-->

بابەتەکان

هەنگاوە بنەڕەتی و ستراتیژیەکان بۆ ڕزگاربوون لە سەرلێشێواوی لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکدا...

 

هەنگاوە بنەڕەتی و ستراتیژیەکان بۆ ڕزگاربوون لە سەرلێشێواوی لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکدا...



کێشەی نەتوانینی ڕووبەڕووبوونەوەی مرۆڤەکان و سەرلێشێواوی لەم بارودۆخەدا، یەکێکە لەو کێشە بێزارکەرانەی کە ڕەنگە ژنێک یا پیاوێک، خۆگۆڕ و غیرەتی پێویست نەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوە، هەروەها یەکێکە لەو کێشانەیە، کە پەیوەندی بە قۆناغێکی تەمەنی دیاریکراوەوە نییە.

سەرلێشوان لەکاتى ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکدا،  ئەم بارودۆخە ڕۆژانە زیانێکى زۆر لە خەڵکێکى زۆردەدات لەکاتى ڕووبەڕووبوونەوەی قەرەباڵغیەکی زۆری خەڵک یا چەند کەسێک، کەسانێکى زۆر هەن دەناڵێنن یان بەرکەوتنیان بە سەرلێشێواوی لە سادەترین بارودۆخی ژیاندا تووشدەبێت، ئەمەش وایان لێدەکات وردە وردە پەنا بۆ گۆشەگیری ببەن و نەیانەوێت تێکەڵ بە کەسانی دیکە بە گشتی ببن، فرسەتى زۆر گرنگ لە ژیانیاندا لەدەستدەدەن.

 

     بەرزبوونەوەی ئاستی ئەدرنالین لە خوێندا هۆکاری سەرەکی سەرلێشێواوی ئافرەتە لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی کەسانی تردا.

هۆکاری سەرەکی پشت سەرلێشێواون لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکدا

بەرزبوونەوەی ئاستی ئەدرنالین لە خوێندا هۆکاری سەرەکی سەرلێشێواوی ئافرەتان و پیاوانە لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی کەسانی تردا.

شەرمنی یان سەرلێشێواوی لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکدا، ڕەنگە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەدرنالین لە خوێندا بێت. هەرچەندە دەردانی ئەدرنالین لە خوێندا ڕەنگە وابکات، کە وریابێت و ئامادەبێت بۆ دەستپێکردنی چالاکییە هزری یان ماسولکەکانی لە لایەکى ترەوە، بەڵام لە هەمانکاتدا ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە کۆنترۆڵی سەرلێشێواوییەکەی نەکات و زۆرێک لەو قسانە لەبیربکات کە دەیەوێت لەبەردەم کەسانی دیکەدا بیڵێت.

 


٤ هەنگاو کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵک لە سەرلێشێواوی ڕزگارت دەکات

ئەو هەنگاوانەی کە بۆ ڕزگاربوون لە سەرلێشێواوی لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکدا جێبەجێى بکە:

کێشەی سەرلێشێواوی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکدا پەیوەندی بە سروشتی ئافرەت و کەڵەکەبوونی دەروونییەوە هەیە. هەندێک لە پزیشکانی دەروونی وەک حاڵەتێک لێکیان داوەتەوە کە لە ئەنجامی سروشتی ئەو پەروەردە و مامەڵەکردنەى کە لە تەمەنی هەرزەکاریدا لەگەڵیداکراوە بە تایبەتی، سیفەتی هەستیاری لە ڕادەبەدەر لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی مرۆڤەکان و بێتوانای لە بەشداریکردن لە گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی دیکە لە تایبەتمەندییە دیارەکانی... ژنێک کە هەمیشە دەگری یان گرینۆکەکانە.

 

ئەگەر تۆ ئازیزم لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکدا بەدەست کێشەی سەرلێشێواوییەوە دەناڵێنیت، ئەوا پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پەیڕەو بکەیت:

 


  • لە ئاوێنەدا لەگەڵ خۆت قسە بکە

تۆ دەتوانی لە ئاوێنەدا بیربکەیتەوە بۆ ڕاهێنان و هاندانی خۆت بۆ ڕزگاربوون لە سەرلێشێواوی. جا ئەرێنی بێت یان نەرێنی،  جار لە دوای جار هەست بە گۆڕانکاری لە کەسایەتی خۆت دەکەیت و دەتوانیت لە هەر شوێنێک ڕووبەڕووی خەڵک ببیتەوە.

