-->

بابەتەکان

توێژینەوەیەک سوودێکی چاوەڕواننەکراوی توێکڵی مۆز ئاشکراکرد

 

توێژینەوەیەک سوودێکی چاوەڕواننەکراوی توێکڵی مۆز ئاشکراکرد



توێژینەوەیەکی کە بەم دواییانەکرا، دەریدەخات ئەگەر توێکڵى مۆز وشک بکرێتەوە و بهاڕێت و بکرێتە ئاردی، دەکرێت بکرێتە بەرهەمی برژاو کە تامەکەی بە هەمان شێوە خۆش بێت، وەک بەرهەمەکانى گەنم.

مەگەر خوێنەرێکی دڵسۆزی بلۆگەکانی چێشتلێنانى ڕووکى نەبیت یان هەواداری نیگێلا لاوسۆن نەبیت، ڕەنگە هەرگیز بیرت لەوە نەکردبێتەوە کە بە توێکڵی مۆز چێشت ئامادە بکەیت. بەڵام نەک هەر بەتەواوی سەلامەتە، زاناکانیش دەریانخستووە کە بەڕاستی زۆر بەسوودە.


 

کاتێک تامی بەرهەمەکانیان تاقیکرانەوە، بەکارهێنەران ڕایانگەیاند کە تەواو دڵخۆشن بە تامەکانیان، هەروەها لێوانلێوە لەکانزا و ماددە خۆراکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە.

لە لایەنی خراپەوە، زیادکردنی زۆر ئاردی توێکڵی مۆز بووە هۆی ئەوەی تا ڕادەیەک کێکەکان یان کولێرەکان ڕەقدەرچن، ڕەنگە ئەمەش بە هۆى ڕیشاڵی زیادەبێت. بەڵام کاتێک هەویرەکە بە ئاردێک دروستکرا کە 7.5% توێکڵی مۆزی هاڕاوى تێدابوو، پێکهاتەی کولێرەکان هاوسەنگییەکی سەرنجڕاکێشتری بەدەستهێنا نەرمتربوون.

ئەنجامەکان ئەوە دەردەخەن کە بەکارهێنانی ئاردی توێکڵی مۆز لە نان و کێک و مەعکەرۆنیشدا ڕەنگە شایانی ڕەچاوکردن بێت.



بۆ نموونە ساڵی ڕابردوو توێژینەوەیەک لەسەر کێکی توێکڵی مۆز دەریخستووە کە پێستی زەردی میوەکە ڕەنگێکی خۆراکی سروشتی بۆ بەرهەمە کوڵاوەکە دابین دەکات و هەروەها زیادکردنی خۆراکیشى دەداتێ.

هاوکات توێژینەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٦دا دەریخست کە گۆڕینی تا ١٠٪ی ئاردی گەنم بە ئاردی توێکڵی مۆز دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردنی نانی برژاو بە ڕێژەیەکی زیاتر لە پرۆتین و کاربۆهیدرات و چەوری.

خواردنی توێکڵی ئەم میوەیە تەنها هەڵبژاردەیەکی تەندروست نییە، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراک. نزیکەی 40%ی کێشی مۆز لە توێکڵەکەیدایە و زۆربەی کاتەکان، ئەم توێکڵە پڕ لە ماددە خۆراکییە فڕێدەدرێت.

توێکڵی مۆز دەتوانێت تەمەنی بەسەرچوونى هەندێک بەرهەم درێژ بکاتەوە، چونکە توێکڵەکە تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە میکرۆبی هەیە.



هەمان شت بۆ توێکڵی میوەکانی تریش دەگونجێت، وەک توێکڵی مانگۆ، هەروەها دەرکەوتووە کە تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی کێکەکە بەرز دەکاتەوە و تامەکەی خۆشتردەکات. بۆیە جارێکی تر کە مۆزێکت پاککرد بیر لەوە بکەرەوە کە توێکڵەکەی فڕێنەدەى.

ليست هناك تعليقات