-->

بابەتەکان

بۆ ئەو کەسانەى زۆر دادەنیشن، ڕاهێنانەکانی ئۆفیس بە وێنە

 

بۆ ئەو کەسانەى زۆر دادەنیشن، ڕاهێنانەکانی ئۆفیس بە وێنە


زۆرێک لە ژنان و پیاوانى کارکەر بەدەست ئازاری ماسولکە و جومگە و پشتەوە دەناڵێنن؛ بەهۆی دانیشتنی درێژخایەن لەبەردەم شاشەی کۆمپیوتەر. بەڵام دەتوانرێت بە ئەنجامدانی هەندێک وەرزشکردن لەم کارە دوور بکەوێتەوە.

 

لێرەدا چەند ڕاهێنانێکی ئۆفیس دەخەینەڕوو کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت، لەگەڵ وێنەکان:

 

- بەشێوەیەکی ڕاست دابنیشە، پاشان جەستەت بە چەپ و ڕاست بسووڕێنە، دوای ئەوە دەستەکانت درێژ بکەرەوە وبەریدەستت بەشێوەیەکی ڕاست بچەمێنەوە و بەرى دەستت بەیەکەوە بخەرە ژێر چەناگە. ئەم ڕاهێنانە دووبارە بکەرەوە، لە نێوان هەر جوڵەیەکدا پشوویەکی چەند چرکەى بەجێبهێڵە، لە هەمان کاتدا جەستەت بە توندی بهێڵەرەوە.



ڕاهێنانەکانی ئۆفیس بە وێنە

 

- بەشێوەیەکی ڕاست دابنیشە و پاشان بە شێوەیەکی توند قاچەکانت درێژ بکەرەوە، دوای ئەوە قاچەکانت بچەمێنەرەوە و یەکێکیان بەرز بکەرەوە بۆ سەرووی ئاستی ئەوی تر. چەند جارێک ڕاهێنانەکە دووبارە بکەرەوە، پشوویەکی چەند چرکەى لە نێوان جوڵەیەک و جوڵەیەکی تردا بەجێبهێڵە.

ڕاهێنانەکانی ئۆفیس بە وێنە

 

- ڕاست دابنیشە و کورسییەکە لە دۆخێکی جێگیردا ڕابگرە، نەجوڵێت، پاشان دەسکەکانی کورسییەکە بە قۆڵەکانت بگرە و جەستەت دابەزێنە بۆ خوارەوە و بەرزیبکەرەوە لەکاتێکدا قۆڵەکانت لەسەر دەسکەکانی کورسییەکە جێگیر دەکەیت. دوای ئەمەش جەستەت لەسەر کورسییەکە بەرز بکەرەوە و دەستەکانت درێژ بکەرەوە و جەستەت بۆ چەند چرکەیەک بەرز بکەرەوە و پاشان دایبەزێنە.


ڕاهێنانەکانی ئۆفیس بە وێنە

 

بەشێوەیەکی ڕاست دابنیشە، و بوتڵێکی قورس ئاو بە دەستەکانتەوە بگرە، پاشان کەمێک لە ناوەڕاستیدا بیگرە، دوای ئەوە لە پشتی ملتەوە بەرزی بکەرەوە و دەستەکانت بۆ پێشەوە درێژ بکەرەوە لەکاتێکدا هێشتا ئەم شووشەیەی بەدەستەوەیە. چەند جارێک ڕاهێنانەکان دووبارە بکەرەوە و پشوویەکی چەند چرکەى لە نێوانیاندا بەجێبهێڵە و لەکاتی گرتنی شووشەکەدا جەستەت بە توندی ڕابگرە.


ڕاهێنانەکانی ئۆفیس بە وێنە


ليست هناك تعليقات