-->

بابەتەکان

توێژینەوە: قەبارەى کەمەر مەترسی نەزۆکی ئافرەتان ئاشکرا دەکات!

 

توێژینەوە: قەبارەى کەمەر مەترسی نەزۆکی ئافرەتان ئاشکرا دەکات!


لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخست کە ئەگەری نەزۆکی ئافرەت بۆ هەر سانتیمەترێکی زیادە لە ڕووبەرى کەمەر، بەڕێژەی لەسەدا سێ زیاد دەکات.

توێژەران داتای سێ هەزار و 200 ژنیان لە ئەمریکا شیکردەوە کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 45 ساڵدایە، کە پرسیاریان لەبارەی مێژووی منداڵبوونیان لێکرا و زانیارییان سەبارەت بە تەندروستییان و ڕادەی وەرزشکردنیان خستەڕوو.

شیکارییەکە دەرکەوتووە کە ڕووبەرى کەمەر پەیوەندی بە نەزۆکییەوە هەیە: بۆ هەر یەک سانتیمەتر زیادبوون، مەترسی نەزۆکی بە ڕێژەی لەسەدا سێ زیاد دەکات.

ڕێژەی نەزۆکی بۆ ئەو ژنانەی کە ڕووبەرى کەمەریان ٦٠ سم کەمیکردووە، لە کاتێکدا ئەو ژنانەی کە ڕووبەرى کەمەریان ١٦٠ سم یان زیاتر بووە زیاتر تووشی نەزۆکی بوون.



بەڵام پێدەچێت "چالاکییە مامناوەندەکانی کات بەسەربردن" کاریگەرییەکەی پێچەوانە بکاتەوە لەو ژنانەی کە دەوری کەمەریان زیاترە لە 113.5 سم. سوودبەخش بێت.

بەپێی ئاماری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا، چالاکییەکی مامناوەند دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی لێدانی دڵ و هەناسەدان خێراتر دەکات لەگەڵ ئارەقکردنەوە.



تیمی توێژینەوەی نەخۆشخانەی ناوەندی گەلی هویژۆ لە چین(Huizhou Central People) لە گۆڤاری پلۆس وەن (Plos One) نووسیویەتی، دەوری کەمەر پێشبینیکەرێکی ئەرێنییە بۆ نەزۆکی لە ئافرەتان، سەربەخۆیە لە(پێشبینکەرى قەبارەى جەستە) BMI. "ئەو ژنانەی هەوڵی دووگیانبوون دەدەن، ڕەنگە چانسی دووگیانبوونیان زیاد بکات بە چاودێریکردنی دەوری کەمەریان و بەشداریکردن لە چالاکییە مامناوەندەکانی کات بەسەربردن".

هەروەها داتاکان ئەوە دەردەخەن کە پێوانەکردنی کەمەر گەورەتر دەتوانێت وەک پێشبینکردن بۆ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و شەکرەش بەکاربهێنرێت دەریبخات کە ئەگەرى تووشبوون زیاترە یا کەمتر.

ليست هناك تعليقات