خۆکۆنترۆڵکردن چەکی ڕۆحە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، لێرەدا میکانیزمەکانی بەکارهێنانی لە ساڵی ٢٠٢٤دا دەخەینەڕوو
خۆکۆنترۆڵکردن
چەکی ڕۆحە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان،
لێرەدا میکانیزمەکانی بەکارهێنانی لە ساڵی ٢٠٢٤دا دەخەینەڕوو
کلیلی سەرکەوتن توانای سەبرگرتن و خۆنەدان بە هیچ هەستێکی نەرێنی دەمێنێتەوە سەر خۆکۆنترۆڵکردن. لە ڕێگەیەوە هەر ژنێک دەتوانێت بەسەر خاڵە لاوازەکانیدا زاڵ بێت و پلانەکانی بە باشی پەیڕەوی لێبکات و ئامانجەکان دابنێت و بڕیاری کۆنکرێتی بدات بۆ بەدیهێنانی.
لە ڕاستیدا
قسەکانی ئەمڕۆمان لەسەر خۆکۆنترۆڵکردنە(خۆدیسیپلین)ە. لە کاتێکدا زۆرێک لە ژنان پرسیاردەکەن،
کە بۆچی خۆدیسیپلین زۆر گرنگە بۆ ئێمە؟ چۆن دەتوانین سوود لە میکانیزمەکانی بۆ گەشەپێدانی
خۆمان وەربگرین. بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە بە وردی، لە ڕێگەی
ڕاوێژکاری گەشەپێدانی مرۆیی دکتۆر حازم مەحمود لە قاهیرەوە. بۆ ئەوەی بتوانیت لە ساڵی
٢٠٢٤دا بە بەکارهێنانی میکانیزمەکانی خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت.
بۆچی خۆدکۆنترۆڵکردن گرنگە بۆ بەهێزکردنی کارەکتەری ژن؟
خۆکۆنترۆڵکردن
هێز و وزەیەکی نەبڕاوەت پێدەبەخشێت
بە گوتەی
دکتۆر حازم، گرنگی خۆدیسیپلین بۆ پەرەپێدانی کەسایەتی ژن کەمترنییە لە هەر کارامەیییەک
کە بە سروشت بەدەستی دەهێنێت. بەڵکو کارەیەکەمیەکانى دادەنێت و یارمەتی دەدات بیربکاتەوە
پێش ئەوەی بڕیاربدات بکات. پێدانی هێز و وزەی نەبڕاوەی پێدەبەخشێ.
میکانیزمەکانی خۆکۆنترۆڵکردن بۆ پەرەپێدانی کەسایەتی ژن چین؟
ئەو
دەڵێت، خۆدیسیپلین بە یەکێک لە کارامەییەکانی پێویستەکان دادەنرێت لە ژیانماندا، و
تەنها بۆ ئافرەتان نییە. هەرچەندە زۆربەمان درک بە گرنگییەکەی دەکەین، بەڵام کەمێکمان
بەهێزی دەکەین.
یەکێک لە
گرنگترین میکانیزمەکانی خۆکۆنترۆڵکردن ئەوەیە، کە بە هێزی ناوخۆیی دادەنرێت و یارمەتیدەرە
لە کۆنترۆڵکردنی خۆد و کاردانەوەکان و پابەندبوون بە بڕیارەکان بەبێ گۆڕینی بۆچوونی
مرۆڤ. بۆیە ئەو ژنانەی کە خاوەنی ئەم میکانیزمانەن، لەوانی دیکە بەردەوامترن.
ئەی هەنگاوەکانی خۆکۆنترۆڵکردن بۆ چالاککردنی میکانیزمە نامەعنەوەکانی لە ژناندا؟
گرنگیدان
بە تەواوکردنی ئەو ئەرکانەی کە پێت سپێردراوە یەکێکە لە هەنگاوەکانی پەرەپێدانی خۆکۆنترۆڵکردن
لەناو خۆتدا
لەو بارەوە
دکتۆر حازم ڕوونی کردەوە، کە زۆرێک لە خانمان پرسیار دەکەن کە چۆن لە ناو خۆیاندا تواناکانی
خۆکۆنترۆڵکردن پەرەپێبدەن، بەڵام هەموو ژنێک دەبێت لە پلەی یەکەمدا لە خۆی بپرسێت:
ئایا ئارەزو و ئامادەیی هەیە بۆ پەرەپێدان
و گۆڕینی ژیانی بۆ باشتر؟ پاشان دەبێت ئەم هەنگاوە سادانەی خوارەوە پەیڕەو بکات:
- خاڵە بەهێز
و لاوازەکان دەستنیشانبکە.
