-->

بابەتەکان

ئایا هیچ لەبارەى سوودە زێڕینەکانی ئاوی گوێزی هیندی!

 

ئایا هیچ لەبارەى سوودە زێڕینەکانی ئاوی گوێزی هیندی!

ئاوی گوێزی هیندی بە خواردنەوەیەکی کەم شەکر و کەم کالۆری ناسراوە. هەروەها خواردنەوەیەکی ئایدیاڵە لە کاتە گەرمەکانی هاویندا، ئەمە جگە لەوەی چەندین سوودی تەندروستی هەیە. لەم ڕاپۆرتەدا دەربارەی سوودەکانی ئاوی گوێزی هیندی هەندێک زانیاریت دەینێ.

 

    

میوەی گوێزی هیندی یەکێکە لەو جۆرە میوانەى کە تایبەتە بە ناوچە خولگەییەکان و گەرمان، کە ناسراوە بە تامە خۆشەکەی و چەندین سوودی هەیە، جا چ لە بەشى ناوەی بێت کە بەشە سپییەکەیەتى، یان زەیتی گوێزی هیندی کە بە شێوازی تایبەت لە میوەکە دەردەهێنرێت، یان ئاوکەى، کە... بە شیری گوێزی هیندیش ناسراوە و لەناو میوەکەدا هەیە.


لێرەدا باس لە گرنگى ئاوى گوێزى هندى دەکەین:

لە کاتە گەرمەکانی هاویندا خواردنەوەی ئاوی گوێزی هیندی هەڵبژاردەیەکی نایاب دەبێت، چونکە ڕێژەیەکی کەم شەکری تێدایە و کالۆری کەم لەخۆدەگرێت، هاوکات کۆمەڵێک ماددەی خۆراکی تێدایە کە بەشدارییەکی زۆریان لە تەندروستی لەشدا هەیە. لێرەدا چەند سوودێکی ئاوی گوێزی هیندی دەخەینەڕوو:

 


بەدیلێک بۆ خواردنەوە وەرزشییەکان

یەکێک لە سوودە تەندروستییەکانی ئاوی گوێزی هیندی ئەوەیە کە ڕێژەیەکی زۆر خوێی تێدایە کە بریتین لە پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم. و بە پێی ئەوەی کە لە ماڵپەڕی ئەمریکی (میدیکاڵ نیوز تودەی) بڵاویکردووەتەوە، ڕەنگە ئاوی گوێزی هیندی بەدیلێکی سروشتی بێت بۆ خواردنەوە وەرزشییەکان.

 


پاراستنی تەندروستی دڵ

ئاوی گوێزی هیندی پاڵپشتی تەندروستی دڵ دەکات، چونکە یارمەتی ئارامکردنەوەی خوێنبەرەکان دەدات بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆیشتنی خوێن و ڕێکخستنی ئاستی پەستانی خوێن بەهۆی بەرزی ڕێژەی پۆتاسیۆمەکەیەوە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتەى لە ماڵپەڕی ئەمریکی (خۆپاراستن) بڵاوی کردووەتەوە.

 


بەرەنگاربوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان

ئاوی گوێزی هیندی دژە ئۆکسانی تێدایە کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە بێلایەنکردنی ڕادیکاڵە ئازادەکان لە جەستەدا و پارێزگاری لە خانەکان بکات لە فشاری ئۆکسجین، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستیی جددی، وەک: شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ، و شەکرە.

 


ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن

  ئاوی گوێزی هیندی یارمەتی کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن دەدات و بۆ تووشبووانی شەکرە گونجاوە. بەڵام توێژەران هۆشداری دەدەن کە هەندێک کەس کە هەندێک حاڵەتی تەندروستیان هەیە، وەک نەخۆشی گورچیلە، پێویستە ئاگاداری بڕی ئاوی گوێزی هیندی بن کە دەیخۆن زیاد ڕەوى تیانەکەن.

 

 

 

ليست هناك تعليقات