-->

بابەتەکان

ئاگاداری سپلێت بن... دەکرێت ببێتە هۆی نەخۆشى کوشندە

 

ئاگاداری سپلێت بن... دەکرێت ببێتە هۆی نەخۆشى کوشندە




گومانی تێدا نییە کە سپلێت لە هاویندا بە ئامێرێکی پێویست دادەنرێت، تەنانەت لە زستانیشدا بە هەمان شێوە، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی نوێ هۆشداری داوە لە دەرئەنجامەکانی بەکارهێنانی بە هەڵە کێشە تەندروستى لەدوایە.

 

دکتۆر لیودمیلا کاتاناخۆڤا، پسپۆڕی نەخۆشییە درمیەکان ئاماژەی بەوەدا کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانی کوالێتی هەوای ژووری سپلێتەکەى تێدایە و ئەو وردە زیندەوەر و ڤایرۆسانەیە کە دەتوانن لەناو سپلێتەکەدا بژین. ئەو دەڵێ دەکرێت تووشی نەخۆشیی جۆراوجۆر ببیت، لەوانە هەوکردنی بەکتریا و کەڕو و ڤایرۆس.

 هەروەها ڕوونیکردەوە کە ئەم مەترسیانە دەتوانن زیاد بکەن ئەگەر کەمتەرخەم بیت لە پاککردنەوەی و گۆڕینی فلتەرەکانی، بێگومان کاتێک بەبێ پچڕان بەکاریدەهێنیت. بۆیە باشتر وایە سپلێتێک بەکاربهێنرێت کە شێی هەوا باشتر دەکات.

 هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە هەڵامەت، مرۆڤەکان تووشی هەوکردنی جیوب و هەوکردنی ڕووپۆشى لینجى لووت دەبن، کە بەهۆی ڤایرۆسەوە (90-98%ی حاڵەتەکان) و بەکتریاکان (2-10%ی حاڵەتەکان) دروست دەبێت.

 هەروەها سێ جۆر حاڵەتی هەوکردن هەیە: توند کە ٢-٤ هەفتە دەخایەنێت، نیمچە توند کە ٤-١٢ هەفتە دەخایەنێت، و درێژخایەن زیاتر لە ١٢ هەفتە دەخایەنێت، ئاماژە بەوە دەکات کە هەوکردنی جیوب بەزۆری لە بەرامبەر پاشخانی هەڵامەت، ڤایرۆسی، بەکتریا کەڕو.

 


 نەخۆشییەکی دیکە کە دەکرێت لە ڕێگەى سپلێتەوە توشمان بێت هەوکردنی پەردەی مێشک (سحایە)- هەوکردنی توندی ئەو پەردە پارێزەرەی مێشک و بڕبڕەی پشتی داپۆشیوە، کە ئەگەر دەستبەجێ چارەسەر نەکرێت، دەبێتە هۆی مردن.

 


بەپێی لێکۆڵینەوەکە مەترسیدارترین جۆری هەوکردنی پەردەی مێشک هەوکردنی پەردەی مێشکی بەکتریایە، کە بەهۆی بەکتریای نەیسریایNeisseria meningitidis پەردەی مێشکەوە دروست دەبێت، کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە هەوکردنی پەردەی مێشک، چونکە زیاتر لە نیوەی تووشبووان لەماوەی 24 کاتژمێردا گیان لەدەستدەدەن، ئەوانەشی لە ژیاندا دەمێننەوە بەدەست کەڕبوونەوە دەناڵێنن، لەدەستدانى بینین، و تێکچوونی هزریى، یانداخورانى ئەندامەکان کە ڕەنگە پێویستی بە بڕینی بەشەکانی جەستە هەبێت.”

 


هەروەها دەکرێت تووشی نەخۆشی لیجۆنێرەکانLegionnaires Disease ببیت، کە نەخۆشییەکی درمییە مەترسیدارە بەهۆی بەکتریاکانی لیجیۆنێلا پنیمۆفیلاLegionella pneumophila کە لە ئاوی شیریندا دەژین و بەزۆری لە تانکی ئاوی داخراو یا حەزى داخراو و سیستەمی فێنککەرەوەدا دەژین، لەوێدا بە خێرایی زۆر دەبن و لەگەڵ جەریانی هەوادا بڵاودەبنەوە . دوو جۆری سەرەکی نەخۆشی لیجیۆنێرەکان هەیە - تای پۆنتیاک کە نیشانەکانی هاوشێوەی ئەنفلۆنزا و هەوکردنی سییەکان.

 

جگە لەوەی باسکرا، ئەیرکۆندیشنەکان یا سپلێتەکان سەرەتا شێی هەوا کەمدەکەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پەردەی ڕووپۆشى لینجى لووت و کۆئەندامی هەناسەدان و ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی بەرگری لەش بەرامبەر بە ڤایرۆس و بەکتریا.

 


دووەم: سپلێتەکان لە خولێکی داخراودا کاردەکەن، ئەمەش ڕێگری دەکات لە دەستگەیشتن بە هەوای پاک، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمی ئۆکسجین و لاوازبوونی بەرگری لەش. سێیەم: کاتێک سپلێتەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک پاک نەکرێتەوە، تۆز و ڤایرۆس و بەکتریا و ماددەی هەستیاری و کەڕووى تێدا کۆدەبێتەوە.

 

 

جێگای سەرنجە کە ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ١٥٪ی گەورەساڵانی جیهان بەدەست ئەم نەخۆشیانەوە دەناڵێنن، منداڵانیش زیاتر لەو نەخۆشیانەیان تووشدەبێت.

 

لە کاتی نەبوونی چارەسەر خێراو باش، هەوکردنەکان دەتوانن بۆ ئەندامەکانی تری لەش بگوازرێنەوە، لەوانە کونی چاو و گوێچکە و تەنانەت مێشکیش، ئەمەش دەبێتە مەترسی لەسەر ژیان.

 

بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشیانە لەکاتی بەکارهێنانی سپلێتدا، ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەدا کە پێوێستە ئەم ڕێکارانە بگیرێتەبەر:

1ـ پێش دەستپێکردنی وەرزی گەرما دەبێت هەموو بەشەکانی پاکبکرێتەوە و پێویستە چەند جارێک ئەمە دووبارە بکرێتەوە.

 

2ـ هەروەها باش نییە بۆ ماوەیەکی زۆر سپلێت بەکاربهێنرێت.

 

3ـ باشتر وایە پلەی گەرمی هەوای ساردکەرەوە تەنها 5-7 پلە کەمتر بێت لە پلەی گەرمی هەوای دەرەوە.

ليست هناك تعليقات