-->

بابەتەکان

چی لە مێشکدا ڕوودەدات، کاتێک کەسێک بۆ یەکەمجار عاشق دەبێت؟

 

چی لە مێشکدا ڕوودەدات، کاتێک کەسێک بۆ یەکەمجار عاشق دەبێت؟


خۆشەویستی یەکێکە لەو هەستە جوانانەی مرۆڤ دەتوانێت هەستی پێبکات، بەتایبەتی كاتێک باس لە خۆشەویستی ڕۆمانسیبوون دەکەین، ئەمەش وادەکات مرۆڤ هەست بە هەستێکی نایابی بەختەوەری بکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە جەستە و مێشکدا ڕوودەدات لە دەردانی چەندین ماددەی کیمیاییدا کە وامان لێدەکات هەست بەم هەستانە بکەین. لێرەدا باس لەو گۆڕانکاریانە دەکەین کە لە جەستەی مرۆڤدا ڕوودەدات کاتێک خۆشەویستى دەکات؟

عاشق بوون بەزۆری کاتێک دەست پێدەکات کە کەسێک دەست دەکات بە بینینی کەسێکی تر وەک بە شێوەیەکى تایبەت و ناوازە.

 


قۆناغی سەرەتایی عاشق بوون حاڵەتێکی چڕ و پڕی بایۆلۆجی دەمارییە، کە بە بەرزبوونەوەی وەڵامەکان و بەرزبوونەوەی هەستە تایبەتمەندەکان، هەروەها سەرنجڕاکێشان کە بەهۆی هۆرمۆنەکانی وەک ئیسترۆجین و تێستۆستیرۆنەوە دەجووڵێت.

 هەندێک ناوچەی مێشک چالاک دەبن کاتێک عاشق دەبیت، بەتایبەتی سیستەمی لیمبیک و ناوەندەکانی پاداشت، سیستەمی لیمبیک ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە هەست و یادەوەریدا، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی باری دەروونی ئەرێنی و ئەوەش ڕووندەبێتەوە کە بۆچی ئەو یادەوەریانەی پەیوەستن بە خۆشەویستی نوێوە ئەوەندە بەهێزن.

 هەروەها زیادبوونی ڕێژەی دۆپامین و نۆرادرینالین هەیە، دۆپامین ڕێڕەوی پاداشت هاندەدات و پاڵنەر و بیرکردنەوە وەسوەسەییەکان و ڕەفتارەکان زیاد دەکات بۆ بەدواداچوونی ئارەزووی خۆشەویستی، نۆرادرنالین دەبێتە هۆی هەستکردن بە خۆشحاڵی، وەڵامە فیزیۆلۆژییەکانی خێرابوونی لێدانی دڵ، پەپوولە لە گەدەدا، و... زیادبوونی وزە.

 


لە هەمان کاتدا ناوچەکانی تری مێشک کاریان بەتەواوەتى لاوازدەبێت، لەگەڵ کەمبوونەوەی چالاکییەکان لە ڕووپۆشى پێشەوەى مێشک ڕوودەدات کە حوکمدانی نەرێنی یان لایەنە کەموکوڕییەکان نا دیدەدەبێت یا کەمدەکاتەوە، ئەمەش ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی ڕەنگە مرۆڤەکان لە سەرەتادا کوێر بن بەرامبەر بە کەموکوڕییەکانی ئەو کەسەی خۆشیان دەوێت.

 بەڵام هەرچەندە ڕەنگە هەست بە بکەیت توانایەکى کەمتردەبێت بۆ حوکمدان یان بڕیاردان، بەڵام زیادبوونی کۆرتیزۆڵ و فشار و هەستکردن بە نائارامى لە قۆناغی سەرەتایی عاشقبووندا هەیە.

  

چۆن خۆشەویستی ڕۆمانسی بە تێپەڕبوونی کات دەگۆڕێت؟

قۆناغی سەرەتایی عاشقبوون و سۆز و خۆشەویستییەکی چڕ بۆ چەند مانگێک دەخایەنێت.

 لە قۆناغی داهاتوودا، زیادبوونی پابەندبوون و وابەستەبوون ڕوودەدات، بەهۆی هۆرمۆنەکانی ئۆکسیتۆسین و ڤازۆپرێسین، بەو پێیەی ئۆکسیتۆسین یارمەتیمان دەدات هەست بە دڵنیایی بکەین.

 لە نێوان ئۆکسیتۆسین و ڤازۆپرێسین، هاوسەنگییەک  درووست بێت بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی تردا لە هەمان کاتدا پارێزگاری لەو کەسە دەکەیت کە خۆشت دەوێت و لەهەماناتدا خۆتیش. زیاتر دەپارێزیت.

 زۆرجار ئۆکسیتۆسین بە "هۆرمۆنی خۆشەویستی" ناودەبرێت، چونکە ئاسانکاری دەکات بۆ دروستبوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و چالاکبوونى پەیوەندییەکان، بەڵام لێکۆڵینەوە نوێیەکان لە سەر ئاژەڵ باس لەوە دەکەن کە ئۆکسیتۆسین پێویست نییە بە درێژایى تەمەن هاوسەرگیرى.

 دوای ساڵانێک لە پەیوەندی سۆزداری، زۆرجار قۆناغێکی گۆڕاو لە خۆشەویستی سۆزدارەوە بۆ خۆشەویستی هاوەڵ دروست دەبێت، ئینتیما و پابەندبوونی بەرز یارمەتیدەرە بۆ بەردەوامبوونی ئەم خۆشەویستییە، هەندێک پەیوەندی لەم کاتەدا کۆتایی دێت بەهۆی کەمبوونەوەی سۆزەوە، لەکاتێکدا هاوسەرەکانی دیکە لە قۆناغی خۆشەویستی سۆزداردا دەمێننەوە بۆ دەیان ساڵە.

 



ئەی خۆشەویستی نا ڕۆمانسی؟

جگە لە ڕۆڵی ئۆکسیتۆسین لە خۆشەویستی ڕۆمانسیدا، لە هەمانکاتدا بۆ هەموو جۆرەکانی خۆشەویستیدا گرنگە، لەوانەش خۆشەویستى بۆ خێزان و هاوڕێ و تەنانەت ئاژەڵە ماڵیەکان، پەیوەندی کۆمەڵایەتی ئەرێنی و ئۆکسیتۆسین چەندین سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و خۆشگوزەرانی و تەمەن درێژی.



 توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئۆکسیتۆسین پەیوەندی بە باشتربوونی کوالیتی ژیان و پەیوەندی کۆمەڵایەتی تەندروستترەوە هەیە، لەنێو ئەو کەسانەی کە خەمۆکییان هەیە و تووشی خەمۆکی نین.

 کەواتە، بۆ خۆشەویستی کەسە دڵخوازەکەت، کەسانێک یان ئاژەڵە ماڵییەکانت، هەرچییەک بێت، گرنگ نییە چەند جارێک عاشق بوویت، چێژ لە خۆشەویستی و خۆشەویستی وەربگرە.

 

وەک شارەزایان دەڵێن، ڕەنگە خۆشەویستی باشترین کۆکتێلی کیمیایی بێت لە سروشتدا.

ليست هناك تعليقات