-->

بابەتەکان

گرنگی خوێندنەوە و سوودەکانی، ڕێنێسانسی کۆمەڵگاکان

 

گرنگی خوێندنەوە و سوودەکانی، ڕێنێسانسی کۆمەڵگاکان



چی دەخوێنینەوە.

زۆرجار خۆمان دەبینینەوە کە لە بەردەم کتێبخانەیەک لە کتێب سەرلێشێواوین لە هەڵبژاردنى ئەو کتێبانە دەبێت بیخوێنینەوە یان ئەو جۆرە کتێبانەی کە پێمان باشە بیخوێنینەوە، لێرەدا باس لەوە دەکەین کە کتێب بەسەر سێ جۆری سەرەکیدا دابەشکراوە: (کتێبی چیرۆک و ڕۆمان، کتێبی منداڵان، کتێبی زانین یان زانستى). بەڵام ئەوەى ئەزمون و زانیاریت زیاتر دەکات زیاتر خوێندنەوەی کتێبی وەرگێڕاوە لە زمانێکى ترەوە، چونکە وەرگێڕ زۆرترین سەرچاوەى لەبەردەستدایە و هەمیشە باشترینیان هەڵدەبژێرێت بۆ وەرگێڕانەکەى، ، هەروەها چۆن کتێبی ئەدەبی توانای ئەدەبی و زمان پاراویت زیاد دەکات وات لێدەکات لە هەر کۆمەڵ و دانیشتنێکدا قسەتکرد گوێلێگیراوبیت جێگاى سەرنجبیت.



  سەبارەت بە کتێبی مێژوو کەلتووری، تواناى ڕۆشنبیرى تۆ زۆر فراواندەکەن دەتکاتە خاوەنى پێشبینى بەحوکمى ئەوهەموو تاقیرکردنەوانەى مێژوو گەلان، وەک پەندەکە دەڵێت، هەرکەسێک مێژوو لە سنگیدا لەخۆ بگرێت، تەمەنی بۆ ژیانی زیادکردووە.

هەمیشەش ئەوە بزانە کە تەنها لە کتێبەوە زانیارى تەواو وەردەگریت، هەرگیزاو هەرگیز ناتوانى لە بەبەتێکى کورت یان سۆشیال میدیا، یان ڤیدیۆ سەر ئەنتەرنێت(یوتوب)، زانیارى تەواو وەربگریت، چونکە هەمیشە ئەو کەسانە کورتکراوە شتە سەرنجڕاکێشەکانت دەدەنێ، ناچنە وردەکارییەوە، ئیتر لە بەرسەرنجراکێشان بێت، یان لەبەر بەرژەوەندى کە ئیشەکەیان نەخاتە مەترسیەوە.

 


جیاوازی نێوان کتێب و (نامیلکە)بروشور.

جیاوازی زانستی نێوان کتێب و نامیلکە ئەوەیە کە نامیلکەکە 49 لاپەڕە یان کەمترە، کتێبەکەش 50 لاپەڕە یان زیاترە. وائامۆژگاریشدەکرێت کە باشترە لە 200 لاپەڕە کەمتر نەخوێنیتەوە.

 


پلانی خوێندنەوە.

تاقیکردنەوەکان سەلماندوویانە کە داڕشتنی پلانێک بۆ خوێندنەوە یارمەتی مرۆڤ دەدات بە باشی تێبگات و زۆرترین سوود لە زانستە بەدەست هێنراوەکان وەربگرێت، پێشنیار دەکرێت هەموو مانگێک دوو کتێب بخوێنیتەوە، کتێبی یەکەم لە بواری پسپۆڕیی خۆتدابێت و ئەوی دیکەش لە دەرەوەی بواریپسپۆرێکەت... ، کارکردن بەو پەندەى (لە هەموو باخچەیەکەوە گوڵێک.)

خوێندنەوەی لانیکەم دوو کتێب لە مانگێکدا یارمەتیت دەدات بۆ پێکهێنانی بنکەیەکی یان باکراوندێکى ڕۆشنبیری باش، پشتیوان بەخوا ڕێگای تۆ دەبێت بۆ چوونە ناو ناوچەی ڕۆشنبیران دەرکەوتن و گەشانەوەت، هەروەها دەبێت ژمارەی ئەو کتێبانە دیاری بکەیت کە مانگانە دەخوێندرێنەوە .ئەگەر ڕێژەی خوێندنەوە لە مانگێکدا دوو کتێب بێت، ئەوا کۆی گشتی کتێبی خوێندنەوە دەبێتە ٢٤ کتێب لە ساڵێکدا.