 

   بیرنەکردنەوە لە کاردانەوەی کەسانی تر یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان بۆ ڕزگاربوون لە سەرلێشێواوی


  • بیر لە کاردانەوەی کەسانی تر مەکەرەوە

بزانە ئازیزم گرنگترین ڕێگە بۆ ڕزگاربوون لە سەرلێشێواوی و دڵەڕاوکێ لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکدا ئەوەیە بزانیت کە هەر کەسێک نیگەرانی خۆی هەیە، کاتێکی تەواویان نییە، کە سەرنجیان لەسەر تۆ بێت بە وردى یان ڕەخنە لە هەر یەکێک لە کارەکانت بگرێت.

 

  • متمانە بەخۆبوونت بەرز بکەرەوە

ئازیزم دەتوانی چەند ڕەفتارێکی سادە ئەنجامبدەیت کە پاڵپشتی کەسایەتیت دەکات لە کاتی دانیشتن لەگەڵ کەسانی تردا، گرنگترینیان قسەکردنە بە تۆنێکی ئارام و تێگەیشتوو و هێشتنەوەی جەستەت بە توندی و شانەکانت بەرزکەرەوە و دانانی شتەکانت لەسەر مێزەکە. ئەمانە هەموو ئەو شێوازانەن کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکدا لە سەرلێشێواوی ڕزگارت دەکەن.

 

  • مەشقی مێدیتەیشن بکە

ئازیزم، ڕۆژانە لانیکەم ٣٠ خولەک تەرخان بکە بۆ ڕاهێنانی مێدیتەیشن بەتایبەتی یۆگا، چونکە یەکێکە لە باشترین ڕاهێنانەکان بۆ ڕزگاربوون لە سەرلێشێواوی لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکدا.

 

کەمتەرخەمى مەکە لە بەکارهێنانی ستراتیژییەکانی ڕزگاربوون لەسەرلێشوایى(شلۆق)ى

کاتێک لە نێو کۆمەڵێک کەسدایت لە دانیشتنێکی گفتوگۆدا یان لەکاتی دانیشتن لە ئەنجومەنێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک کەس کە دەیانناسیت یان نایانناسیت، تاوتوێی هەندێک بابەتدەکەن؛ مەچۆ ناو هیچ گفتوگۆیەکەوە مەگەر دڵنیا نەبیت و تێگەیشتنى تەواوت نەبێ لەو قسەنەى دەیکەیت، هەرکاتێک تێگەیشتیت باسی چیدەکەیت، متمانەت بەخۆت دەبێت نەک سەرلێشێواوی و هەڵە ناکەیت، کەسانی تریش سەرسامدەبن بە قسەکانت و دیدگاکانت. هەروەها پێویستە ئەم ستراتیژانەی خوارەوە بگریتەبەر بۆ ڕزگاربوون لە سەرلێشێواوی، بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

هەرگیز  قۆڵەکانت والێنکەیت لەکاتى قسەکردندا، یان پەنجە بکەیتە ناویەکەوە.

  • زمانی جەستەت کۆنتڕۆڵ بکە

هەندێک لە جوڵەکانی زمانی جەستە نیشانی هەندێکی تر دەدەن کە تۆ سەرت لێ شێواوى یان شلۆقى. کەواتە ئاگاداری ئەوەبە، سەرنجت لەسەر زمانی جەستەت بێت، بۆ نموونە ئەگەر لەبەردەم ئامادەبووان قسەدەکەیت یان وتارێکدەدەیت، هەوڵبدە چاوت لەسەر ئامادەبووان لانەبەیت، هێواشتر بجوڵێ. زمانی جەستەی باش دەبێتە هۆی باشترکردنی ئەدای تۆ و یارمەتی بینەر دەدات لەوە تێبگات کە دەیڵێیت و لەبیرت بێت چی دەڵێیت، هەروەها پێویستە خۆت بە دووربگرێت لە دانانی دەستەکانت لە گیرفانەکانت یان قۆڵەکانت مەکە بەیکدا لەسەر سنگت لەکاتی قسەکردندا یا دەستکانت و پەنجەکانت مەکە بەیکدا؛ بەڵکو قۆڵەکانت بخەرە لایەک، ئاماژەی دەستی ئامانجدار بەکاربهێنە لەکاتی خستنەڕووی خاڵەکانت، بۆ ماوەیەکی زۆر چاوت مەخەرە سەر زەوی و هەوڵبدە زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت.

