-->

بابەتەکان

خۆشبەختی بڕیارێکە خۆت دەیدەیت.. چۆن مێشکت ڕادەهێنیت بۆ ئەوەی بگەیتە بەختەوەری لە ژیاندا؟

 

دڵخۆشى بڕیارێکە خۆت دەیدەیت.. چۆن مێشکت ڕادەهێنیت بۆ ئەوەی بگەیتە بەختەوەری لە ژیاندا؟



بیرکردنەوەیەکی ئەرێنی بزوێنەری سەرەکییە لە یارمەتیدانی گەیشتن بە ئامانجەکان و پاڵنەرێکە بۆ هەستکردن بە دڵخۆشی و گەشبینی، زۆر کەس هەوڵی بەردەوام و هەمیشەیی دەدەن بۆ باشترکردنی ژیانیان، زیاتر هەست بە متمانە بەخۆبوون و دڵخۆشی و ڕازیبوون و گەشبینی و بەرهەمدارترکردن لە ژیاندا، عەقڵیەتی ئەرێنی بزوێنەری سەرەکییە لە یارمەتیدان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان.

تەرکیزکردنی بەردەوام لەسەر بیرکردنەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی، و گەڕان بەدوای لایەنە گەشاوەکانی ژیان و بارودۆخەکاندا؛ یارمەتیدەرە بۆ پێکهێنانی چوارچێوەیەکی عەقڵ کە تیشک دەخاتە سەر چارەسەر و دەرفەتەکان نەک کێشە و ئاستەنگەکان، بێگومان ئەمەش بە مانای دوورکەوتنەوە و پشتگوێخستنی کێشەکان نییە، بەڵکو زیاتر لەسەر ئەوەیە کە چۆن باشتر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت بۆ ئەوەی بەسەریاندا تێپەڕین و ژیانێکی خۆش دروست بکەن.

ماڵپەڕی "betterhelp.com" کۆمەڵێک شێواز و ستراتیژی پێشکەش دەکات بۆ وازهێنان لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان، و شێوازەکانی پەیوەستبوون بە بیرکردنەوەی ئەرێنی لە ڕێگەی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:



"خۆشبەختی لە توانای بینینی جوانیدایە تەنانەت لە بچووکترین شتەکانیشدا و لە توانای ڕۆشنکردنەوەی جیهانی دەورووبەرتدا بە ئەرێنی خۆت." -ئۆلیڤیا کولپۆ

 

پەرەپێدان و هاندانی خەیاڵ:

خەیاڵ توانایەکی سەرسوڕهێنەر و بەهێزی هەیە بۆ پەرەپێدانی چالاکیی داهێنەرانەی تاکەکان، وەک نووسینی ناوازە، وێنەکێشان، یاریکردن، پەیکەرسازی و نەخشاندن لەسەر دیوارەکان بە مەبەستی هاندانی داهێنان و ئازادکردنی هەستە شاراوە و متبۆکانى(پۆتانسێلەکانی) ناو دەروونی مرۆڤ، وەک تەرکیزکردن لەسەر بابەتەکە و هەوڵدان بۆ گەشەکردن لە ڕێگەیەوە، هەستکردن بە ئاسوودەیی و ئارامی دەروونی و ناوەوە بەرز دەکاتەوە جگە لە تەرکیز. لەسەر لایەنە ئەرێنییەکانی ژیان بۆ هەستکردن بە خۆشی.

لەم بابەتەدا سوپرایز هەیە کە مێشکت دەوڵەمەند دەکات، هانتان دەدەین بخوێننەوە: بیرۆکەی ناوازە بۆ ئەوەی هاوڕێکەم سەرسام بکەم و دڵخۆشتری بکەم


لەگەڵ ئەوەى هەژارترین گەلانى جیهانن، کەچى لەهەموو ڕاپرسیەکاندا، دڵخۆشترین گەلەکانى جیهانن

بەرزکردنەوەی متمانە بەخۆبوون و هەستکردن بە گرنگی:

 متمانە بەخۆبوون هەستکردن بە خۆشی و چێژ لە تاکەکاندا دروست دەکات.

گفتوگۆکردن لەگەڵ دەرووندا بە وشەی ئەرێنی و وشەی پاڵنەر، دەبێتە هۆی بەهێزبوونی عەقڵیەتی ئەرێنی، قسەکردن لەگەڵ عەقڵی نائاگایی بە وشەی تایبەت و دووبارەکردنەوەیان لە ڕۆژێکدا چەند جارێک متمانە بەخۆبوون بەرزدەکاتەوە و هەستێکی خۆشی تێدا دروست دەکات، ئەمە جگەلەوەی، کە عەقڵی نائاگایی پابەندبوون دوای ماوەیەک بە جێبەجێکردنی ئەو بیرۆکە و بیروباوەڕانەی کە دووبارە دەکرێنەوە بۆی، بەبێ ئەوەی هەستێک لەلایەن ئەوەوە هەبێت.



