-->

بابەتەکان

نهێنى خانمى سەنگین و سەرنجڕاکێش: تا جوانتر و سەرنجڕاکێشتر و ڕەنگینتر دەرکەویت، ئاگادارى ئەم خاڵانەبە

 نهێنى خانمى سەنگین و سەرنجڕاکێش:
تا جوانتر و سەرنجڕاکێشتر و ڕەنگینتر دەرکەویت، ئاگادارى ئەم خاڵانەبە

 




سەرنجڕاکێشی و ڕەنگینیی لەو شتانەن کە هەموو خانمێک بەدوای بەدەستهێنانیدا دەگەڕێت؛ چونکە ڕێگایەکە بۆ ئەوەی سەرسامی هەمووان بەدەست بهێنێت، تا زیاتر سەرنجڕاکێش و ڕەسەن دەرکەویت، دەبێت چەند هەنگاوێک پەیڕەو بکەیت، بەتایبەتی کە سەرنجڕاکێشی پەیوەندی تەنها بە ڕواڵەتی دەرەکییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە کەسایەتی و ستایلەوە هەیە کە مێینە چێژ وەردەگرێت، بۆیە دەبێت گرنگی بە جوانی دەرەکی و ناوەوە بدرێت پێکەوە، و زۆرن ئەو ڕەفتار و شێوازانەی کە دەتوانرێت پەیڕەو بکرێن بۆ ئەوەی مێینە سەرنجڕاکێش و ڕەسەن دەربکەوێت، دەبێت زۆر شت لەبەرچاو بگرێت؛

 

پاکوخاوێنی کەسی

پاراستنی پاکوخاوێنی کەسی جەستە بە بۆنێکی تازە دەهێڵیتەوە بە خۆشتنى بەردەوام و شۆردنی قژ جگە لە شوشتنی ددانەکان و بەکارهێنانی بۆنخۆشکەر، چونکە پاکوخاوێنی کەسی یەکێکە لەو شتانەی کە دەبێت گرنگی پێبدرێت بۆ ئەوەی کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێش و ڕەسەنت هەبێت.


پارێزگاری لە ڕێکخستن بکە

مێینەیەک کە دەیەوێت سەرنجڕاکێش و ڕەنگین بێت، دەبێت بەردەوام قژی شانە بکات و نینۆکەکانی ببڕێت. بۆ پاراستنی ڕوخسارێکی ڕێکوپێک و ڕەسەن.


ماکیاژێکی سووک(تەنک)

دانانی ماکیاژێکی سووک نەرمی و سەرنجڕاکێشی بە مێینە دەبەخشێت، بەکارهێنانی کۆنسێلەر و ئەساس و پاودەر بۆ یەکخستنی ڕەنگی پێست، بەکارهێنانی ڕەنگی بێلایەن لە باقی ماکیاژەکەدا، کەمێک ئایلاینەر و ماسکارا، هەروەها خانمانی ڕەسەن دەتوانن ماکیاژێکی بوێرانەتر لە بۆنەکانی وەک بەکارهێنانی سووراوی سووری گەشاوە.


شێوازی قژ

هەڵبژاردنی شێوازی قژی ڕاست، زیاتر ڕەنگینتر دەردەکەوێت و سەرەڕای ئەوەش ژن دەبێت شێوازێکی قژ هەڵبژێرێت کە لەگەڵ سیماکانی دەموچاو و جلەکانیدا بگونجێت.

 


بۆیاخی نینۆک

بۆیەی نینۆک بە ڕەنگی سووک وەکو بۆیەی نینۆکی پەمەیی فێنک یان فەرەنسی ڕەنگین دەردەکەوێت و سەرەڕای ئەوەش خانمان ئازادن لە هەڵبژاردنی ئەو ڕەنگانەی کە حەزیان لێیە بۆ ئەوەی نینۆکەکانیان جوان دەربکەون.

 

بۆنی گونجاو

هەڵبژاردنی بۆنی گونجاو ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە جێهێشتنی کاریگەرییەکی باش لەسەر ئەو کەسانەی کە ژن چاوی پێی دەکەوێت، هەروەها پێشنیار دەکرێت بۆنێک هەڵبژێردرێت کە بۆنی گوڵەباخ یان یاسمینیان تێدایە.

 


بە باشی بوەستە

باڵای ڕاست وا دەکات ژنەکە تەنک دەربکەوێت و جەستەی باریکتر بێت، بۆیە دەبێت گرنگی بە وەستانێکی دروستبدرێت، وەستانی دروستیش متمانە بەخۆبوون بە ژنەکە دەبەخشێت و کاریگەری ئەوە بە کەسانی دیکە دەبەخشێت.

