-->

بابەتەکان

نهێنی جوانى و درەوشاوەیى پێستت...لەم ڤیتامینەدایە!

 

نهێنی جوانى و درەوشاوەیى پێستت...لەم ڤیتامینەدایە!



ڤیتامین E ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بواری چاودێریکردنی پێست و بەرزکردنەوەی درەوشاوەیی، چارەسەرێکی سادە و سروشتی و کەم تێچووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە پێکهاتەیەکی ئایدیاڵ لە ڕۆتینی جوانکاری ڕۆژانەدا. دەربارەی دیارترین سوودەکانی لەم بوارەدا بزانە:

 

بەرهەمێک کە هەموو جۆرە پێستێک پێویستی پێیەتی

ئەم ڤیتامینە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دۆزرایەوە، ناوە زانستییەکەی “تۆکۆفیرۆڵ”ە، وە بە شێوەی شلە یان حەب بەردەستە، کە دەتوانرێت بە شێوەی زارەکی بخورێت یان بشکێنرێت بۆ بەدەستهێنانی شلەکەی ناوى، بە پێچەوانەی ڤیتامینەکانی تر لە چەوریدا دەتوێتەوە و لە ئاودا ناتوێتەوە، هەر ئەمەشە وایلێکردووە لە فۆرمولاسیۆنی چاودێری جوانکاری وەک سیروم و کرێمدا بە زۆرى بەکاربێت، ئەم ڤیتامینە لە هەندێک خۆراکیشدا هەیە وەک ماسی چەور و ڕۆنى ڕووەکی و هەندێک جۆری گوێز.

 لەش بۆ گەشەکردنی پێویستی بە ڤیتامین E هەیە، لە کاتێکدا پێست پێویستی بە ڤیتامین E هەیە بۆ نوێبوونەوەی، باشترین ڕۆڵی لەم بوارەدا پاراستنی پێستە، بەو پێیەی بەربەستێک لە دژی ڕادیکاڵە ئازادەکان دروست دەکات، کە بەرپرسن لە پیربوونی پێشوەختەی پێست. هەروەها سوودی زۆر گرنگی تری هەیە بۆ پاراستنی پێستی تەندروست و تازە.


گەشە بە پێستی بێ ڕەونەقدەدات، کە جوانێکەى لەدەستداوە

پێست نەرمتر و شێدارتر دەبێت لەکاتی بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە ڤیتامین E لە پێکهاتەکانیاندا تێدایە. هەروەها ئەم ڤیتامینە چارەسەری پەڵە و زیپکە و کێشەی چەوری پێست و زیپکە و سوتان بەتیشکى خۆر دەکات. ڤیتامین E یارمەتی گەنجکردنەوەی پێست دەدات و تازەگەرییەکەی بەرز دەکاتەوە، بۆیە باشتر وایە بە شێوەی چارەسەر بەکاری بهێنیت و دڵۆپێک لێی بخەیتە ناو کرێم، سیرۆم، یان زەیتی جوانکاری کە ڕۆژانە دووجار لەسەر پێستی پاک بەکاری دەهێنیت بەلایەنی کەمەوە ٢٠ ڕۆژ.

 


خۆراک دەدات بە پێستی وشک

ڤیتامین E بە شێدارکەرەوەیەکی کاریگەر دادەنرێت بۆ پێستی وشک، چونکە چینێکی چەور لەسەر ڕووی پێستی بەجێدەهێڵێت کە هاوکات یارمەتی خۆراکدانی دەدات، هەروەها بەربەستێکی عەزلی لەسەر ئەم ڕووکارە دروست دەکات کە شێ لە قووڵایی پێستدا دەپارێزێت بۆ ماوەیەک کە ڕەنگە لە ٢٠ کاتژمێر زیاتربێت .بەم شێوەیە یارمەتی پێست دەدات، کە بە درێژایی ڕۆژ خۆراک و نەرمی خۆی بپارێزێت. هەروەها تازەیی و جوانی خۆی بۆ دەگەڕێنێتەوە. بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئەنجامە بەسە دڵۆپێک ڤیتامین E زیاد بکرێت بۆ کرێمی ئێواران کە لەسەر پێستی پاک بەکاری دەهێنیت، بەڵام لە بەکارهێناندا دەبێت دووربیت لە ناوچەی دەوروبەری چاو لە حاڵەتی هەستیاری پێستدا. هەروەها دەتوانرێت بۆ کرێم یان هەرشتێکى دژ چرچى پێست زیاد بکرێت -سیرۆمی چرچ و لۆچی.