خووی تەندروست دووبارە بکەرەوە:

پابەندبوونی تاکەکان بە پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست و خەوی گونجاو و وەرزشی بەردەوام، وا لە تاکەکان دەکات هەست بە دڵخۆشی و گەشبینی بکەن، خووە تەندروستەکان هۆکاری سەرەکین بۆ تەندروستی جەستەیی و دەروونی باش و بەهێز. بۆیە لێکۆڵینەوەکان هەمیشە هانی مرۆڤ دەدەن لەڕێگەی خووی تەندروستەوە لە درێژخایەندا تەرکیز بکات و ئاگاداری خۆی و جەستەی بێت، کە بە ئاسانی دەتوانێت بیرکردنەوەی ئەرێنی و تێڕوانینێکی گەشبینانە بۆ ژیان پەرە پێبدات.



دوور بکەوەرەوە لە کاریگەرییە نەرێنییەکان:

کاریگەرییە نەرێنییەکان توانایەکی زۆر گەورەیان هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی نەرێنی و خراپ کاریگەری لەسەر دەروونی مرۆڤ بکەن، ئەو ڕووداوانەی هەواڵ کە تیشک دەخەنە سەر شتە خراپەکان یان ئەو کەسانەی کە بەردەوام گلەییدەکەن لە ژیانتدا، کاریگەرییەکی گەورە و ڕاستەوخۆیان لەسەر عەقڵیەتی مرۆڤ و شێوازی بیرکردنەوەی مرۆڤ هەیە سەبارەت بە ڕووداوەکانی دەوروبەری.

بۆیە لێکۆڵینەوەکان بە پێویستیدەزانن کەمکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی خاوەن کاریگەری نەرێنی و ڕشبینەکان و دوورکەوتنەوە لە ناوەندەکانی وزەی ڕەشبینانەدەکەن، جگە لە گرنگیدان بە سەرچاوە ئەرێنییەکانی زانیاری و هەواڵ و ڕووداوەکان، وەک چیرۆکی ئیلهامبەخش، بەمەبەستی پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ئەرێنی، لێرشدا زیاتر گرنگى بە خوێندنەوەبدە، بەتایبەتى دەتوانیت کاتێکى باش بە ڕۆمانە دڵخۆشکەرەکان بەسەربەریت، کە زۆر سوودمەندە بۆ دەروون، تەنانەت لە زۆرشوێنى جیهاندا، چارەسازکارەکانى دەروونى بۆ نەخۆشەکانى خەموکى و دووڵى بەکاریدەهێنن.



پێکەنین

 پێکەنین هەمیشە باشترین و کاریگەرترین دەرمانە بۆ بەختەوەری، ئەو کەسانەی مەیلیان بۆ گاڵتەجاڕ و زەردەخەنە هەیە؛ کەمتر تووشی سترێس و خەمۆکیدەبن و تێڕوانینێکی گەشبینانە و عەقڵی تەندروستیان هەیە، جگە لەوەی گرنگە هەمیشە خۆت دەورە بدەیت بە کەسانی پشتیوان کە سەرنجیان لەسەر گەیشتن بە ئامانجەکانە، و ئاگاداری هاوڕێیەتی ژەهراویبن بۆ دوورکەوتنەوە لە سەرچاوەکانی دڵەڕاوکێ، ترس و پەشیمانی و ڕەشبینى.

لە کۆتایدا بیرکەرەوە چەند کەست توشبوو لە ژیاندا، لە ناوخۆشتریبن باردۆخەکانى ژیانیدا گەشبین بووە، هەمیشە دەمبە خەندە، ئەو سەرچاوەى درووستکردنى خەندەو پێکەنین بوو، بۆیە بێشکبە ئەوە خۆتى دەتوانیت ژیانت لە ڕشبینیەوە بگۆڕیت بۆ ڕووناکى خۆشبەختى، خۆ ئەوانیش لە کۆتایدا وەک تۆ مرۆڤن و خاوەنى یەک مێشک بۆ دەتوانن نەهێڵن باردۆخە خرابکان بەرەو تاریکیو رشبینیان بەرێت.

ليست هناك تعليقات