-->

بابەتەکان

تا چەورییەکى زیاتر بسوتێنى، پێش وەرزشکردن ئەم خواردنانە بخۆ

 

تا چەورییەکى زیاتر بسوتێنى، پێش وەرزشکردن ئەم خواردنانە بخۆ



کۆمەڵێک خۆراک هەیە کە پێشنیاردەکرێت پێش وەرزشکردن بخورێت بۆ ئەوەی یارمەتی سوتاندنی چەوری بدات، پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆیت کە وزەی پێویستت بۆ دابین دەکات، لە هەمانکاتدا یارمەتی سووتاندنی کالۆری زیاتر دەدات، بۆ ئەوەی ئایدیاڵێک بەدەست بهێنیت و جەستەی گونجاوەو چالاکت هەبێت لە هەموو حاڵەتەکاندا، پێویستە ئەم خۆراکانە نزیکەی کاتژمێرێک پێش وەرزشکردن بخورێت. باشترە لە خواردنی خۆراکی چەور و شەکرەکان دوور بکەویتەوە پێش وەرزشکردن.

 

ئەو خۆراکانەی کە دەبێت بیخۆیت پێش وەرزشکردن بۆ یارمەتیدانی سووتاندنی چەوری:


- پەنیر:

پەنیر یارمەتیدەرە بۆ دابینکردنی وزەی پێویست بۆ لەش، بەو پێیەی پرۆتینی پێویستى تێدایە و ڕێژەیەکی کەمی شەکری تێدایە، بۆیە پەنیر بە یەکێک لە باشترین خۆراکەکان دادەنرێت بۆ خواردن پێش وەرزشکردن.


- هێلکە:.

هێلکە بە یەکێک لە باشترین خۆراکەکان دادەنرێت کە پێشنیار دەکرێت پێش وەرزشکردن بخورێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تێدایە و ئەمەش وای لێدەکات ببێتە یەکێک لە باشترین خۆراکەکان کە وزەی پێویست بۆ جەستەی مرۆڤ پێش وەرزشکردن دابین دەکات.

 

-مۆز:

مۆز ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە، جگە لەوەی ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەمەش یارمەتی پاراستنی ماسولکەکان و کارەکانی کۆئەندامی دەمار دەدات، هەروەها وزەی زیاتری پێویست بە جەستە دەبەخشێت پێش وەرزشکردن، بۆیە مۆز بە یەکێک لە باشترین خۆراکەکان دادەنرێت، پێشنیاردەکرێت پێش وەرزشکردن بخۆیت.


ـ برنجی قاوەیی و ژەمی سنگی مریشک:

ئەم ژەمە زۆر تەندروستە و بە یەکێک لە باشترین ژەمەکان دادەنرێت کە پێشنیاردەکرێت پێش وەرزشکردن بخورێت، چونکە برنج ڕێژەیەکی بەرزی کاربۆهیدراتی تێدایە، هەروەها مریشک سەرچاوەیەکی باشی پرۆتینە، بۆیە ئەم ژەمە وزەیە بۆ جەستەی مرۆڤ دابین دەکات پێویستە پێش وەرزشکردن.

 

- شۆفان:

شۆفان سەرچاوەیەکی گەورەی وزەیە کە پێویستە بۆ جەستەی مرۆڤ بۆ وەرزشکردن بەبێ ماندووبوون، بەو پێیەی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کاربۆهیدراتی بەسوود لە خوێندا.

 

- نۆک:

نۆک یارمەتیت دەدات لە کاتی وەرزشکردندا وزە و زیندوویی بپارێزیت، بۆیە باشترە نزیکەی کاتژمێرێک پێش وەرزشکردن بیخۆیت، چونکە ڕێژەیەکی پێویست پرۆتینی تێدایە و ڕێژەیەکی بەرزی کاربۆهیدراتی تێدایە.

ليست هناك تعليقات