 


 

تەندروستی پێست دەپارێزێت

پێست ڕۆژانە بەرکەوتەی شەڕانگێزی جۆراوجۆری دەرەکی دەبێت، لەوانە: پیسبوون، جگەرەکێشان، بەرکەوتنی زۆر بە خۆر، ماکیاژ، فشاری ئۆکسجین، و بەرهەمی چاودێری نەگونجاو(کوالتى نزم)، تێکەڵبوونی ئەم هۆکارانە لەگەڵ یەکتر کارەساتبارێکی گەورە و کاریگەری لەسەر پێست دەبێت، بەو پێیەی زیندوویی لەدەست دەدات و ئەستوورییەکەی زیاددەکات، دەرکەوتنى پەڵەی ڕەش و چرچبوونی پێشوەختە. یەکێکن لەو دەرکەوتانە.

 بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئەم هۆکارە زیانبەخشانە لەسەر پێست، واباشە تا دەکرێت لێیان دوور بکەویتەوە و سیستمێکى خۆراکى هاوسەنگ و ڕۆتینی چاودێری پێست بگرێتەبەر کە لەگەڵ سروشت و پێداویستیەکانیدا بگونجێت، بەمەرجێک دڵۆپێک ڤیتامین E تێبکرێت ئەو سیرۆم یان زەیتی جوانکارییەی کە لەسەر شوێنەکانی دەم و چاو و مل و سەرەوەی سنگ بەکاری دەهێنیت.

 


 

بەرەنگاریی پیربوونی پێشوەختە دەبێتەوە

یەکێک لە تایبەتمەندییە بەناوبانگەکانی ڤیتامین E لە بواری جوانکاریدا کاریگەرییەکەیە لە بەرەنگاربوونەوەی پیربوونی پێشوەختەی پێست. بە تایبەت ئەگەر لە هەمان بەرهەمدا هەبێت شانبەشانی ڤیتامین C کە هاندەری نوێبوونەوەی خانەکانە و ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی چرچ و لۆچی. ڤیتامین E بەهۆی تایبەتمەندی دژە ئۆکسانییەوە بەرەنگاریی ڕادیکاڵە ئازادەکان دەبێتەوە، هەروەها بەشدارە لە بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین، کە چەوری و زیندوویی پێست دەپارێزێت. باشتر وایە دڵۆپێک لەم ڤیتامینە بخرێتە ناو کرێمی شەوانە بۆ بەهێزکردنی پێست لە بەرامبەر شەڕانگێزی دەرەکی لە بەیانیاندا، سەبارەت بە چارەسەرکردنی پەڵەی ڕەش، باشتر وایە دەمامکێکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین E بەکاربهێنرێت هەفتەی جارێک لەسەر پێست تا نامێنێت.

 


لە تیشکی خۆر دەیپارێزێت

تیشکی خۆر مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر پێست دروست دەکات، هەربۆیە واباشە دەکرێت دووربکەونەوە لە بەرکەوتنی زۆر بۆ پاراستنی خانەکان لە تێکچوون و پێست لە چرچبوونی پێشوەختە و پەڵەی ڕەش و لەدەستدانی زیندوویی. لەم چوارچێوەیەدا ئامادەکارییە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین E کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی خانەکان و دواخستنی دەرکەوتنەکانی پیربوونی پێشوەختە. زیانەکانی خۆر بۆ پێست کەمدەکاتەوە و توانای بەرزکردنەوەی درەوشاوەیی هەیە.

 بەکارهێنانی ئامادەکارییەکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین E بۆ پێست سوودێکی زۆرى هەیە، بەڵام خۆراکدانی جەستە لە ناوەوە لەم ناوچەیەدا پێویستە بە گرنگیدان بە خۆراکە دەوڵەمەندەکان بەم ڤیتامینە، وەک زەیتی ڕووەکی، ماسى سەلەمون و سەردین، تەماتە، نۆک، ... سپێناخ و برۆکلی و سپێناخ و برۆکلى و هیلیون، جگە لە چەرەسات وەک گوێز و بادەم و بندق و فستق و کاستەنە(بەڕوو).

ليست هناك تعليقات