گازی مێشوولە

زۆر کەس گلەیی لە پێوەدانی مێشوولە لە وەرزی هاویندا دەکەن، بەو پێیەی بۆ هەندێک ئازاری هەیە و بۆ هەندێکی تر بێزارکەر دەبێت چونکە دەبێتە هۆی خوران و ئاوسانی جەستە. بەڵام بۆچی مێشوولە گاز دەگرێت؟

بەگوێرەی ماڵپەڕی سپۆت ئۆن، بۆنی ئارەقە و گەرمی لەش سەرنجی مێشوولە ڕادەکێشێت. ماڵپەڕی "Healthline" باس لەوە دەکات کە مێشوولە خوێن دەمژێت کاتێک گاز لە کەسێک دەگرێت، لەکاتێکدا بەشێک لە لیکی دەچێتە ناو جەستەی ئەم کەسە. لیکی مێشوولە پرۆتینێکی تێدایە، کە سیستەمی بەرگری لەش وەک تەنێکی نامۆ دەیبینێت، ئەمەش وای لێدەکات بەرەنگاریی بکات لەڕێگەی دەردانی هیستامینەوە، کە دەبێتە هۆی خوران و هەوکردن یان ئاوسانی ئەو شوێنەی کە تووشی نەخۆشییەکە بووە، وەک ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە.

لەم ڕاپۆرتەدا پێنج چارەسەری ئاسانمان کۆکردۆتەوە کە لە زۆربەی ماڵەکاندا بۆ چارەسەری گەستنى مێشوولە بەردەستە.



ساردکردنەوە و گەرمکردنەوە

بەپێی ماڵپەڕی کلینیکی مایۆ، زۆربەی پێوەدانی مێشوولە دوای چەند ڕۆژێک چارەسەر دەبێت. بەڵام خوران هەستێکی ناخۆشە، بەتایبەتی ئەگەر کەسێک زیاتر لە یەک پێوەدانی هەبووبێت. بۆیە سایتەکە ئامۆژگاری ئەوە دەکات کە شوێنی تووشبووەکە سارد بکرێتەوە بە دانانی سەهۆڵ ین شتێکى سارد لەسەر شوێنی گەسنەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک، ئەمەش ئاوسانی و خورانی کەم دەکاتەوە، بەپێی ماڵپەڕی "Spot On". هەروەها سپۆت ئۆن پێشنیاری گەرمکردنی شوێنی تووشبوو دەکات وەک گیراوەیەکی بەدیل، بە دانانی کەوچکێک لەناو کوپێک ئاوی گەرمدا، پاشان فشاردان لەسەر کەوچکە گەرمەکە لەسەر شوێنی گەسنەکە بۆ چەند چرکەیەک.



پیاز و سیر

سپۆت ئۆن پێشنیاری بەکارهێنانی پیاز دەکات بۆ چارەسەرکردنی پێوەدانی مێشوولە، بەهۆی تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە کەڕ و دژە بەکتریا. دەتوانرێت بە بڕینی پارچەیەک پیاز و فشارخستنە سەر شوێنی تووشبوو بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەکاربهێنرێت، پاشان بە ئاو بیشۆرێت. سەبارەت بە سیر، لەلایەن ماڵپەڕی "Healthline"ەوە پێشنیار دەکرێت بە وردکردنی و شلکردنەوەی بە زەیتی گوێز یان شێدارکەرەوەی "کرێم"، پاشان دانانی لەسەر شوێنی گەستنەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک.




سرکە

سرکەی سێو یەکێکە لەو چارەسەرە سروشتیانەی کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت، لەلایەن کۆمپانیای Healthline پێشنیاردەکرێت بۆ چارەسەری گەستنى مێشوولە، بە دانانی کەمێک سرکە لەسەر پارچە پەتۆیەک و پاشان سڕینەوەی شوێنى گەستنەکەی مێشوولەکە. هەروەها دەتوانرێت سرکە لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکرێت، دواتر دەتوانرێت پارچەیەک لە قوماش وەکو پێچەر بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی لەسەر شوێنە تووشبووەکان دابنرێت، بەپێی ماڵپەڕی “Spot On”.



لیمۆ و مەعجونی ددان

ماڵپەڕی "Spot On" باس لەوە دەکات کە مەعجونی ددان ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە هێورکردنەوەی خوران و هەوکردن کە لە ئەنجامی گەستنەکە دروست دەبێت، چونکە زەیتی "مەنسۆڵ"ی تێدایە، بەکارهێنانیشی بە دانانی کەمێک هەویرە لە شوێنی خورانەکە، پاشان چاوەڕێی وشکبوونەوەیە تا وشک دەبێتەوە بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، سەبارەت بە سایتی "خۆراک" کەناڵی NDTV پێشنیاری پارچە لیمۆ دەکات بۆ هێورکردنەوەی ئاوسانی و خوران، هەروەها دەتوانرێت هەویرێک لە ئاوی لیمۆ و ڕیحانە وردکراو یان نەعنای وردکراو دروست بکرێت و بخرێتە سەر شوێنی گەستنەکە.

هەنگوین و ئالۆڤێرا

هەنگوین تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە بەکتریا هەیە، بەگوێرەی مێدیکاڵی نیوز تودەی دەتوانرێت بۆ ماوەیەک لەسەر شوێنی گەستنەکە دابنرێت تاوەکو ئاوسانەکە کەم دەبێتەوە. سەبارەت بە ماڵپەڕی "Insider"، باشتر وایە "ئالۆڤێرا" یان ئەو بەرهەمانەی کە ئالۆڤێرایان تێیدایە بەکاربهێنرێت، بەهۆی تایبەتمەندی ئارامکەرەوە و شێدارکەرەوەکەی کە چارەسەر بۆ خوران و سوربونەوە.

ليست هناك تعليقات