-->

بابەتەکان

سەیرترین ئامۆژگاری بۆ خۆپاراستن لە کلۆربوونى ددان.. نهێنیەکەی لە مەعجونی دداندایە

 

سەیرترین ئامۆژگاری بۆ خۆپاراستن لە کلۆربوونى ددان.. نهێنیەکەی لە مەعجونی دداندایە



بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئامۆژگارییەکى پزیشکی ڕاستکردنەوەی ددانەکە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی لە پلاتفۆرمی تیک تۆک ئامۆژگاری فۆڵۆوەرەکانی کردووە کە دوای شوشتنی ددانەکان بە ئاو و پاکژکەرەوەى دەم بەکارنەهێنن.  یا نەشۆرێت بۆ ئەوەی مەعجونی ددانەکە "لە سەر ددانەکان بمێنێتەوە".

 

تاکتیک بۆ ڕێگریکردن لە کلۆربوونى ددان

دکتۆر سیبێل هەرچەندە دانیبەوەدانا کە گوێگر بۆ ئامۆژگارییەکان لە سەرەتادا هەست بە "نامۆیی" دەکات، بەڵام پێداگری لەسەر گرنگی... “ڕزگاربوون لەو مەعجونی ددانانەی کە دەمێنێتەوە” دوای فڵچەکردنی ددانەکان وەک تاکتیکێک وەسفی کرد کە ڕێگری دەکات لە خراپبوونی ددانەکان لە داهاتوودا.

 


لە درێژەی قسەکانیدا ڕوونیکردەوە، “لە ڕاستیدا بڕیار نییە دوای فڵچەکردنی ددانەکانت بە ئاو بشۆیت... ئەمە لە ڕاستیدا ڕاستە، هەر بۆیەش ئامۆژگاری دەکەین کە دوای شوشتنی ددانەکانت شۆردنی دەم بەکارنەهێنیت.”

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک ددانەکان بە مەعجونی ددان دەشۆردرێت، فلۆرایدی تێدایە، بیرۆکەکەش ئەوەیە کە کاتێک ددانەکان دەشۆردرێت، مەعجونی ددانەکە لەسەر ددانەکان دەمێنێتەوە بەم شێوەیە فلۆرایدەکە دەتوانێت لەگەڵ مینای ددانەکەدا تێکەڵ بێت و دڵنیابێت بەهێزی مینای ددان و پاراستنی”.

 فلۆراید کانزایەکی سروشتییە کە یارمەتی بەهێزکردنی چینە ڕەق و پارێزەرەکەی دەرەوەی ددانەکان دەدات، کە پێی دەوترێت مینای ددان، کە لە بەرامبەردا دەتوانێت ددانەکان لە تێکچوون و داخوران بپارێزێت.

 


سوودەکانی فلۆراید

پزیشکانی ددان لە مێژە ئامۆژگارییان کردووە سەبارەت بە سودەکانی بەکارهێنانی فلۆراید بۆ ددانەکان، دکتۆر شیام ڤالاب، مەعجونی ددانی فلۆراید لەسەر ددانەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بەجێبهێڵە.

 دکتۆر سەیبێل هاوڕایە و دەڵێت "شۆردن یەکسەر" "هەموو مەعجونی ددانەکە لادەبات"، بەم شێوەیە هەموو ئەو فلۆرایدەی کە تازە لە ددانەکاندا دراوە بەفیڕۆ دەدات .

 


چۆن ڕزگارت بێت لەو هەویرەی کە ماوە

دکتۆر سیبێل ئاشکرایکردووە، شێوازی پزیشکی گونجاو بۆ پاککردنەوەی ددانەکان بریتییە لە "تفکردن"وەی ئەو مەعجونە زیادانەی کە لە کاتی شوشتنی ددانەکاندا کۆبوونەتەوە و دوورکەوتنەوە لە "شۆردنی بە هەر شتێکی تر" تەنانەت ئاوش. ئەم کارەش لەسەرەتادا قورسە، بەڵام بەکارهێنەر دوای "نزیکەی هەفتەیەک" ڕادێ.

 


پەتى ددان

پێش ئەوەی کۆتایی بە ڤیدیۆکە بهێنێت، دکتۆر سیبێل یەک ئامۆژگاری کۆتایی پێشکەش کرد: "پێش فڵچەکردن بەکارهێنانى مەعجون، بە ئاو و پەتى ددان نێوان ددانەکان پاکەرەوە بۆ هەمان هۆکار."

 ئەم گرتە ڤیدیۆییە کە زیاتر لە ملیۆنێک جار بینراوە، کۆمەڵێک وەڵامی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە، قبوڵکردن و ڕەتکردنەوە.

ليست هناك تعليقات