-->

بابەتەکان

بەم خواردنانە دڵخۆشیت زیادبکە، چونکە باری دەروونیت دەگۆڕێت!

 

بەم خواردنانە دڵخۆشیت زیادبکە، چونکە باری دەروونیت دەگۆڕێت!

لەبری خواردنی کەم کە بڕێکی زۆر شەکر و کاربۆهیدراتی تێدایە، ئەم خۆراکانە بخەرە ناو خۆراکەکەتەوە بۆ زیادکردنی سیرۆتۆنین، ئەو توخمە بەرپرسە لە ڕێکخستنی باری دەروونیت!

 

   زیادبوونی سیرۆتۆنین لە مێشکدا دڵخۆشمان دەکات

 زۆر کەس بەردەوام هەوڵدەدەن بۆ دۆزینەوەی دڵخۆشی، لەڕێگەی چارەسەرکردن، وەرزشکردن یان مێدیتەیشنەوە، لە کاتێکدا ئەم پرسیارەی خوارەوە دێتە ئاراوە: ئایا سیستەمى خۆراک کاریگەری لەسەر ئەو باری دەروونییە هەیە کە تێیدا دەژین؟ لەمبارەیەوە، لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە خۆراکی تەندروست و تەندروستی دەروونی دەریانخستووە جۆری خۆراک کاریگەری هەیە لەسەر زیادکردنی سیرۆتۆنین لە مێشکماندا، بەگوێرەی ئەوەی کە ماڵپەڕی "هێڵی تەندروستی" کە تایبەتمەندە لە جیهانی تەندروستی و خۆراکدا بڵاویکردۆتەوە.

 سیرۆتۆنین ئەو ماددە کیمیاییەیە، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی باری دەروونیمان، تەنانەت بە هۆرمۆنی دڵخۆشی وەسف دەکرێت، بەو پێیەی کەمبونەوەى ڕێژەکەی لە جەستەدا دەبێتە هۆی ناسەقامگیری باری دەروونی.

 لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن CNET بڵاوکراوەتەوە باس لە کۆمەڵێک خۆراک کراوە کە دەتوانن بەشداربن لە زیادبوونی ڕێژەی سیرۆتۆنین لە جەستەدا، گرنگترینیان بریتین لە:

 


1. شوکولاتەی تۆخ

زۆرێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە شۆکولاتەی تۆخ دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر باری دەروونی تاک هەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەو پێکهاتانەی تێدایە بەتایبەت تریپتۆفان و تیۆبرۆمین کە بە'كزانسيروز' ناسراون، تریپتۆفان ترشە ئەمینییەکە کە مێشک بۆ بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین بەکاری دەهێنێت.

 


2. مۆز

مۆز سیرۆتۆنین لە خۆدەگرێت، هەربۆیە گرنگە بۆ ڕێکخستنی باری دەروونی، هەروەها جەستە پێویستی بە ڤیتامین B6 هەیە بۆ بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین، مۆز بەتایبەتی دەوڵەمەندە بەم ڤیتامینە.

 


3. گوێزی هیندی

گوێزی هیندی پڕە لە چەوری، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی وزەت. هەروەها توێژینەوەیەکی ئاژەڵان لە ساڵی ٢٠١٧دا ئاشکرایکردووە کە سێ گلیسیریدی زنجیرە مامناوەندەکان (MCTs) کە لە شیری گوێزی هیندیدا هەیە، ڕەنگە دڵەڕاوکێ کەم بکاتەوە.

 


4. قاوە

هەندێک لە توێژینەوەکان کە لە ساڵی ٢٠١٦ ئەنجامدراون گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە خواردنەوەی قاوە پەیوەندییەکی بەرچاوی بە کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە خەمۆکییەوە هەیە. لە توێژینەوەکانی تردا، قاوە، چ کافاین بێت یان بێ کافاین، بەشێوەیەکی بەرچاو باری دەروونی مرۆڤ باشتر دەکات بە بەراورد بەو کەسانەی خواردنەوەکانی تریان خواردووەتەوە.

 


5. ئەڤۆگادۆ

ئەڤۆگادۆ دڵخۆشمان دەکات، بەو پێیەی ئەم میوەیە پڕە لە ماددە خۆراکیەکان لەوانە کۆڵین، کە لەش بەکاریدەهێنێت بۆ ڕێکخستنی کۆئەندامی دەمار و باری دەروونی. توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٠ دەریخستووە، چەورییە تەندروستەکانی ناو ئەڤۆگادۆ پەیوەندییان بە کەمبوونەوەی دڵەڕاوکێی خانمانەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B، ئەمەش پەیوەندی بە دابەزینی ئاستی فشاری دەروونییەوە هەیە.

 


6. توو

شیکارییەکان دەریانخستووە خواردنی سەوزە و میوە بەتایبەتی توو پەیوەندییەکی بەرچاوی بە باشتربوونی تەندروستی دەروونییەوە هەبووە، بەو پێیەی دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسێنەر، کە بە فلاڤۆنۆید ناسراون، کە لەوانەیە نیشانەکانی خەمۆکی کەمبکاتەوە.

 


7. خواردنی تەخمیرکراو(هەڵهاتوو)

ئەو خۆراکانەی کە بە پرۆسەی تەخمیرکردندا تێدەپەڕن وەکو ساوەر و ماست یارمەتیت دەدەن لە پاراستنی ڕیخۆڵەیەکی تەندروست و تەنانەت ڕەنگە یارمەتیدەر بن لە باشترکردنی باری دەروونیت. پرۆسەی تەخمیرکردن پشتگیری بەکتریا تەندروستەکان دەکات لە ڕیخۆڵەکانتدا.

ليست هناك تعليقات