 

جل و بەرگی گونجاو

جل و بەرگی گونجاو ڕەنگینیی خانمان زیاد دەکات، هەروەها چەند ئامۆژگاریەک هەیە بۆ پاراستنی ڕەنگینیی بە لەبەرکردنی جل و بەرگی گونجاو و لە نێو ئەم ئامۆژگارییانەشدا ئەمانەن:

 

  1. لەبەرکردنی جلوبەرگی پاک و نەپۆشینی جلوبەرگی ئاسایی بە بەردەوامى؛ چونکە جلوبەرگی کلاسیک زیاتر ڕەنگین دەردەکەون.
  2. جلوبەرگی قەبارەی گونجاو لەبەربکە، واتە نە زۆر پان و نەزۆر توند(تەسک) نەبیت.
  3. ئەو جلانە هەڵبژێرە کە لە قوماشی کوالێتی بەرز دروستکراون.
  4. هەڵبژاردنی جلوبەرگ بە ڕەنگی دژبەیەک، وەک هەماهەنگی ڕەنگی زۆر سووک لەگەڵ ڕەنگی تۆخ وەک سوور لەگەڵ سپی و ڕەش، یان هەماهەنگی شین لەگەڵ زێڕ یان پەمەیی لەگەڵ سپی، یان سپی و ڕەش، ئەمە جگە لە ڕەنگی بێلایەن کە زۆر جوان دەردەکەون وەک خۆڵەمێشی(رساسى) ، بێجى، دەریایی، سەوزکى زمردى و پەمەیی و ڕەنگی بێلایەنی تر.
  5. هێشتنەوەی شێوەی جلوبەرگ بە سادەیی، بە دوورکەوتنەوە لە پۆشینی چەند پارچەیە کە چەند چینێکى زۆردروستکەن، یان تێکەڵکردنی جلوبەرگی نەخشێنراو یان نەخش چاپکراو بەیەکەوە.
  6. ئیکسسواراتەکان زیاد لە پێویست بەکارمەهێنە، بە گونجاوترین شێوە لەگەڵ جلوبەرگ و سیماکانی دەموچاودا هەڵیبژێرە.
  7. لەکاتی هەڵبژاردنی جلوبەرگدا گرنگی بە بۆنە و ئەو شوێنەبدە کە بۆیدەچى، گونجاونیە ئاهەنگێکى ئێوارە لەبەر بکەیت بۆ چوونە بازاڕکردن.
  8. هەمیشە هەیبەتى خۆت بپارێزە، بە دوورکەوتنەوە لە جلوبەرگی ئاشکرا(زۆر ڕووت) یان تەسک.


پاراستنی تەندروستی

ژن دەبێت گرنگی بە خۆی و تەندروستی خۆیبدات بە پاراستنی کێشی جەستەی گونجاو و خواردنی خۆراکی تەندروست و خەوی گونجاو و وەرزشکردن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی چالاکیی و وزە و پاراستنی توانا دەروونییەکان و زیادکردنی متمانە بەخۆبوون.

 


بایه‌خدان به‌ پێست

چاودێری پێست، جوانی و سەرنجڕاکێشی خانمان دەپارێزێت. چونکە کەموکورتى و پەڵە، ڕوخسارەکە دەشێوێنێت بە تایبەت لەسەر پێستی دەموچاو، هەروەها دەتوانرێت گرنگی بە پێستبدرێت بە شۆردنی دەموچاو بە بەردەوامی و بەکارهێنانی شێدارکەرەوە، ئەمە جگەلەوەی بەکارهێنانی دژەخۆر پێست لە چرچ و لۆچی و زیانەکانی خۆر دەپارێزێت.

 

خۆ خۆشویستن

متمانە بەخۆبوون، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەخۆشەویستی خوددا، بەو پێیەی ئافرەت ڕەنگە جوان بێت، بەڵام ناسەرنجڕاکێش بێت. ئەگەر متمانەی بەخۆی نەبێت، ئەمە جگە لەوەی هەوڵبدە بۆ جیاکاری و خۆت بەدووربگرە لە لاسایی نەکردنەوەی ئەوانی تر و میتۆدەکانیان، هەروەها پێناسەکردنی بنەما ئەخلاقییەکان، ژنێک کە خاوەن بیروباوەڕی خۆى بێت لە بنەماکانیدا زۆر سەرنجڕاکێشە و توانای جیاوازی بکات لە نێوان ئەوەی خۆشی دەوێت. ئەوەی تۆ ڕقت لێیەتی.