- بزانە کەی
پاڵنەرێکی هەیە.
- کەموکوڕییەکانی
دەستنیشانبکە.
- بیرکردنەوەیەکی
ئەرێنی بکەرەوە و کۆنتڕۆڵی کردارەکانی بکە.
- تەرکیز
لەسەر تەواوکردنی ئەو ئەرکانەی کە پێی سپێردراوە.
- بەبێ دوودڵی
پشتگیری بەدەست بهێنە.
- یاساکانی خۆکۆنترۆڵکردن چین، کە ژنان دەتوانن هەمیشە سەرکەوتووبن؟
- ئەو دووپاتی کردەوە کە خۆکۆنترۆڵکردن توانای ئەنجامدانی کارە سەختەکانە، هەروەها پاڵنەرێکی زۆر بۆ خانمان دابین دەکات، بەتایبەتی ئەگەر ئەم یاسایانە جێبەجێبکەن:
یاسای یەکەم: خۆبەدەستەوەدان
دڵنیابە
لەوەی کە توانای کۆنتڕۆڵکردنی ڕەفتارەکانت هەیە، بیرکردنەوەت بەرەو ئامانجەکە ئاراستەبکەیت
و هەستە نەرێنییەکان سەرکوتبکەیت. هەموویان ڕێگەی کاریگەرن بۆ گەیشتن بە خۆکۆنتڕۆڵکردن.
خۆکۆنتڕۆڵکردن
و کۆنترۆڵکردنی ڕەفتارەکانت یەکێکە لە یاساکانی خۆکۆنترۆڵکردن
یاسای دووەم: خۆڕاگری
بۆ زیادکردنی
توانای پشکنینی بیرکردنەوە و هەست و کەسایەتی گشتی و هەروەها گۆڕانکاری بە شێوازی بەرهەمدار،
واز لە یاسای دووەم مەهێنە.
یاسای سێیەم: خۆئاڕاستەکردن
هەمیشە بڕیاری عەقڵانی لە کاتی گونجاودابدە، بەبێ ئەوەی هیچ دەستوەردانێک لەلایەن کەسانی دیکەوە بەسەردابسەپێنرێ.
یاسای چوارەم: وردبوونەوە(تەرکیز) و بەرگەگرتن
گومانی
تێدا نییە کە تەرکیز و بەرگەگرتن یەکێکە لەو یاسا گرنگانەی کە پەیوەستە بە بەرزکردنەوەی
گرنگیدانێکی باش بۆ هەموو ئەو شتانەی لە دەوروبەرتدا دەگوزەرێن، بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوە
بدەیت بە بەکارهێنانی لێهاتوویی جۆراوجۆر و شێوازی ئەرێنی لە هەمانکاتدا بە تێپەڕبوونی
کات ئامانج و تەماحەکانت بەدەستبهێنیت.
یاسای پێنجەم: خوو و ڕۆتین
خوو و ڕۆتین
لە گرنگترین یاساکانی خۆکۆنترۆڵکردن دادەنرێت. بۆیە پابەندبە بەو شێوازە ژیانانەی کە
ئامانجیان گۆڕینی ژیانت بۆ باشترە، بۆ ئەوەی ببنە ڕۆتینێک کە ناتوانیت وازی لێبهێنیت،
هەرچەندە ڕووبەڕووی چەند سەختی و چالینجێک(تەحەددایەک) ببیتەوە. بۆ نموونە: "دڵنیابە
لە خواردنی نانی بەیانی تەندرووست، و وەرزشکردن بە بەردەوامی"، بە لەبەرچاوگرتنی
ڕێکخستنی کاتەکانیان بۆ چالاککردنی میکانیزمەکانی خۆدیسیپلین لەناو خۆتدا.