گرنگی خوێندنەوە و سوودەکانی.

  • خوێندنەوە ئاستی زیرەکی بەرز دەکاتەوە، چونکە ئەگەر عەقڵ لە حاڵەتی چالاکیدا بمێنێتەوە، ئەوا زیاتر گەشە دەکات و باشترین ڕێگە بۆ ئەو کارە خوێندنەوەیە، چونکە کاردەکات بۆ دروستکردنی ڕێڕەوی دەمار لە مێشکدا بە بەردەوامی، هەروەها توێژینەوەکان ئەوە دەسەلمێنن زۆر بەکەمى یان زۆرێک لەو کەسانەی دەخوێننەوە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و لەدەستدانی بیرەوەری زۆر کەمترە.
  • خوێندنەوە یارمەتیدەرە بۆ داڕشتنی کەسایەتی مرۆڤ، ئەگەر ژیاننامەی داهێنەر و پێگەیشتوەکان و سەرکردە سەرکەوتووەکان بخوێنیتەوە، بە دڵنیاییەوە سوود لە ژیاننامەکانیان وەردەگریت، کۆتایی ئەزموونی خوێندنەوەی کتێبەکانیان وا دەکات خووی نوێ لە کەسایەتی خۆتدا بەدەست بهێنیت، شتى نوێ لە خۆتدا دروستکەیت.
  • خوێندنەوە زانست و مەعریفە دەبەخشێت، نزیکەی 70%ی زانیارییەکانی مرۆڤ لە خوێندنەوە کۆدەکرێتەوە، ئەوەی تریش لەڕێگەی ئەزموون و ئەزموونی کردارییەوە بەدەست دەهێنرێت.
  • خوێندنەوە گرژی کەمدەکاتەوە بەهۆی ژیانی ڕۆژانە و سەرقاڵییە زۆرەکانیەوە، میدیاو سۆشیال میدیاو ئەو هەموو کێشە خراپەى لەم ڕۆژگارەدا هەیە ، عەقڵی مرۆڤ کەوتۆتە حاڵەتێکی سەرلێشێواوی و ئاژاوەگێڕییەوە، هەمیشە لە دڵڕاوکێو ڕشبینیدا دەژى و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە پێی دەوترێت ماندووبوونی دەروونی، کاتێک دەست دەکەیت بە خوێندنەوەی کتێبێک یان ڕۆمانێک کە خۆشت دەوێت یان ئارەزووی دەکەیت، و کاتێک هاوئاهەنگ بوویت لەگەڵ ئەوەی دەیخوێنیتەوە، خۆت دەبینیتەوە کە بیرێکی ڕوونت هەیە. زیاتر گەشبینیت ئارامی دەروونیت بۆ دەگەڕێتەوە، چونکە تۆ  بەڕاستى لەگەشتێکدایت چوویتە جیهانی ئەو کتێبەی کە دەیخوێنیتەوە.
  • خوێندنەوە بە ئامرازێکی کات بەسەربردنیش دادەنرێت، بەو پێیەی یەکێکە لە باشترین ئامرازەکانی کات بەسەربردن لە کاتی بەتاڵیدا، لە کاتی بەتاڵیدا دەتوانیت چێژ لە خوێندنەوەی ڕۆمانی بەدواداچوون یان خەیاڵى زانستی، یان تەنانەت ڕۆمانی کلاسیک وەربگریت، کە هەستێکت پێدەبەخشێت خۆشبەختی بەختەورى بەدوادێت  چونکە خوێنەر ڕادەکێشن بۆ ئەوەی خۆی بخزێنێتە ناو جیهانەکەیانەوە بگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵ لەوبەر و لەگەڵ ڕووداوەکانیاندا بەردەوام بێت.
  • ئەمە جگە لەوەى کە خوێندنەوە توانای نووسینی مرۆڤ بەرەوپێش دەبات. دەیکاتە نووسەر، بێئەوەى پێویستى بە هیچ ئامراز و داهاتى ماددى شتێکى ئەوتۆ ببێت زۆر دەرکەوتوو دەبێت، هەموو کەس ئیشى پێدەبێت و ئەستێرەى بەختى هەمیشە گەشاوەدەبێت.

ليست هناك تعليقات