 کۆنتڕۆڵکردنی زمانی جەستەت یەکێکە لە ستراتیژییە گرنگەکان بۆ ڕزگاربوون لە سەرلێشێواوی لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکدا


  • سەرنجت لەسەر خاڵە بەهێزەکانی کەسایەتیت بێت

سەرنجت لەسەر ئەو شتانەبێت لەگەڵ ئەو لێهاتووییانەی کە لەبەردەم خەڵکدا سەرکەوتوویت، لە ڕێگەی ئەوانەوە متمانە بەخۆبوونت بەرزبکەرەوە. پاشان هەست بە سەلامەتیدەکەیت، کاتێک لەبەردەم هەر کەسێکدایت، ڕزگارت دەبێت لەو دڵەڕاوکێ کۆمەڵایەتییەی هەستی پێدەکەیت.

 

  • مەهێڵە ئەم سەرلێشێواوییە بتخات یا بتشکێنێ

تۆ توانای زاڵبوونت بەسەر سەرلێشێواوی و شەرمنیدا هەیە، بۆیە وا مەزانە ئەوانی تر سەرنجیان لەسەر هەموو کارێکە یان ئەو وتانەى دەیڵێیت، ئەگەر بڕواش بەوەناکەیت، لەخۆت بپرسە تا چەند سەرنجی کەسانی دەوروبەرت دەدەیت و چیدەکەن.


  • بیر لە ئارامگرتن و هەڵمژینی هەناسەیەکی قووڵ بکەرەوە

هەناسەیەکی قووڵ و بە هێواشی هەناسەبدە، هەوڵبدە تەنها بیر لە خۆهێمنکردنەو مێشک سافى بکەیتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی تەرکیز و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، ئەم تەکنیکانەی خوارەوەی هەناسەدان دەتوانن یارمەتیتبدەن بۆ ئارامبوونەوە و زاڵبوون بەسەر سەرلێشێواویدا: ئەمەش بەم شێوەیە:

 

  1. بۆ ماوەی ٤ چرکە لە ڕێگەی لووتتەوە هەناسەبدە و بۆ ماوەی ٧ چرکە هەناسەت ڕابگرە و بۆ ماوەی ٨ چرکە لە ڕێگەی دەمتەوە هەناسە بدەرەوە.
  2. ڕاست دابنیشە، بۆ ماوەی ٥ چرکە هەناسەدانى قوڵ دووبارە بکەرەوە، پاشان بۆ ماوەی ٥ چرکە هەناسەبدەرەوە؛ ڕۆژانە بۆ چەند مەشقە ئەنجامدە.
  3. بۆ ماوەی ٤ چرکە لە ڕێگەی لووتتەوە هەناسەبدە، بۆ ماوەی ٤ چرکە هەناسەت ڕابگرە، پاشان بۆ ماوەی ٤ چرکە لە ڕێگەی دەمتەوە هەناسە بدەرەوە.
  4. خۆت ڕابهێنە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکانت و واز لە بێزاری بهێنیت بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لە سەرلێشێواوی لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکدا تا کۆتایی ژیانت
  5. لە کۆتاییدا خۆت ڕابهێنە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ترسەکانت، لەگەڵ هاوڕێ دڵخوازەکانت بەشداری چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان بکە، زیرەکی سۆزداریت پەرەپێبدە، بە نووسینی ئەو هەستانەی کە هەستت پێکردووە کاتێک بارودۆخی جیاواز ڕوودەدەن، فێربە وەڵامە گونجاوەکان هەڵبژێریت بە بەکارهێنانی وشە و ڕستەی کورت و سادە بەبێ ئەوەی بچیتە ناو ووردەکاریەکان. 

هەموو ئەوانەی سەرەوە کارامەیی پراکتیکین کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکدا لە سەرلێشێواوی ڕزگارت دەکات، گرنگترین شت ئەوەیە ئارمگرتووبیت لەگەڵ خۆت و واز لە بێزاری بهێنیت و خۆت هانبدەیت. تۆ ئەو کەسەی کە یەکەم و کۆتا بڕیاردەدەیت بۆ ڕزگاربوون لە سەرلێشێواوی لە هەموو بابەتەکانی ژیانتدا.

ليست هناك تعليقات