گرنگترین ئامۆژگارییەکان بۆ چالاککردنی میکانیزمەکانی خۆکۆنترۆڵکردن ژنان لە ساڵی ٢٠٢٤دا چین؟
- وەرزشکردن بە بەردەوامی پاڵتپێوەدەنێت بۆ جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی خۆکۆنترۆڵکردن بە ئامانجەوە، بە بڕوای ئەو، گۆڕانکاری و گەشەکردن و بەدەستهێنانی کارامەیی لە بەهێزترین و توندترین شەڕەکان دەمێنێتەوە کە ڕەنگە ژنان بە درێژایی تەمەنیان ڕووبەڕووی ببنەوە و بەو پێیەی پەیوەندییان لەگەڵ خۆدیسیپلین پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیە؛ بۆیە ئەم ئامۆژگاریانە جێبەجێبکە بۆ بەهێزکردنی کەسایەتیت، هاندانی خۆکۆنترۆڵکردن لەناو خۆتدا، و هەموو پێوەرەکانی تری گەشەپێدان کە پەیوەندییان بەوەوە هەیە، بەم شێوەیە:
- بە بەردەوامی
ڕاهێنانی سادە ئەنجامبدە.
- خەوێکی تەواوبکە.
- بەتەواوەتى ئەنتەرنێت و سۆشیال میدیا کۆنترۆڵکە، کاتێکى دیاریکراویان بۆدانێ، بەهیچ شێوەیەک مەهێڵە زیادڕەوى تێدابکەى.
- لەگەڵ خۆتدا
ئاشت ببەوە، و واز لە لۆمەکردن و هەستە نەرێنییەکان بهێنە.
- توڕەیی
خۆت کۆنتڕۆڵ بکە، گرنگ نییە ڕووبەڕووی چ تەحەددایەک دەبیتەوە.
- دڵنیابە
لەوەی کە ئیرادەت نهێنی خۆگرتنە لەناو خۆتدا.
- پێویستە تەنها بە هەڵبژاردنی یەک ئامانج و سەرنجدان لەسەری دەست پێبکەیت بۆ پەرەپێدانی خۆدیسیپلین.
- گرنگى تەواو بە خوێندنەوەبدە، بە تایبەتى پەرتوک، چونکە هەمیشە زانیارى تەواو لەوێدا دەۆزیتەوە" کاتێکى بۆدیاریکە، ئەوە بزانە کەسە سەرکەوتوەکان هەمیشە زۆر دەخوێننەوە.
- پاڵنەرەکەت
بدۆزەرەوە، کاتێک ئامانجێکت هەڵبژارد، دەبێت هۆکارەکان بنووسیت کە بۆچی دەتەوێت بەدەستی
بهێنیت.
- ئەو ئاستەنگانە
دەستنیشان بکە کە ئەگەری زۆرە ڕووبەڕووت ببنەوە لەکاتی کارکردن بەرەو ئامانجەکەت، و
ستراتیژییەکی باش دابڕێژە بۆ تێپەڕاندنی هەریەکێک لەم بەربەستانە.
- خووی کۆنەکانت
بگۆڕە بە شتە ئامانجدارەکان کە میکانیزمەکانی خۆدیسیپلینت بەهێزتر دەکەن.
- چاودێری
پێشکەوتنەکانت بکە لەکاتێکدا کار لەسەر خۆکۆنترۆڵکردندەکەیت، بۆ ئەوەی بەردەوام پاڵنەر
و بەهێزکردنی خۆت بیت.
- لە کۆتاییدا خۆکۆنترۆڵکردن گرنگترین بەشە لە سەرکەوتن؛ ئەگەر بتەوێت سەرکەوتوو بیت لە ژیانتدا، بەتایبەتی لە ساڵی ٢٠٢٤دا، پێویستت بە خۆکۆنترۆڵکردن دەبێت، و توانای بێسنوورت دەبێت بۆ گەیشتن بە ئاستە بەرزەکانی ژیان.
- بۆیە کاتت بەفیڕۆ مەدە، و لە ئێستاوە دەست پێ بکە. دڵنیابە لەوەی کە نیەتی جێبەجێکردنی یارمەتیدەر دەبێت
ليست هناك تعليقات