 


میهرەبان بە لەگەڵ ئەوانی تر

ژنانی سەرنجڕاکێش دۆستانەن لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی تردا، ئەمەش بە هاوبەشیکردن لەگەڵ کەسانی دیکە لە شتە چێژبەخشەکانی وەک چوونە دەرەوە بۆ خواردن خۆدوورخستەنەوە لە لوتبەرزى جیاکارى، جگە لەوەش دەتوانن بە زانینی بابەت جیاوازەکان بە ئەدەبەوە درێژە بە گفتوگۆکەبدەن، یەکێک لە گرنگترین شتەکان کە ژن سەرنجڕاکێش دەکات ئەوەیە کە ڕووخۆشیە، بۆیە ژنان ناتوانن سەرنجڕاکێش بێت، هەرچەندە جوانش بێت، و ڕەفتارێکی نەشیاو بکات، یان هەستێکى وا لاى بەرامبەرەکەى درووستنەکات کە ئەو لەوانى تر باشتر و جیاوازترە.

 


ڕەفتاری سەرنجڕاکێش و شیکى خانمان

چەندین ڕەفتار هەیە کە ژنانی ڕەسەن(شیک) و کلاسیک پەیڕەوی دەکەن کە سەرنجڕاکێشی خۆیان وەک خانمێک زیاد دەکەن:

 

  • بە زمانێکی ڕێزدار قسەبکە، وەک چۆن ژنانی ڕەسەن و جوان و پلەبەرز قسەی قێزەون ناڵێن.
  • بە نەرمی و بە ئەدەبەوە قسەبکە، بە خێرایی قسە مەکە؛ چونکە ئەوە سەرنجی خەڵک بۆ جوانی خانمەکە ڕادەکێشێت، بە پێچەوانەی ئەو دەنگى زۆر بەرز بە تاکڕەوى و توڕە دادەنرێت.
  • زیندوویی و ئەرێنی و چالاکیی.
  • چاوپۆشی لە کەموکوڕیەکان بکە، هەمیشە بیر لە لایەنە ئەرێنی و جوانەکان بکەرەوە، بەتایبەتى هى بەرامبەرەکەت.
  • ڕازیکردنی هەموو خەڵک ئامانجێکە کە ناتوانرێت بەدی بهێنرێت؛ بۆیە دەبێت واز لە هەوڵدان بۆ ڕازیکردنى هەمووان بهێنیت. هەرخۆى ڕازیکردنى هەمووان کێشیە وەک کەسێکى بێباردەردەکەویت.
  • هەمیشە ئاگادارى کاتبە، کاتت پاشەکەوت بکە، دوا مەکە لە کاتى ژوانەکان یان بۆنەکان.
  • دوورکەوتنەوە لە درۆ، هەمیشە ڕاستگۆیی لە هەموو بارودۆخێکدا.
  • دوور بکەوەرەوە لە قسە و قسەڵۆک و قسەى پاشەملە و بوخات.
  • سەیری چاوی ئەو کەسە بکە کە قسە دەکات یا لەگەڵى دەکەى.
  • کاتێک بەسەرکەسێکدا هەڵدەدەى، ڕاستگۆ و پاکبە.
  • هەستی گاڵتەوگەپ و نوکتەت هەبێت.
  • هەرگیز ڕێگە مەدە خەڵک قسەی خراپ لەسەر کەسانی تر بکات لە گەڵتا.
  • بە ئەدەب و ڕەووشت بەرز(فەزیلەتدار)بە.
  • گرنگترین خوڕەوشت بەردەوامبوونە لە فێربوون، زیادکردنی زانست و کولتوور، و فێربوونی کارامەیی نوێ، بۆ ئەمەش خوێندنەوەى کتێب زۆر گرنگە.
  • بیرکردنەوە لە شتە ئەرێنییەکان پێش خەوتن؛ بۆ ئەوەی بە هەستکردن بە ئەرێنی لە خەو هەڵسێت.
  • ئەنجامدانی وەرزش و چالاکییە جۆراوجۆرەکان بۆ پاراستنی لەشجوانی.
  • دوور بکەوەرەوە لە ململانێ و ناکۆکی و بە ئارامی بژی.
  • هەمیشە بەردەوام بە لە زەردەخەنە.
  • نهێنی خانمان سەرنجڕاکێش هەمیشە مەنگە، زیاتر گوێدەگرن لەوەى قسەبکەن، بۆیە ئامۆژگاری دەکرێت کەمتر قسەبکەن.
  • یارمەتیدانی کەسانی تر، کاتێک پێویستیان بە یارمەتی هەیە.

ليست هناك تعليقات