-->

بابەتەکان

ئایا بیستوتە، سوودەکانی ڕۆیشتن بە پێ “100 هەنگاو بۆ دواوە”

 

ئایا بیستوتە، سوودەکانی ڕۆیشتن بە پێ “100 هەنگاو بۆ دواوە





سەرەڕای چەندین لێکۆڵینەوە کە سوودەکانی ڕۆیشتنیان لەسەر تەندروستی گشتی سەلماندووە، ئامانجی گەیشتن بە ١٠ هەزار هەنگاو لە ڕۆژێکدا ڕەنگە بۆ زۆر کەس کەمێک قورس بێت.

بۆ ئەوەی سوود لە ڕۆیشتن وەربگرێت بەبێ ئەوەی ڕۆژانە هەزاران هەنگاو بنێیت، دکتۆر مایکل مۆسلی، پێشکەشکاری پۆدکاستی Just One Thing دەڵێت، ڕۆیشتن بۆ دواوە (پێچەوانەوە ڕۆیشتن) لەبری ئەوەی بۆ پێشەوە بۆ ماوەی تەنها چەند خولەکێک دەتوانێت چەند سوودێکی سەرسوڕهێنەری تەندروستی هەبێت.

لە نوێترین ئەڵقەی پۆدکاستەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو ئەم پراکتیزە "سەیرە" پەیڕەو دەکات (ڕۆیشتن بۆ دواوە)، بۆ ئەوەی یارمەتی چارەسەرکردنی ئەو "ئازارانە" بدات کە لە بەشی خوارەوەی پشت و ئەژنۆکانیدا تووشی دەبێت.

دەشڵێت: "ئەمە تەکنیکێکە کە دەیان ساڵە لە چارەسەری فیزیاییدا بەکارهاتووە بۆ چاککردنەوەی برینەکانی بەشی خوارەوەی قاچەکان، دەتوانێت ڕۆیشتن و جوڵەت باشتر بکات، هەروەها بڕێکی سەرسوڕهێنەر لە توێژینەوە زانستییە باشەکان هەیە کە دەریدەخەن چۆن ڕۆیشتن بۆ دواوە دەتوانێت یادەوەری بەهێزتربکات و چارەسەرکردنی کێشەکان لێهاتووییەکان باشترکات".”

مۆسلی دەڵێت"ڕۆیشتن بۆ دواوە مێژووییەکى زۆر کۆنى هەیە. پێدەچێت لە چینەوە سەرچاوەی گرتبێت و تا ئەمڕۆش لەوێ بەناوبانگە".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ڕاستیدا چینییەکان قسەیەکیان هەیە کە دەڵێت '100 هەنگاو بۆ دواوە یەکسانە بە هەزار هەنگاو بۆ پێشەوە'.

ڕۆیشتن بە 100 هەنگاو بۆ دواوە چەند سوودێکی هەیە لەوانە:

 

١ـ سووتاندنی کالۆری زیاتر

بەپێی وتەی مۆسلی، پسپۆڕی خۆراک، ڕۆیشتن بۆ دواوە وزەی زیاتر پێویستەو، بە نزیکی لەسەدا ٣٠% زیاترە، بەپێی توێژینەوەکان - بۆیە یارمەتی جەستە دەدات کەمێک کالۆری زیاتر بسوتێنێت لەچاو ڕۆیشتن بەرەو پێشەوە.

ئاماژەی بە توێژینەوەیەک کردووە کە گۆڤاری نێودەوڵەتی پزیشکی وەرزشی(International Journal of Sports Medicine) بڵاویکردووەتەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە بەشداربووانی لێکۆڵینەکە بە زیادکردنى ڕۆشتن بۆ دواوە بۆ پلانی وەرزشکردنیان 2.5% چەوری جەستەیان زیاتر لە دەستدا.

دکتۆر مۆسلی دەڵێت: "پیاسەی پشتەوە ئەو ماسولکانە بەکاردەهێنن کە لەکاتی ڕۆیشتن بۆ پێشەوە کەمتر چالاکن وەک ماسولکەى پوز، هەروەها ماسولکەى چوار سەری کە ماسولکەی گەورەی پێشەوەی ڕانە".



٢ـ یادەوەری کورتخایەن بەرز دەکاتەوە

دکتۆر مۆسلی دەڵێت، ڕۆیشتن بە پێچەوانەش دەتوانێت یادەوەری کورتخایەن بەرز بکاتەوە.

مۆسلی ئاماژە بە توێژینەوەیەک دەکات کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ڕۆهامپتۆنەوە ئەنجامدراوە، کە بیرەوەری بەشداربووانیان بۆ ڤیدیۆیەک تاقیکردەوە، دوای ئەوەی داوای لێکردن بەرەو دواوە، بەرەو پێشەوە، یان لە شوێنی خۆیان بوەستن، و بۆیان دەرکەوت ئەوانەی بەرەو دواوە دەڕۆن "بەردەوام زیاتر لە کەسانی دیکە ڤیدیۆکەیان لەبیرە". ."

ڕوونیشی کردەوە کە "ڕۆیشتن بۆ دواوە بەشە جیاوازەکانی مێشک چالاک دەکات بە بەراورد بە ڕۆیشتن بەرەو پێشەوە"، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ "جووڵاندنی سەرچاوەکانی مێشک"، لەوانە بەشى پێش پێشەوەى مێشک، کە بەشدارە لە پلاندانان و بڕیاردان و یادەوەری.





٣ـ ئازاری پشت کەم دەکاتەوە و هاوسەنگی باشتر دەکات

پرۆفیسۆر جانێت دوفێک لە زانکۆی نیڤادا لە لاس ڤێگاس کە میوانی پۆدکاستەکە بوو، وتی یەکێک لە سوودە سەرەکییەکانی ڕۆیشتن بە پێچەوانەوە "بەکارهێنانی جیاوازی گروپە ماسولکەییە سەرەکییەکان"ە، کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوە یا نەهێشتنى ئازاری پشت و نەرمی.

دکتۆر مۆسلی ڕوونی کردەوە کە ماسولکەکانی پشتی قاچەکان کە بریتین لە بڕبڕەکانی پشت، کاتێک بەرەو دواوە دەڕۆیت، دەکشێت.

دکتۆر دوفێک زیادی کرد: هەبوونی ئەم کشانە ڕێگە بە مەودای زیاتری جووڵە دەدات و بەم شێوەیە فشار لەسەر پشت کەم دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، توێژینەوەیەکی بچووکی لەسەر وەرزشوانان ئەنجامداوە و بۆی دەرکەوتووە کە 80%یان توانیویانە لەڕێگەی ڕۆیشتن بە پێچەوانەوە ئازاری پشتیان کەمبکەنەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پراکتیزەیە دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ "باشکردنی سەقامگیری و هاوسەنگی".

 

دکتۆر دوفێک بۆی دەرکەوتووە کە ئەو کەسە بەتەمەنانەی کە پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا بۆ ماوەی ١٥ خولەک بە پێ دەڕۆن، بۆ ماوەی چوار هەفتە، توانیویانە هاوسەنگییان باشتر بکەن.

دکتۆر دوفێک پێشنیاری کرد کە بە هێواشی دەست بکرێت بە هەوڵدان بۆ ڕۆیشتن بە پێچەوانەوە و وردە وردە خێراییەکە زیاد بکرێت بۆ ماوەیەکی درێژتر، پێشنیاری کرد بە یەک یان دوو خولەک دەست پێبکرێت، پاشان هەر دوو ڕۆژ جارێک خولەکێکی تر زیاد بکرێت.

ليست هناك تعليقات